پشتیوانی سەرۆك بارزانی بین ، بۆ بەدیهێنانی سەربەخۆیی كوردستان

پشتیوانی سەرۆك بارزانی بین ، بۆ بەدیهێنانی سەربەخۆیی كوردستان
گشت خەبات و شۆرش و بەرخۆدانەكان دەست بەدەست كراون تا گەیشتۆتە دەستێكی ئەمینی وەك پێشمەرگە، سەرۆك بارزانی تا ئەو ئامانجە گەورەیە كە لە هەمانكاتیشدا ئەمانەتێكی پر بایەخ و مەزنە و لە پێناویدا سەدان هەزار كەس گیانی خۆیان فیدا كردووە بگەێنێتە كەناری سەقامگیری .

كۆتایی ڕێككەوتنامەی سایكس‌پیكۆ و گۆڕانەكانی ئەو دواییەی لە عێراق ڕوودەدات كاتە بۆ دروستبوونی دەوڵەت، بۆیە پێویستە پاڵپشتی سەرۆك بارزانی بین.ئەو نەخشەیی كە سەرۆك بارزانی بۆ سەربەخۆییی كوردستان كێشاویەتی ئێستا گشت لایەك لای ڕوونە كە ئەم نەخشەیە گەورەترین دەستكەوتە بۆ داھاتووی كورد و كوردستانیان و نەخشەكە ڕۆژ دوای ڕۆژ كەوتووەتە واری جێبەجێكردنەوە، هاووڵاتیانی كوردستان بە ئومێدێكی گەورەوە لە سەربەخۆییی كوردستان دەڕوانن.

ئامانج و ئاواتی بارزانی سەربەخۆییی كوردستان بووە، تا گەلی كورد دەوڵەت و كیانێكی سەربەخۆی ھەبێت، بەڵێ نەیدەویست پاروویێك بخوات پێی قوت نەدرێت، بۆیە نەیدەویست ئەوكات سەربەخۆیی بكرێت، بارزانی بۆ ئەوە خەباتی دەكرد، كە بەداخەوە ئەوكاتە كورد دۆستی كەم بوو و دوژمنی زۆری ھەبوو، وەك ئێستا نەبوو، ئێستا لەگەڵ ئەوكاتدا زەوی و ئاسمانی فەرقە، ئیستا كورد وڵاتانی ئەفریقا و ئەمەریكای لەگەڵە، ھیواخوازین ئەو روئیایەی بارزانی ھەیبوو بۆ سەربەخۆیی، لەسەردەستی سەرۆك مسعود بارزانی رابگەیەنرێت.'

