دیموكراسیه‌ت به‌وه‌كاله‌ت!

دیموكراسیه‌ت به‌وه‌كاله‌ت!
هیچ حزب ولایه‌نێكی سیاسی له‌كوردستان هێنده‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆران خاوه‌نی شیعارات ورازاندنه‌وه‌ی دروشم نیه‌ كه‌چی كه‌دێته‌ بواری جێبه‌جێكردن كه‌س هێنده‌ی وان ده‌ست سپی نیه‌ .
كورد راستی ووتوه‌ پاڵه‌وانی قسان كۆڵه‌واری ده‌ستتانه‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆران رێك ئه‌وپه‌نده‌ی له‌سه‌ر كاروانی دروشمه‌كانی باركردووه‌ .
كه‌دێته‌ سه‌ر دروشمبازی ورازاندنه‌وه‌ی رسته‌وبه‌شایش به‌خشینه‌وه‌ به‌باڵای به‌رزی دیموكراسیه‌ت وگه‌رانه‌وه‌بۆرای گه‌ل كه‌س نیه‌ شان بدات له‌شانی نوسه‌روخۆ به‌ موحه‌لیل وموفه‌سیركردوه‌كانی گۆران ئه‌وده‌م هابرماس به‌شاگرد راناگرن وه‌لێ‌ كه‌دێته‌ سه‌رپراگتیك زمانیان به‌پێتێك گۆناكات .
له‌دیاترین نمونه‌دا ئه‌وده‌می قسه‌ له‌سه‌ر سیستمی حوكمرانی ده‌كرێت ئه‌وه‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆرانه‌ پشت له‌جه‌ماوه‌ر ده‌كات نایه‌وێت هاونیشتیمانیان بریار له‌ئاینده‌ی خۆیان بده‌ن هه‌میشه‌ وابووه‌ ئه‌وان له‌نێوان تێپه‌رین وسه‌رپشك كردنی جه‌ماوه‌ری په‌نا بۆ تێپه‌رین ده‌به‌ن ،وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌رۆژی رووناك هاوار بۆئه‌وه‌ده‌كه‌ن گه‌ل سه‌رۆكی خۆی به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ هه‌ڵنه‌بژێرێت واوه‌تریش ئێستاشی له‌سه‌ر بێت رێگر بوون له‌وه‌ی گه‌ل بریار له‌سه‌ر ده‌ستوری خۆی بدات.
بزوتنه‌وه‌ی گۆران سه‌ری دێر ومانشێتی هه‌واڵه‌كانی به‌وه‌ده‌رازانده‌وه‌ كه‌ده‌بێت ده‌سه‌ڵات به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراسی ئاڵوگۆر بكات وراده‌ست بكرێت كه‌چی له‌پرسی پارێزگای سلێمانی دا خۆی ده‌چه‌مێنێته‌وه‌وبروای به‌راده‌ست كردن نیه‌ ولێی ده‌گه‌رێت بۆ شه‌ریكه‌كه‌ی ئه‌وجا ناوی لێده‌نێت به‌وه‌كاله‌ت !له‌ فه‌رهه‌نگه‌كه‌ی گۆران دا دیموكراسیه‌ت جۆری زۆره‌ ده‌توانن شێوه‌وناوه‌رۆكی نوێی بۆ دابتاشن بۆنمونه‌ ئه‌كرێت ئه‌م دیمه‌نه‌ ناوبنێن دیموكراسیه‌تی به‌وه‌كاله‌ت.
بزوتنه‌وه‌ی گۆران زۆر به‌ته‌ریكی خۆشخه‌یاڵه‌ ده‌نگده‌ره‌كانیشی به‌لاوه‌ گرنگ نیه‌ وه‌ك چۆن له‌شه‌ری رووبه‌رووبونه‌وه‌ی تیرۆردا بێخه‌م پاڵی لێداوه‌ته‌وه‌ وه‌ك چۆن له‌كایه‌ی سیاسی دا توشی نه‌زیفی فه‌شه‌ل هاتووه‌ وه‌ك چۆن له‌بواری حوكمداری دا قاچێكیان له‌ئۆپۆزسیۆن وقاچه‌كه‌ی تریان له‌ له‌حكومه‌تدا بوو هه‌رواش بروایان وایه‌ به‌وه‌كاله‌ت پارێزگار بۆ شه‌ریكه‌كه‌یان جێبهێڵن ئیتر بۆهه‌موو لایه‌ك روونبوه‌وه‌ چۆن فریوی ده‌نگده‌ری خۆیان داوه‌.
هیچ به‌لامه‌وه‌ سه‌یرنیه‌ گۆران بروای به‌وپرنسیپانه‌ نه‌بێت كه‌ ئیدعای بۆده‌كات رێك وایه‌ هه‌موو بزوتنه‌وه‌یه‌كی پۆپۆلیستی چه‌واشه‌كار هه‌ربه‌مجۆره‌ ده‌جوڵێته‌وه‌
Top