31 ساڵ به‌ر له‌ ئێستا

31 ساڵ به‌ر له‌ ئێستا
31 ساڵ به‌ر له‌ ئێستا و درووست له‌ رۆژی 8 ــ 8 ــ 1985 ژیانی زه‌لیلی و ژێر ده‌سته‌یی و ژێر سێبه‌ری به‌عس و جاش و خیانه‌تكاره‌كانم ره‌تكرده‌وه‌ و، ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی و سه‌ربه‌رزی ناو چیا و سه‌نگه‌ره‌كانم هه‌ڵبژارد، به‌ درێژایی ئه‌و ماوه‌یه‌ و تا راپه‌ڕینی ساڵی 1991 دۆستی شه‌وه‌ ئه‌نگوسته‌چاوه‌كان بووین و جگه‌ له‌ تووله‌ رێیه‌كان و ژووره‌ تاریكه‌كانی كه‌مێك له‌ خه‌ڵكی دڵسۆزی ناو شاره‌كان، هیچ په‌نایه‌كمان شك نه‌ده‌برد و كه‌سیش وه‌خۆی نه‌ده‌گرتین، ئێستاش كه‌ خوێنی شه‌هیدان و ره‌نجی پێشمه‌رگه‌ و شۆڕشگێڕان به‌ری گرتووه‌، له‌به‌ر كۆنه‌جاش و كوڕه‌ به‌نازه‌كانیان جێمان نابێته‌وه‌ و سه‌رباری ئه‌وه‌ش وه‌ك سه‌گ پێمان ده‌وه‌ڕن و به‌له‌كمان ده‌گرن.
Top