هەرلە سەرتاوە دیموكراسییەت لە زۆنی سەوز و نیلی بە زەلیلی لە دایكبوو

هەرلە سەرتاوە دیموكراسییەت لە زۆنی سەوز و نیلی بە زەلیلی لە دایكبوو
دەمێك بە ناوی دیموكراتیەت و سیستەمی دیموكراسی و بە دامەزراوە كردنی دام و دەزگاكان و مۆسسەسات هەموو كون و قوژبنەكانی میدیای بینرا و بیستراو ونوسراو و هەموو تۆری ئینتەرنێت یان داگیر كردووە و دیموكراسیەت و دیموكراتی بوون بە خەڵك دەفرۆشن و قسەی سەر زار و بن زاریان دیموكراسییەتە ئەوە راستە كە هەڵبژاردن یەكەك لە كۆڵەكە هەرە ئەساسییەكانی هەردامەزراوەیەكی دیموكراتییە و ئەو سیستمەش لە هەموو شوێنێكی دوونیا پەیرەو كراوە بە تایبەتی بۆ ئەو وولاتانەی كە كە بە شێوە دامەزراوەی بەرێوە دەچن ئاڵو گۆر كردنی دەستەلات لە رێگای هەڵبژاردنەوە دەبیت بە شێوەیەك كە ئەگەر ئەو كۆلەكە ئەساسییەی دیموكراتیەت لە بەر چاو نەگیرێت و بایەخ بە شەفافییەت و لە هەمان كاتدا نەتیجەی هەڵبژاردنە كە نەدرێت نەتەنیا كۆمەڵگا بەرەو دیموكراسییەت ناروات بەڵكو توشی كێشە و قەیران دەبیت
هەر بۆیەش هەر جۆر ناروونییەك لەم بارەیەوە لە گەڵ كۆلەكەكانی تری دیموكراسییەت توشی كێشە دەبیت و نەتەنیا كار یگەری ئەرێنی لە سەر ئاڵو گۆری دەسەلات نابیت بەڵكو كێشەكان قوڵتر دەبنەوە
بەوو وتارە نامەوێت كە پرۆسەكە بخەمە ژێر پرسیارەوە چوون لە سەرتاوە چ گۆران كە سواری شەپۆلی نارەزایەتییەكانی خەڵك بوو و بریاریدا كە مەدینەی فازیلە(شاری خەیاڵی) بۆ خەڵكی كوردستان دروست بكات و چ لە پرۆسەی هەڵبژاردن بە تایبەتی كاتێك كە نۆشیروان مستەفا لە كاتی لێكەوتەكەی ئەلبیسەكە داوای لە سەرۆكی حكومەت كرد بۆ ئەوەی كە راستەوخۆ بێتە سەر خەت ئا هەموو ئەوانە بۆمان دەر دەخەن كە دیمو كراییەت و هەڵبژاردنی دیموكراتی هەر وجودی نەبووە لە لایەكی ترەوە لە وولاتە پێشكەوتووە كان دەستاو دەست كردنی دەستەلات بە یاسا رێكخراوە بەڵام بە داخەوە بە رێوەچوونی هەڵبژاردن لە وولاتانی جیهانی سێیەم كە بێشك كوردستانیش لەم بابەتەوە بەدەر نییە بەوجۆرە نابینرێت.
هەر چەندە كە سەرەبابەتی ووتارە كەمان باس لە دیموكراسییەت لە سلیمانی دەكەین ئەنجامی هەڵبژاردنەكان بەو شێوەیە بوو لە كە لە كۆی 2129824 كەسكەمافی دەنگدانی هەبوو 886840 كەس دەنگی داوە و گۆران بە359600 دەنگ و بە رێژەی 40.55% دەنگەكان، یێكەم و یەكیەتی 318723 رێژەی 35.94 % دەنگەكان دووەم دەنگی هێنابوو هەبۆیەش شایستەی هەڵبژاردن بە پێی سندۆقەكان دەبیت بزوتنەوەی گۆران بۆ هەر چوار ساڵ پارێزگاری سلیمانی بوایە بەڵم بە پێی ئەو رێكەوتنە ناشەرعییەی كە هەردوو لا ئەنجامیان دا و لە سەر ئەوە رێككەوتن كە دووسال بە دوو ساڵ پارێزگاری سلیمانی بەرێوەببەن و دەوری یێەكەمیش لە لایەن یەكەتییەوە بەرێوە بچیت .
پۆستی پارێزگاری سلێمانی تاوەكوو ئێستا بە بێی ئەوەی كە دەنگەكانی خەڵك لە بەر چاو بگیرێن و شەرعییەتی هەڵبژاردن و كۆلەكە بنەرەتییەكەی دیموكراسیەت پێرەو بكرێت بەرێوە چووە واپێدەچیت كە دوو سالێ‌ دواتریش بە هەمان شێوەی دوو سالی یێەكەم بەرێوە بچیت كەواتە باس لە كامشەرعییەت و كام دیموكراسییەت دەكرێت؟
Top