تاكپرسیهكهی یوسف محه‌مه‌د
August 5, 2016
وتار و بیروڕا
ــ كێیه وا؟
ــ منم یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان.
ــ فه‌رموو...
ــ هاتووم راپرسییه‌ك بكه‌م ئاخۆ ده‌ست له سه‌رۆكی په‌رله‌مان بكێشمه‌وه یان نا.
ــ ئه‌ی ماڵت خه‌راپ نه‌بێ!! وامزانی گشتپرسی له‌سه‌ر راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كه‌ی، نه‌مزانی تاكپرسی له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی خۆت ده‌كه‌ی!!!
************
ــ تاكسی تاكسی تاكسی
ــ فه‌رموو برا بۆ كوێ؟؟ سه‌ركه‌وه.
ــ من سه‌رۆكی په‌رله‌مانم ده‌مه‌وێ بزانم ئاخۆ رات چییه له‌سه‌ر ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌م؟
ــ وامزانی ئیشی تاكسیت هه‌یه؟! بڕۆ به رێی خۆته‌وه، كه‌سێك هه‌ڵه بكات ده‌بێ باجه‌كه‌ی بدات، كه‌چی تۆ هه‌ڵه‌ت كرد و ئه‌وه‌تا هه‌موو كورد باجه‌كه‌ی ده‌دات.
***************
ــ فه‌رموو برا تایه‌ی سه‌یاره‌كه‌ت پهرنچهر بووه؟
ــ نه‌خێر
ــ ئه‌گه‌ر رۆنی سه‌یاره‌كه‌ت ده‌گۆڕی ئه‌و دوكانه نا، ئه‌ویتریان رۆنگۆڕی چاكه و جوانی (ده‌گۆڕێ)
ــ برا من سه‌رۆكی په‌رله‌مانم و له پێناو ئێوه‌دا ده‌مه‌وێ بیگۆڕم، ئایا رات چییه له‌سه‌ر ده‌ست له كار كێشانه‌وه؟
ــ بڕۆ له 23 حوزه‌یران و 19 ئاب چۆنت گۆڕی، ئاواش جارێكی‌تر بیگۆڕه‌وه و وه‌ك خۆی لێبكه‌وه، تكایه له كارمان مه‌كه و با دوو دینار بۆ ماڵ و منداڵمان په‌یدا بكه‌ین.
***************
ــ سڵاو باجی.
ــ سڵاو...
ــ رات چییه له‌سه‌ر ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌م؟
ــ ئه‌ی داماو! نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌وه‌شی پێكردی!!!
ــ نه‌خێر.. خۆم ده‌مه‌وێ رای ئێوه‌ی هاووڵاتی وه‌ربگرم.
ــ نه‌وشیروان مسته‌فا له چوونه‌وه ناو یه‌كێتی چه‌ندی رای ئێوه‌ی گۆڕاخواز وه‌رگرت، تۆش هه‌ر ئه‌وه‌نده رای ئێمه‌ی هاووڵاتی وه‌ریگره، بڕۆ رای نه‌وشیروان وه‌ربگره و رای ئه‌وت به‌سه.