بێدەنگی راگەیاندنی نیلی و سەوز بۆ لە سەیدارەدراوەكانی رۆژهەڵات
August 5, 2016
وتار و بیروڕا
له‌پاش ڕووداوه تیرۆریستییه‌کانی ١١ی سیپتامبه‌ری ٢٠٠١ه‌وه کۆماری ئیسلامیی ئێران پیلانی داڕشت بۆ ئه‌وه‌ی له کۆمه‌ڵێک مزگه‌و‌تی ناوچه سوننییه‌کانی ئێران‌دا بوار به چه‌ند مه‌لایه‌ک بدات، بانگه‌شه بۆ توندئاژۆیی ئایینزایی سوننی بکه‌ن و چه‌ندین مزگه‌وتیشی کرد به بنکه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و تاقمه توندئاژۆیه و له‌و پیلانه‌ش و له‌و زه‌مانه‌شدا هه‌ر مه‌به‌ستی بوو، به‌تایبه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان سه‌رنجی خه‌ڵک به لای کێشه ئایینزایییه‌کاندا ڕابکێشێت و به خه‌یاڵی خۆی له خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی دووریان بخاته‌وه.
ئێستاش به له‌سێداره‌دانی ئه‌و چه‌ند که‌سه سوننی مه‌زه‌به، که کوردن، ده‌یهه‌وێت بوار بۆ سه‌رکوتکردنی هه‌رچه‌شنه جووڵانه‌وه‌یه‌کی نه‌ته‌وایه‌تی له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتدا خۆش بکات و خه‌باتی ڕزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد تێکه‌ڵ به‌و ئاژاوه ئایینزاییانه بکات، که هیچ پێشینه‌یه‌کیان له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتدا نییه.
ئەو بەكۆمەڵ لە سەیدارە دانی كە 48 كەس بوون لەوانەش 45 كەس خەڵكی رۆژ هەڵات و 3 كەسیش لەوانە خەڵكی باشوور بوون ئەوەی كە جێگای سەر سورمانە لە بارەی ئەو لە سەیدارەدانەی كوردەكان راگەیاندنەكانی زوونی سەوز بە تەواوەتی سامت بوون و بێدەنگییان نواند لە كاتێكدا بە بەردەوامی لە راگەیاندنەكانیان هەستی نیشتمان پەروەری و كورد بون بنیشتە خۆشەكەی سەر زمانیانە لە هەمان كات دا لە مەر شەهید بوونی چەند پێشمەرگەیەكی دیموكراتیش بێدەنگ بوون لە هەمان كات دا لە دوای ڕوداوی لەدار دانی شێخ نەمر لە لایەن سعوودیەوە لە ڕۆژی شەممە ١٢ی بەفرانباری2015،تەنانەت رۆژنامەی فەرمی یەكیەتی نیشتمانی بابەتێكی بە فەرمی لە رۆژنامەی كوردستانی نوێ بڵاو كردەوە و لە سەیدارەدانی شێخی شیعەی بە رەگەز عەرەبستانیان پرۆتستۆ كرد لە كاتێكدا كە لە مەر لە سەیدارەدانی كوردانی رۆژ هەڵات بێدانگن ئەری بەراست دەبیت هۆكار چی بێت؟