ده‌وری ئه‌وانیش كۆتایی هات

ده‌وری ئه‌وانیش كۆتایی هات
ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر به‌ڕه‌ی سیاسی نه‌وشروان مسته‌فا دانیشتبێ هه‌ڵته‌كاو بووه‌، چونكه‌ مێژووی ئه‌و پیاوه‌ رقاوی و موخه‌نه‌ته‌ هه‌ر وابووه‌ و پڕیه‌تی له‌ به‌كارهێنانی خه‌ڵك و دوای ئه‌وه‌ی ئیشی پێ نه‌ماون، یان تیرۆری كردوون یان به‌ره‌ڵلای كردوون، ئه‌وه‌ چاره‌نووسی وریا وه‌هاب و دژایه‌تی كردنی هاوڕێ كۆنه‌كانی به‌ڵگه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی چه‌واشه‌ ده‌كرێن و له‌سه‌ر به‌ڕه‌ی سیاسی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌ده‌نیشن،.
نه‌وشیروان مسته‌فا چه‌ندین كه‌ڵه‌پیاوی شاری سلێمانی به‌ وریا وه‌هاب تیرۆر كردن و بۆ شاردنه‌وه‌ی تاوانه‌كه‌ش به‌ ته‌ور ئه‌و گه‌نجه‌ به‌ هه‌ڵه‌براوه‌ی پارچه‌ پارچه‌ كرد، بۆیه‌ له‌ روانگه‌ی په‌رۆشیمه‌وه‌ به‌ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر و یوسف محه‌مه‌د و وشیار عه‌بدوڵا و سروه‌ عه‌بدولواحید و هه‌موو هه‌ڤاڵ و یوسف و وشیار و سروه‌كان و هه‌موو ئه‌وانه‌ش، كه‌ له‌ ئه‌نجامی كه‌م ئه‌زموونی و نه‌ناسینی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كه‌ونه‌ ته‌پكه‌ سیاسیه‌كانی ده‌ڵێم: ده‌وری ئێوه‌ش له‌ شانۆگه‌ریه‌ سیاسیه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا كۆتایی هاتووه‌ و ده‌بێ مه‌ولود بكه‌ن و مه‌منووی خوادای گه‌وره‌ بن كه‌ تیرۆر نه‌كرێن و به‌ به‌ره‌ڵڵا كردن رزگارتان ببێ.
Top