سەرۆك بارزانی خاوەن پرۆژەی نەتەوەیی و ئاڵاهەڵگری كۆماری كوردستان و لە هەمانكاتیشدا كاری بۆ ئاڤاكردنی دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستان كردووە و ئەوەش وایكردووە كە نەیارانی كورد بە شێوەیەكی زۆر نارٍەوایان و دوژمنكارانە رووبەرووی ببنەوە .سەربەخۆیی كوردستان هیواو ئاواتی هەموو كوردێكە، بۆیە دەبێ‌ خۆمان كار بۆ ئەم مەبەستە بكەین و زەمینەسازی بۆ هێنانەدی ئەم ئاواتەی كورد بكەین، ئێمەی كورد لەماوەی رابردوودا دوو هەلی زێڕینمان لەدەستدا، یەكیان لەساڵی 1991 و ئەوەی دیكەشیان لە 2003 بوو، ئەم دوو هەلە زۆر لەباربوون بۆ راگەیاندنی دەوڵەتی كوردستان، بەڵام بەداخەوە باش نەخوێندنەوەمان بۆ رەوشەكە وایكرد كە سوود لەم دوو هەلە وەرنەگرین، بەباوەڕی ئێمە ئێستا گونجاوترین كاتە بۆ راگەیاندنی سەربەخۆیی كوردستان، بەتایبەت دوای ئەو هەموو پێشهات و گۆڕانكارییانەی كەوا لەسەر ئاستی ناوچەكەدا دێنەپێشەوەو روودەدەن، ئێمەی كورد پێویستە بەزووترین كات ناوەندی سیاسی كوردستان رێكبخەینەوەو دوور لەبەرژەوەندییە حزبییەكان كاربكەین و سوود لەو بارودۆخە ناوچەیی و نێودەوڵەتییە وەربگرین و بەكارنامەیەكی نەتەوەیی و نیشتمانی بەرەو ئازادی كوردو سەربەخۆیی كوردستان هەنگاو بنێین، من پێچەوانەی ئەو بەڕێزانە بیردەكەمەوە كە دەڵێن كاتی راگەیاندنی سەربەخۆیی نییە، ئێستا كاتێكی زۆر گونجاوە بۆ راگەیاندنی سەربەخۆیی كوردستان، بەتایبەت دوای ئەو هەڕەشانەی كەوا حكومەتی عێراق لە خەڵكی كوردستانی دەكات، ئێمە دەتوانین سوود لەو هەلە وەربگرین و بە هەموو لایەكی رابگەیەنین كەوا تائێستایش لە عێراق هەڕەشەمان لەسەرە، هەموو لایەك ئەو راستییە دەزانن كە عێراق وڵاتێكی داتاشراوەو خاك و گەلی باشووری كوردستان بەزۆرو بێخواستی كورد بەعێراقەوە لكێنراون، واتە باشووری كوردستان بە خاك و خەڵكەوە بەشێك نییە لە عێراق، لەماوەی رابردووش جگە لە جینۆسایدو ماڵوێرانی و دەربەدەری و زوڵم هیچیدیكەمان لە عێراق نەبینی، وەك خۆشتان دەبینن ئەوەتا تائێستاش بەشێوازی جۆراوجۆر زوڵم لە گەلی كوردستان دەكرێ‌، بۆیە بەڕای من باشترین چارەسەر بۆ كێشەكان و دەربازبوون لە تەنگژەكان راگەیاندنی سەربەخۆیی كوردستانە، بۆیە ئامانج وستراتیژی سەرەكی سەرۆك بارزانی دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستانە ..
دەیان ساڵە كورد لە پێناو بەدێهێنانی مافەرەواكانی لە رێگەی پێشمەرگەوە گیان و خوێنی خۆی دەبەخشێت بۆ بەدەستهێنانی ئامانجە گەورەكە . ئەوەی تا ئێستا سازشی لە سەر مافەرەواكانی كورد نەكردووە و پێشمەرگە،سەرۆك بارزانییە .پێشمەرگە سەركەوتن دوای سەركەوتن بەدەست دێنێ و ئێستا خاك و جوگرافیای كوردستان ئامادەیە بۆ پارێزگاریكردن ئەمەش پاڵپشتییەكە بۆ سەربەخۆیی كوردستان، سەربەخۆیی كوردستان ئێستە بە كردار سەربەخۆیە و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش وەك وڵات مامە ڵەی لەگەڵ دەكات، بۆیە دەبینین ھەر كەسایەتییەكی گرنگی جیھان كە سەردانی عێراق دەكات سەردانی كوردستانیش دەكات، ھێزی پێشمەرگە بە تەواوی پرسی سەربەخۆییی لە ھزری ھەموو دنیا چەقاندووە و تەنیا كات ماوە بۆ ئەوەی بە فەرمی جیا بینەوە. ئەوەی پێوەندی بە تاكی كوردەوە ھەیە شتێكی نامۆ نییە، دەبێـت كورد لە ھەركوێ بێ تاكێكی سەربەخۆ بێت و چاوەڕوانی سەربەخۆییی وڵاتەكەی بكات؛ ئەمەیش ئامادەییە و ھیچ كارێكی ناوێ، چونكە ئاواتی "سەربەخۆیی" ھەزاران تاكی كوردی ھان داوە بچن بە گژ ھەر تەحەدییەك، بۆ مانەوەی كوردستان و گەیاندنی بە سەربەخۆیی."
Top