بارزانی ،دوێنێ ،ئەمڕو ،سبەی هەنگاو هەنگاو بەرەو سەرکەوتن

بارزانی ،دوێنێ ،ئەمڕو ،سبەی هەنگاو هەنگاو بەرەو سەرکەوتن
سەروک مەسعود بارزانی بە درێژایی تە مەنی لە پێناو ڕزگاری و سەربەستی گەل و نیشتمانەکەی دا لە خەبات وتێکوشین دا بەردەوام بووە تا ئەمڕو ،لە هەمو خوشی و ناخوشیەکانی گەلەکەی دا بەشدار بووە و و هیچ کاتێکیش گوڕەپانی سیاسی چ لە شاخو چ لە شار بە جێی نە هێشتووە و زور ماندونەناسانە بەرگری لە خاکی پیروزی کوردستان کردووە وەک پێشمەرگەیێکی ناو سەنگەر. وڕوڵێکی زور مەزنی بینیوە لە نێو بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستاندا لە شاخو لە شار و ئەمڕوش وە ک هەستیارترینی قوناغەکان بارزانی بەو پەڕی هەست کردن بە بەرپرسیاریەتی نیشتیمانیەوە لە بەرامبەر پەلامارو نەخشە و پیلانی دوژمنانی کوردو کوردستان دا وەستاوەتەوە و ڕوداوە سیاسیەکانیش لە سەر ئاستی ناوخو وە عیڕاق و دەوروبەر بەڵگەی حاشا هەڵنەگرن لەسەر هەڵوێستە گەورەکانی بارزانی بەجورێک کە پاراستنی کورد کوردستانی لێکەوتەوە چۆنکە لە لایێک هاوشانی پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان لە سەنگەری بەرگری دا بووە ولە لایێکی تریشەوە وەک سەروک وڵات توانی لە ڕوی دیبلوماسیەوە زور سەرکەوتوانە سوزی نێودەوڵەتی ڕابکێشێت بو هاوکاری کردنی گەلی کوردستان ئەمەو نابێ ڕوڵی هەمو ئەو کورد پەروەرانەش لە بیر بکرێت کە دڵسوزانە خەباتیان کردووە لە پێناو پاراستنی کورد و خاکی پیروزی کوردستاندا.
شایانی باسە کەسایەتی ڕێزدار بارزانی لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی وهەرێمایەتی و ناوخویی دا تا ڕادەیێک بە هێزە ئەمڕو هەمو کوردێکی دڵسوز و کوردپەروەر شانازی پێوە دەکات و هەروەها بویتە مایەی شانازی مروڤایەتیش لە هەمان کات دا ،بارزانی هیچ کەمتر نیە لە و سەرکردانەی کە لە قوناغێک لە قوناغەکاندا سەروەریان توما ر کردەووە ئەگەر زیاتریش نەبێت ، ڕێزدار بارزانی و بنەماڵە شکودڵرەکەی نەک قوناغێک بەڵکو سه دەیێکە لە پێناو گەل و نیشتیمانە غەدر لێکراوەکەماندا قوڕبانی دەدەن لە نێو دەڤەرێک دا کە پڕاوپڕە لە ژژیمە سیاسی وڕێکخراوە دڕندە و وەحشیەکان کە وێنەی دڕندایەتیان. کەم بەرچاو دەکەوێت لە جیهاندا وبێجگە لە ڕەتکردنەوەی کوردو کوردستان دا وهەوڵدانیان بو لەناو بردنی گەلی کوردستان هیچ زمانێکی تر نازانن.

بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان بە ڕێبەرایەتی بارزانی دوێنێ تا ئەمڕو هەنگاو بە هەنگاو قوناغەکانیان بڕیوە لە نێو سەردەمە هەرە سە خت و دژوارەکاندا و ئەمڕوش بو سبەی وەک هیواو و ئومێدی کوردو کوردستان سەرکردایەتی دوزی نەتەوەیی و نیشتیمانیمان دەکات لە هەمو ڕویێکەوە و زور سەرکەوتووانە لە سەر هەمو ئاستاکاندا دوزی کوردیان بەرەو پێشەوە بردووە لە ڕوی سیاسی و سەربازی و ئە منی و دیبلوماسی و پێکەوە ژیانی ئاشتیانەدا و ئەمەش دوژمن و ناحەزانی گەلی کوردستانی نائومێد کردووە.

نەیاران و ناحەزانی گەلی کوردستان زور هەوڵیان داوە و دەدەن ئەم دوخە سیاسیەی کوردستان بە ئاقارێک دا ببەن بو بەژەوەندی دوژمنان و داگیرکاران بە شێوه یێک کە هەر لە سەرەتای هێڕشی ڕێکخراوی تیروریستی داعشەوە بو سەر کوردستان تا ئەمڕو بێجگە لە کێشە نانەوە و قەیران دروستکردن نەک ڕوژێک لە ڕوژان فیشەکێکیان بو پاراستنی کوردستان نە تەقاندووە بەڵکو بو یەک خولەکیش سە ردانی سەنگەرەکانی شەڕەفیان نەکردووە و گەلێ جاریش لە ڕاگەیاندنەکانیەوە چەپڵە یان بو تیروریستان لێداوە زور بێ شەرمانە،ێستاش بە جورێک خەریکی چەواشە کردنی خەڵکن کە،گوایە هەر ئەوانن فریاد ڕەس و ڕزگارکەری خاکی کوردستان وبڕواناکەم لە وە بێ ئاگابن کە خەڵکی دڵسوزو بە شەڕەفی کوردستان زور باش لە مەرامیان گەیشتوون ودەزانن ئەمانە بە تەمای چین و ئەوەی هەوڵی بو ده دەن ئامانجێکی سیاسی خیانەتکارانەیە و لە خزمەت جێ بە جێ کردنی ئە و ئە جندایەیە کە جارێکی تر ئەم درفەتە لە گەلی کوردستان تێک بدەن .

لە کوتایی پێشمەرگە قارەمانەکان،ڕوڵە دڵسوزو کوردپەروەرەکان ،پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینی و مەزەبیەکان هاوشانی جیهانی مروڤایەتی شانازی بە سەروک وڵاتێکەوە دەکەن کە لە هەمان کاتیشدا پێشمەرگەی ناو سەنگەرە دوێنێ ،ئەمڕو ،داهاتوش بو بەرەی سەربەخوییخوازانە بە سەروکایەتی بارزانی.
Top