سەرۆکەکانی ئێمە و سەرکردەکانی ئێوە ( سایکۆلۆژیای سەرکردایەتی)

سەرۆکەکانی ئێمە و سەرکردەکانی ئێوە ( سایکۆلۆژیای سەرکردایەتی)
سالانی ھەشتاکان، ئەو کاتەی کە بارەگای سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی پارتی لە گۆندەکەی ڕاژانی دەڤەری ھەرکییاتی لە کوردستانی ڕۆژھەڵات، لە نێو باڵاخانەی قوتابخانەیەک بوو، باوکم و شۆکریی مامم وەک پاسەوانەکانی ئەم بارەگایە لەگەڵ دەروێش سەفتی ئەرکی پاراستنییان لە ستۆ بوو. ئەو کات من قوتابیی قۆناغی ئامادەیی بووم و چەند ھاوینێک بۆ ئەوەی ھاوکاری مادیی خێزانەکەی خۆمم کردبێ، پشووی ھاوینەم دەقۆستەوە و لەو گۆندە و لە نێو کێڵگەکانی کەسێک بەناوی سەید موسا کارم دەکرد. سەیدا موسا، ئەو کات پیرەمێردێک بوو لە تەمەنی سەرووی شەست ساڵان، ژیر و ئازا و بوێر و خاوەن زەوییەکی زۆری کشتوکاڵی فراوان بوو. دوو یان سێ ھاوین لە کێلگە کشتوکاڵیانە دا و لەگەڵ چەند کەسێکی تر کارمان دەکرد و زیاتر ئەرکی لە پاتۆزکردنی دانەوێلە و گەنممان لە ستۆ بوو. خواردنی بەیانیان و نیوەڕۆ خۆدی سەید موسا بۆی لە ماڵەوە ئامادە دەکردین و دەیھێنان، و بە ڕاستی خۆاردنی بەتام و ھەمە جۆر بوون. سەید موسا ھەمیشە چەکێکی پێبوو و دیار بوو ھێشتان کێشە کۆمەڵایەتییەکانی پەیوەندار بەو گۆندە تەواو نەببوون، و زۆر جار بەتەنیا و خۆی ئۆتۆمۆبێلەکەی کە جێبێکی ئەو کات بوو دەھاژۆشت. سەید موسا یەکێک بوو لە نەوەکانی سەیدا تەھای نەھری و لەو ساڵانەی تەنگانەدا ھاوکارییەکی زۆری خەڵکی ئێمەی ئاوارەی دەکرد و بەتایبەت لە پێدانی زەکاتی بەرھەمە کشتوکاڵییەکانی.
باوکم لە سەید موساوە گێڕایەوە کە ئەو کاتەی کە سەرۆک مەسعۆد بارزانی و کاک ئەدریسی ھەمیشە زیندوو ھاتووچۆی مەکتەبی سیاسییان دەکرد، ویستوویەتی وەک نەریتێکی کوردەواری جارێکیان بانگەھێشتیان بکاتن بۆ خوانێکی نانخۆاردن. دیار بوو ئەو خۆی پێ شەرم بوو کە دەیدیت ڕۆڵەکانی سەرکردەیەکی گەورەی وەک بارزانی نەمر، کە ھەموو کورد و کوردستانیانی بە قەرداری دەزانی، لە گۆندەکەی ئەو بن و ئەو خواردنێکیان نەداتێ. ھەواڵی بانگەھێشتەکەی بۆ ناردن. وا بزانم بە ڕێگەی کاک فازل میرانی بوو. دیاربوو کاک مەسعۆد و کاک ئدریس گلەییان لێکردبوو و دەیانویست کە بانگەھێشتەکەی ڕەت بکەنەوە. ئەگەرەکەشی ئەوە بوو کە ئەوان بڕوایان وابوو کە سەید موسا لە شەریعەتی ئیسلام لای داوە و ( ٧-٨ ) ژنی ھێناوە و