بەربەستەكانی بەردەم دەولەتی كوردی،خودی كوردە
August 5, 2016
وتار و بیروڕا
پێش ئەوەی كە بپرژێم سەر هۆكارەناوخۆییە كان پێویستە كە باسلە هۆكارە دەرەكییەكان بكەین.
هەموو ئەم دوو هۆكارانەش بە مەبەست و بە ئەنقەست كێشە بۆ بەردەم حكومەت و بەرجەستە كردنی كێشە ناو خۆیەكان بووە بۆ ئەوەی كە لەو پرسە نیشتمانییە دورتر و دورتر بكەوینەوە و بیر لە ئەرگۆمنێكی لەم جۆرە نەكەینەوە یەكەم ئاستەنگ و سەرەكی ترین ئاستەنگ كۆماری ئیسلامی ئێرانە لە كاتی ئێستا دا كەدەولە تێك بە ناوی عێراق و سوریا ووجودی فیزیكی نییە توانیویەتی بە شێوەیەكی بەرچاو سێبەری خۆی بە سەر تەواوی جومگەكانی ئەو دوو دەولەتە دا پانتر و پانتر بكات و لە كاتێك كە سەرۆكی هەرێم خەریكی ئامادەسازی بۆ ئەم پرۆژەیە بوو شەری داعش دەستی پێكرد و كوردزیاتر لە هەر كاتێك سەر قاڵی بەرەنگار بونەوەی داعش بوو و لە لایەكی ترەوە لە رۆژ هەڵاتی ناوین ئێران خەریكی بە ناو پەرەپێدانی شۆرەشی ئیسلامی لە تەواوی وولاتانی ئیسلامییە و خۆی خەریكی سەركوتكردنی هاولاتیانی خۆیەتی و چەندین جاریش خەریكی ئاڵۆزكردنی ناو خۆی كوردستان بووە و بە شێوەیەكی باشیش لەو پیلانەیدا سەركەوتوو بووە وەكوو ئەوەی كە پێشوو هەبووە و ئێستاش درێژەی هەیە.
دووەم:هۆكاری دووەم بۆ ئەوی كە پرسی ریفراندۆم و سەر بەخۆییی سەر نەگریت كوردەكان خۆیانن لە بەر ئەوەی بە بیی ئەوەی پەندەك لە رابردوووەر بگرن دوبارە كەوتنە ناو هاوكێشە سیاسی و ئاڵۆزەكانی ئێران بە شێوەیەك تێیدا گرفتار هاتوون كە نەتەنیا ناتوانرێت بە رەو دەولەت بوون هەنگاو بنێین بەڵكوو وا پێدەچیتبە پشتگیری كۆماری ئیسلامی بۆدرێژەدان بە پرۆسەی دەولەتی سەر بەخۆیی بەرەو دوو لەت بوون برۆین دروستە كە بۆ بە دەولەت بوون ئیرادەو یەكریزی نێو ماڵی كورد پێویستە هەر بۆیەش ئەگەر ئەو دوو فاكتەرە سەرەكییە جێبەجی بكریت چیتر ئیران ناتوانیت ئەو یەك ریزییەی گەلی كورد تێك بدات و لە كۆتا پەیامدا بۆ هەموو ئەوانەی كە بیانۆی جیا جیا دەهێنن كە لە كاتی ئیستادا كاتی نییە ئەو پرسیارە دیتە پیش كە چۆنە كە داعش دەتوانیت لە ماوەیەكلی زۆركەم ناوژەیەكی زۆر پان و بەرین داگیر بكات و هەموو سنوورەكان بەخۆی دابنیت بەلام كورد بە هەموو ئەو هێزە عەسكەرییە یەكگرتووەی كە هەیەتی ناتوانیت ئو سنورانەی كە بە خوێنی شەهیدان دەست نیشان كراون بپارێزرێت