كوردستان، شایانی دەوڵەتی سەربەخۆیە

كوردستان، شایانی دەوڵەتی  سەربەخۆیە
بە شاهیدی هەموو جیهان ، كورد لە ماوەی 24 ساڵی رابردوو سەرەرٍای دروستكردنی كۆسپ و تەگەرەی نەیارانی و تێپەرٍاندنی شەرٍی ناوخۆیی و توانیوێتی سیمایەكی گەشی سیاسی و پێشكەوتن و سەقامگیری بەروی وڵاتانی جیهان پیشان بدات , ئەمەش بەكردە دەركەوتووە ئێستە دەیان كۆمپانیایی بواری نەوت و پیشەسازی لە هەرێمی كوردستان كار دەكەن و دەیان كۆنسوڵخانەی وڵاتانی ناوچەكە وجیهان دانیان بەو رٍاستەیە داناوە
.
ئێستا، باشووری كوردستان كیانێكی واقیعی هەیە، جگە لە هەندێ گرفتی دەستكردی خۆمان، مقومات و موستەلزەماتی نیزامی حوكمڕانی هەیە، ماوەتەوە پایە قانونی و سیاسی و دیبلۆماسیەكانی ئەم كیانە تۆكمەتر بكەین و، بیگەیێنینە كەناری ئارام، بە جیهان بگوترێ كە كورد بڕیار لە مافی چارەنووسی خۆی دەدات، كەڵك لەو هەلومەرجە رەخساوە ناوچەیی و نیودەوڵەتییە وەربگرێت، دەست بەریفراندۆم بگرین و بیكەینە هەوێنی ساڕێژبوونی برینی دڵان ! بیكەینە ئاوێزانی یەكێتی گەل و خاك و نیشتمان.سەرۆك بارزانی لە هەلومەرجی زەمەنی ئەم قۆناغە بە بایەخ و ستراتیژەوە دەڕوانێت، دەڵێت: با خواستە جۆراو جۆرە لۆكاڵیەكان، ئامانج و خواست و بەرهەمە نیشتمانی و نەتەوەییەكانمان لە دەست نەدەن، كە ئەرك و بەرپرسیارێتی هەموومانە، داوای هاوكاری و پشتیوانی حزبەكان دەكات، لە مەشدا بۆ مێژوو دەكرێ یەكگرتوویی نیشتمانی بەرەستە بكەین و، هەنگاو و دەروازەیەكیش دەبێ بۆ چارەسەركردنی چەند مقۆ مقۆیەكی پیتەڵپیتاوی ناوخۆ، كە ساڵێكە بەرۆكی ئەم نیشتمانە زامدارەی گرتووە. بۆیە ئێمە ئێستا تەنیا پێوستمان بە سەربەخۆیی سیاسی و خاكمان هەیە بۆ ئەوەی لە گوشاری بەغدا و وڵاتانی ئیقلیمی دژی كورد رزگارمان بێت و دۆخی ئابووری و پێشكەوتنی وڵات بەرەو پێشەوە ببەین .

دوای سەددیەك لە داگیركاری كوردستان و چەندین شۆرٍش و قوربانیدان ، ئیتر بە هۆی ئەو گۆرانكارییانە و هەڵوەشانەوەی پەیمانی شوومی سایكس پێكۆ ، دۆخی ناوچەكە و دۆزی كورد پێی ناوەتەوە قۆناغێكی نوێیەوە ، بۆیە دەخوازێت تێیدا كورد خاك و نیشتیمانی داگیركراویی كە دەیان ساڵە لە پێناویدا خەبات دەكات بگەرێنێتەوە .
هێرشی داعش بۆ سووریا و عێراق بووە هۆی نەمانی سنوورەكان و پێشمەرگەش بە خوێنی خۆی و فیداكاری خۆی لەگەڵ ئەوەی رێگەی لە داگیركارییەكی تر كرد و قارەمانە بەرگریی لە خاكی كوردستان كرد لە هەمانكاتیش دا توانی سنووری كوردستان دەستنیشان بكاتەوە .
