قوڕ بەسەر ئەوەی مەرج بۆ راگەیاندنی دەوڵەتی كوردستان دادەنێت..

قوڕ بەسەر ئەوەی مەرج بۆ راگەیاندنی دەوڵەتی كوردستان دادەنێت..
یەكێتی و گۆڕان پاش ئەوەی لەژێر جۆڕه‌ها دروشمی چەواشەكاری دژایەتی خواستی دەوڵەتبوونیان كرد لەكوردستان، وەك" ئێستا كاتی راگەیاندنی دەوڵەتی كوردی نیە!، هێشتا پایەی ئەو دەوڵەتە دروست نەبووە!، مووچەم نیە دەوڵەتم ناوێت!، دەبێت یوسف بگەرێتەوە ئەگەرنا پشگیری دەوڵەتی كوردستان ناكەین!، چەندان دروشمی چەواشەكاریان نمایش كرد. ئێستا كە سحری دروشمە چەواشەكاریەكانیان بەتاڵ بوونەتەوە، دێن و دەلێن مەرجمان بۆ راگەیاندنی ئەو دەوڵەتە هەیە!! مەرجەكانیش جارێكی تر هەمان ئەو بەرهەمەیە كە لەمەكینەی چەواشەكاری خۆیاندا بەرهەم هاتووە. بەڵام ئەو مەرجانەیان رێك كۆمەڵێك دەمامكی سیاسی ئەو حزبەی ئاشكرا كرد، كە بەڵێ دروشمی مافی چارەی خونووسین، درۆیەكی گەورە بوو. ئەمەش پاش چی؟ پاش ئەوەی تێگەیشتن دەوڵەت تەنها بریتی نیە لە راگەیاندنی. ئاخر ئاغاكانیشیان زوور نیە بۆیان روون بۆتەوە كە نەك هەر دەوڵەت دروست بووە، دانیشیان پێدا ناوە. ئاخر كاتێك سەرۆك پەرلەمانی ئێران و سەرۆك وەزیرانی توركیا و سەرۆكی فەرانسا و جێگری ئۆباما و بەسەدان وەزیر و وەزیری بەرگری و وەزیری دەرەوه‌ و چەندانی تر، بەسەر فەرشی سووری سیاسەتی سەربەخۆی و دبلۆماسیەتی سەربەخۆی كوردستان پێتپەرین بەواتای دان پێدانانی دەوڵەتی كوردستان بوو. ئاخر كەی ئێستا فۆرمی كلاسیكی راگەیاندنی دەوڵەت ماوە، ئەوەندەی فۆرمی ئەمری واقیع و سەپاندی دەوڵەت، رۆڵ دەگێرێت لە دروست بوونی دەوڵەت دا. یەكێتی تازە بەتازە مەرج بۆ دروست بوونی دەوڵەتێك دادەنێت كە لەبنەرەتدا دروست بووە. دەوڵەتانی ناوچەكەش ناتوانن پاشەكشە پێ بكەن، بگرە دانیشیان پێداناوە. بۆیە با راستگۆیان بدوێن دەوڵەت دروست بووە. جەوڵەی فواد حوسێنیش بۆ بەشداری پێكردنی یەكێتی و گۆڕان لەو دەوڵەتە زیاتر لە خێر و بەزیەی پێهاتنەوە دەچێت، كە با یەكێتی و گۆڕانیش لە راگەیاندنەكەی بەشدار بن.
چونكە كوردستان ئێستا " سیاسەت و دبلۆماسیەتی سەربەخۆی خۆی هەیە جیاوازە لە عێراق و ئابووری سەربەخۆی خۆی هەیە. سیاسەتی ئابووری جیاوازە لە عێراق و سوپای بەرگری كاری خۆی هەیە جیاواز لە سوپای عێراق. ئەوانەشی مامەڵەی تایبەتیان لەگەڵ ئەو بنەما سەرەكیانە كرد بەواتا دان پێدانان هات بە سەربەخۆی ئەو سێ بنەمایە. بۆیە ئەو دەوڵەتە، بەئێرانیشەوە دانی پێدانراوە، بەڵام ئێران ترسی لە سنوری ئەو دەوڵەتە هەیە كە باس دەكرێت چوارپارچەی كوردستانە.
Top