وەفدەی دەستخۆشانە بۆ تاران
August 8, 2016
وتار و بیروڕا
48 كەس لە كوردەكانی رۆژ هەڵات لە رەجای شاری ئێران لە سەیدارەدران.
تەقە و دەسڕێژی کردن بۆ سەر کاسبکارانی سەر سنور و کوشتن و بریندار کردنیان بەردەوامە،
شەش زیندانیی کورد لە ورمێ ئێعدام کران
هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوی "سیامەک دێبوکری" تەمەن ٢٦ ساڵە و کوڕی تەها، لە لایەن مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا
تەقە كردن لە كۆڵبەران شەش كەس بوون بە قوربان
بێ ڕێزیی سیستماتیك بە كوردانی لەك، ناڕەزایەتیی بەربڵاوی خەڵكی لێ كەوتەوە
لە سەلاسی باوەجانی ٩ هاووڵاتیی کورد دەستبەسەر کران.
فیزیکناسێکی کورد لە ئێران ئێعدام کرا
چا لاکێکی کوردی یارسان ناچار بە هەڵاتن لە ئێران کرا
کچە خوێندکاریکی کورد سزای ٢ ساڵ زیندانی بەسەر سەپێندرا
ئەوە ئەو مانشێتانەن كە سەردێری هەموو رووپەڵی ئەو مانگەی میدیا ئەلكترۆنییەكانی رۆژهەڵاتی پر كردووە لە كاتێك دا كە حیزبێكی كوردی لەپێناو پتەوكردنی پەیوەندییەكانیان سەردانی تاران دەكات، ئەوەش وای كردووە كە دووبەرەكی لە ناو حیزبەكان رۆژبە رۆژ زیاتر بكات، لە لایەكی ترەوە حیزبەكانی رۆژ هەلات بە ئومێدەكی یەكجار زۆر دەرواننە حیزبە كانی باشوور بەڵكوو پاش گەیشتنی حكومەتی هەرێم بە سەر بەخۆیی ببیتە دەریچەیەك بۆ رزگاربوونی ئەوان بۆ ئەوەی لەو هەموو مەهنەتی وتەپەسەرییەی كە تێیدا دەژین رزگار ببن، ئەوە لە لایەك، لە لایەكی ترەوە ،رۆیشتنی ئەو وەفدە بۆ تاران پیلانێكی نوێی كۆماری ئیسلامی ئێرانمان بۆدەر دەخات ئەوەش ئەو پرسیارەی كە بۆچی لەو كات وساتەدا بانگهێشتی تاران كراون ، و تەنیا مەبەستیش ئەویە كە هانی یەكیەتی نیشتمانی كوردستان بدرێت بۆ ئەوەی كە لە پارلمانی عێراق بە شێوەیەكی خێراتر بۆ زیاتر تێكشكاندنی سوننەكانی عێراق تێ بكۆشن، بە تایبەتی كە لە ئێستا سوننەكان داوای هەرێمێكی سەر بەخۆی سوننە دەكەن
هەر وەها لە ناو كوردستانیشەوە زیاتر هانی خەڵكی كوردستان بدەن بۆ ئەوەی پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆیی لە پێش چاوی خەڵكی كوردستان كاڵتر بكەن وا نیشانی خەڵك بدرێت كە پرسی ریفراندۆم و سەر بەخۆییی تەنیا پەیوەست بە لایەنێك یان حیزبێكی دیاریكراووە بیت.