بۆیە دوای ئەوەی كە زیاتر لە 90 لە سەدای خاكی كوردستان گەرٍایەوە باوەشی كوردستان ،سەرۆك بارزانی بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخە نێودەوڵەتییەكان بە پێوستی زانی دوای قۆناغی ئۆتۆنۆمی و فیدرالیی هەنگاوەكان بەرەو پێشەوە و دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان ببات ،
گفتوگۆی سەرۆك بارزانی لەگەڵ وڵاتانی زڵهێزی جیهان و ناوچە توانی پشتگیری و پشتیوانی وڵاتان لە دۆزی كورد دەستبەر بكات . هەر بۆیە ئەم پرسەشی لە ساڵی 2015 لەگەڵ گشت لایەنە سیاسییەكانی كوردستانی باس كرد و دوای ئامادەكاری بۆ سەربەخۆیی كرد ،لەگەڵ ئەوەی هەندێك لایەنی سیاسی لەژێر كاریگەری وڵاتانی ئیقلیمی نەك ئەو پرسە نەتەوەییان بە جیدی وەرنەگرت بەڵام بە شێوەیەكی زۆر ناڵوژیكیانە خۆیان دەدزنەوە و كۆسپ دەكەن .
پەیامە یەك لەدوای یەكەكانی سەرۆك بارزانی ئاماژەیەكی روونن بو ئەوەی كە كاتی ئەوە هاتووە بریار لە سەر پرسی سەربەخۆیی كوردستان بدەین . بۆیە ئەم پرسە جگە لەگەڵ لایەنەسیاسیەكانی كوردستانی لەگەڵ وڵاتانی درٍاوسێی و ناوچەكە و جیهان دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و دواتر بریار لە سەر دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستان دەدرێت .
هەروەها پەیامەكەی سەرۆك بارزانی رۆژی 26/6/2016 كە تێیدا رایگەیاندووە ، بۆ ئێمە لەم قۆناغەدا هیچ ئامانجێك لە مافی چارەنووس و سەربەخۆیی بەرزتر و پیرۆزتر نییە، ناشبێت ڕێگە بدەین ئەم پرسە چارەنووسسازە بكرێتە قوربانیی ناكۆكی و ململانێی نێوخۆیی، بۆیە داوا لە سەرجەم هێزە سیاسییە كوردستانییەكان دەكەم، لە زووترین كاتدا ڕێوشوێنی پێویست بگرنە بەر بۆ دروستكردنی كۆدەنگیی نیشتمانی لەسەر پرسی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی و هەنگاوی یەكەم ئەوەیە لەگەڵ بەغدا بكەوینە گفتوگۆی ڕاشكاوانە و برایانە."
له ئێستا دا تاكە دەروازەیەك كە كورد لێیەوە ئومێدێكی ھەبێت بۆ دروستكردنی دەوڵەت بڕیاری سیاسییە؛ جا كێ لە ھەرێمی كوردستان دەتوانێت بڕیارێكی لەو جۆرە بدات؟ ھەر لێرەشەوە من بە بەڕێز (مەسعوود بارزانی) دەڵێم، واز لەو دەستپێشخەری و ھەوڵدانانە بێنە بۆ دروستكردنی كۆدەنگی لە كوردستاندا بۆ ڕیفراندۆم، چونكە پێناچێت ئەوە ھیچ بەرھەمێكی ھەبێت
بۆیە بەدڵنیاییەوە هەر كەسێك پشتیوانی سەربەخۆیی كوردستان نەكات ئەوا مێژوویی رەحمی پێناكات و لەبەدەم خوێنی شەهیدان و ماندووبوونی پێشمەرگە و گەلی كوردستان شەرمەزار وریسوا دەبێت .
Top