دەوڵەتی هاوڵاتی بوون...

دەوڵەتی هاوڵاتی بوون...
جۆرە چەمكێك لەزاری نەوشێروان مستەفا خراوەتە روو، كە بەردەوام موریدانی، دووبارەی دەكەنەوە بێ ئەوەی بیر لەوە بكەنەوە، دەوڵەتی هاوڵاتی بوون هەیە ؟ یان ئەگەر هەیە مەبەستی دەوڵەتی هاوڵاتی بوون چ فۆرمێكی دەوڵەتە!؟ ئاخر كەی دەوڵەتی عێراق دەوڵەتی سەدام بووە كە زیاتر لە 33 ساڵ حكومەی تێدا كرد، ئاخر كەی دەوڵەتی ئێران دەوڵەتی شا بووە، ئاخر كە دەوڵەت دەوڵەتی حكومەت و رژێمەكان بووە، من بەتەواوی گەیشتمە ئەو قەناعەتە كە یەكێتی و گۆڕان، تاوەكو ئێستا لەژێر ئەو درشمانە دەیانەوێت وا پێشانی بدەن كە لەدەوڵەت بوون تێناگەن، یان ئەوەیە تێناگەن، یان تێدەگەن بەس دەیانەوێت لەژێر ئەو جۆڕە دیماگۆجیەتە درێژە بەدژایەتی دەوڵەتی كوردستان بدەن، جورئەتی پەكەكە ئاسایان نیە دژی بووەستن، كە من پێم وایە ئەوان دژی دەوڵەتن نەك تێی ناگەن...
ئەوەی بەڵای منەوە جێگای سەر سورمانە، دەوڵەتی هاوڵاتی بوونە!!، ئەو چەمكە متەناقزێكی زۆری هەیە، چونكە دەوڵەت نابێتە دەوڵەتی هاوڵاتی بوون، بەڵكو حكومەتەكان و دەستوورەكانی ئەو دەوڵەتە لە كاتژمێری سیاسی و مێژووی خۆی، پێناسەی ماف و پاراستنی هاوڵاتی بوون دەستەبەر دەكات، زۆرن ئەو دەوڵەتانەی حكومەتیان لە دیكتاتۆریەوە بەرەو دیموكراسییەوە چووە، بە پێچەوانەشەوە، چونكە هەڵبژاردن سەنگی قورسایی شەرعیەتی فۆرمی حكومەتە، ئەگەر بەراوردیش بكرێت بە هەڵبژاردنی پارێزگای سلێمانی دیارە كە چ جۆڕە فۆرمی حكومەتێكیان دەوێت، بۆیە دەوڵەت لەسەر بنەمای خانووێكی جێگیر وێنا دەبێت كە تێیدا ئەساسی ژوورەكانی لەسەلیقەی خێزانەكەدا ئاڵوگۆڕی پێدەكرێت، ئێمە ئێستا لەژێر رەشماڵێكداین هەر بایەك بێت بەرەو مەرگمان دەبات وەك كارەساتی شنگال، بۆیە با نەوشێروان و ئەوانەشی كە لەژێر ئەو چەمكە متەناقز و جەهڵە سیاسیەدا، تاوی خەڵك دەدەن بۆ دژایەتی دەوڵەتی كوردستان، راستگۆیان بلێن دەوڵەتمان ناوێت باشترە، نەك بەم شێوەیە خۆیان لە قاڵبێكی جەهلی سیاسی نمایش بكەن، نە دەوڵەتی هاوڵاتی بوون لەدونیا دا بوونی هەیە، نە دەوڵەتیش بەواتای مولك و تاپۆ دێت، جا لە كوردستان كە پێكهاتە و پێكەوە ژیانەكەی و ئاراستە نەتەوەیەكەی بەهیچ شێوەیەك ناچێتە پای تەرازووی دەوڵەتانی لێكەوتەی سایكس پیكۆ، بۆیە باشترە بۆیان راست بكەینەوە، حكومەتی كە تێیدا مافی هاوڵاتیان دەسەبەر بكات و پاراستنی هاوڵاتیانی تێدا جێگیر بێت هەیە، نەك دەوڵەتی هاوڵاتی ...
Top