ئەوە لە ئیسلامدا دروست و ڕەوا نیە. تەنانەت ئەوان ئەویان تێگەیاند ئەگەر باوکمان، وات بارزانی نەمر، لە ژیاندابایە لەوانەیە فرمانی کۆشتنیشی دابایە چونکە ئەو کارەی کردووە و زیاتر لە ئەو ژمارەیەی کە ئیسلام ڕێگەی داوە، ژنی ھێناوە. ئەویش کە ئەوەی زانی و زانی کە ئەوان چۆن لە گەیشتوون، بەو شێوەیە بابەتەکەی بۆ ڕوون کردبوون کە ئەو تەنھا _ ٣-٤ ) ژنی لە لای ھەن و بە فەرمی وەک ژنی ھەژماردەکرێن وەک چۆن لە شەریعەت دا ھاتووە و ژنەکانی تریش- کە تەلاقی داون- بۆ ئەوەی کە نەبن بە گاڵتەجاڕێی خەڵک و لە ڕووی مادییەوە کەم و کۆڕییان نەبێ ھەر یەکەو خانوویەکێان بۆ دروست کردووە و خەرجیی مانگانەشیان بۆ دەنێریتن. پاش تێگەیشتنیان، کاک مەسعۆد و کاک ئدریس بانگەھێشتەکەی قبووڵ دەکەن و دواتر پەیەوەندییەکی بەتین و بەھێز لە جاران لە نێوانیان دروست دەبێ(١).
ئەوەتا مێژوو پیشان دەداتن کە ئەوانەن ئەو بنەماڵەیەی کە ئێمە لێیان تێگەیشتووین و دەیانناسین، و ئەگەر خەڵکانێک نایانناسن یان خۆیان لێی لە گێڵی دەدەن، دەبێ باش بزانن و بەراوردێک بکەن لە نێوان ئەوان و ئەو کەسانەی لاف و گەزافی ئیسلامبوونی خۆیان لێدەدەن و بەھۆیەوە خۆیان لەسەر سەری خەڵک و ئێمە گەورە دەکەن و بە عەنتەر دەزانن. ھەندێکیان نەک تەنھا گۆێڕایەڵی فرمانەکانی خۆا و پێغەمبەرەکەی(س) ناکەن، بەڵکۆ کاری وەھاش دەکەن کە لەگەڵ سروشت و لۆژیکیش ناگۆنجێ، کەچی لەسایەی ناوی پیرۆزی ئیسلامەوە ھەموو کارێکی ناڕەوا دەکەن. وەک ئەوانەی کە ژنی خەڵکی بەناوی ئیسلامەوە لەبەر دڵی مێردەکەی ڕەش و سارد دەکەنەوە و دواتر ھەوڵی ھەڵخەڵەتاندنی دەدەن و بەر لە تەواوبوونی ماوەی یاسایی و شەرعیی خۆی لە خۆیان مارەی دەکەن و لە خاوەنەکەی زەوتی دەکەن، بە بێ ئەوەی بیری لێبکەنەوە کە جیاوازی ( ٢٠-٣٠ )ساڵ تەمەن لە نێوان دوو کەس، واتە ژن و مێردێک، چ جیاوازی بایلۆژیکی و سایکۆلۆژیکیی گەورەی تیایدایە و لەوانەیە ببی َبە ئەگەری زۆر کێشە و گرفتی تایبەتی و کەسێتی و کۆمەڵایەتی. لای ئەو کەسانە زۆر ئاسانە بەناوی ئیسلامی پیرۆزەوە ئەو کارە بکەن. چ گۆمانی تیایدا نیە کە کەسێک کە شارەزای قۆرئان و حەدیس بێ تەنھا و تەنھا ئەو شتانەی لە نێو دا ھەڵبژێرێ کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی بکاتن. بێگۆمان ئەو کارە بۆ ھەلپەرەستان قورس و زەحمەت نیە، و بەرپرسیارێتی ڕەوشتی بۆ ئەوان ھیچ واتا و ڕامانێکی نیە. ئیمام عەلی کۆڕی ئەبوو تالیب (س) یەکێک لە پێشەوا بەلیمەت و زاناکانی ئیسلام لەم بارەیەوە وەسفێکی جۆانی ھەیە کە دەڵێ: " القرآن حماّل ڕوجە"(١ :ل.١٧٧ ؛ ٢: ل.٨٣)، واتە قۆرئان دەکرێ بە ھەر شێوە و ڕەنگێک بەکار بھێنرێتن و ناوەڕۆکەکەی وەک چۆن بخوازرێتن شرۆڤە بکرێتن. ئەوانەی کە نیازی پاک و چاکیان ھەبێ و ئەوانەشی کە نیازی خراپ و بۆگەنیان ھەبێ دەتوانن سوودی لێوەربگرن و وەک چۆن خۆیان دەیانەوێ شرۆڤە و تەفسیری بکەن و بۆ مەرەمە پۆخەڵەکانیان سوودی لێوەربگرن، وەک ئەوەی کە زۆر کەس و لایەن لە کوردستان و جیھان ئەو کارە دەکەن و نموونەی ھەرە دیاریشی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی وەک داعش و ئەوانی ترن کە ئەو کارەیان کردووە و دەکەن، و بە بێ ئەوەی کە لە فەلسەفەی جوان و خاوێنی ئیسلام تێبگەن، بۆ گەیشتن بە مەرەمە پیسەکانیان ناوی ئیسلامیان لە خۆ ناوە.
بەلێ ئەو سەرۆکانە ئەوانەن کە ئێمە بڕوامان پێھێناون و بە شانازییەوە خۆمان بە شوێنکەوتوانیان دەزانین و ئامادەین لە پێناو پاراستنیان گیان و سەروماڵی خۆمانیان بە قۆربان بکەین، چونکە ئەوانیش ھەمان ھەست و حەز و ھەڵوێستیان بۆ ئێمەی کورد و کوردستانیان ھەیە و ژیان و ئاسوودەیی خۆیانیان بۆ بەختەوەری ئێمە تەرخان کردووە. بەڵام ئێوە بە کێ و چی سەرکردەکانتان شانازی دەکەن، لە کاتێک دا ئەوان تەنھا لە گۆشەنیگای بەرژەوەندییەکانیان تەماشەی ئایین و ئیسلام و ئێوە دەکەن و لە سایەی ئایینەوە حەلالەکان حەرام و حەرامەکان حەلال دەکەن. و حەرامی و حەلالی لە بیروباوەری ئەوان دا ئەوە نیە کە قۆرئانی پیرۆز دا ھاتووە بەڵکۆ ئەوەیە کە بەرژەوەندییەکانیان چۆنی دەخوازێ. لە مێژووی ئیسلامدا زۆر کەسی تر ئەو کارەیان کردووە، بەڵام سەرباری ئەوەش کەسانی وەک تۆ وانە و پەندی لێوەرناگرن و لەسەر ڕێبازی ھەڵەی ئەوان بەردەوامن.
سەرچاوەکان:
١-گۆلی، ئیبراھیم حاجی محەمەد حاجی عۆمەر نەرمکی( ٢٠١٦). چاوپێکەتن لەگەڵ پێشمەرگەی دێرینی شۆڕەشەکانی ئەیلول و گۆڵان لە ( ١٥/٥/٢٠١٦)، زاخۆ: کوردستان. ٢-الوردی ،علی ( ١٩٩٤). مھزلە العقل البشری، گ. ٢، دار کوفان، لندن، (٣٠٢)ێ. ٣- الوردی ، علی( ١٩٩٥). وعّاڤ السلاگین رڕی ێریح فی تاریخ الفکر الإسلامی فی چوء المنگق الحدیپ، گ. ٢، دار کوفان، لندن، (٢٧٣)ێ.
*مامۆستای ئەکادیمی/پسپۆرێ زانستەکانی پێداگۆگی و سایکۆلۆژی/زانینگەی زاخۆ













Top