شفرە گۆماناوییەكانی دژبەرانی سەر بەخۆییی چییە؟

شفرە گۆماناوییەكانی دژبەرانی سەر بەخۆییی چییە؟
باس و خواستی بوون یان نەبوونی دەولەتی سەربەخۆییی ئەو بابەتانەن كە زۆرێك لە میدیای كوردی دەرەوە وناوەوەی بە خۆی سەر قاڵ كردووە هەر یەكەو بە دیدیگاو رۆیای خۆیەوە لە گۆشەنیگای بەرژەوەندییەكانی حیزبەكەیەوە دەروانیتە ئەو موهیمەوە بەڵام ئەوەی كە زۆر گرینگە هۆكاری دژایەتی چییە؟ئایا هەموو ئەوهۆكارانەی كە باسی لێوەدەكەن ئەرێنینیان زادەی هەندێكلە دید و بۆچوونی دروستكراوی ئەقلیەتی داخراون.
یەكەك دەولەت داری بە وە دەبەستیتەوە كە دروست كردنی دەولەت خۆی ئامانج نییە بەڵكو دەولەت میكانیزمێكە بۆمەبەستی بە دەست هاتنی كۆمەلێك ئامانج و بەهای تر بۆ ئەم مەبەستەش هەندێكی تر دروست كردنی دەولە ت و دەولەت سازی لە گەڵ دیدووبۆچوونی فەلسەفی سەرەرای سیاسی بوونی لێكدەدەنەوە و لەلایەكی ترەوە بەدەولەت كردن و دەولەت سازی كە زادەی دیسكۆرسی حیزبی بێت رەتدەكەنەوە چوون پێیان وایە ئالیەت و میكانیزمی چەندە توانادار بیت ناتوانیت ئەو مهامە جێبەجێ‌ بكات .
یەكەك دەولەت لە روانگەی چینایەتی سەیر دەكات و بە تێروانینی لێنینیسم بە ئیلهام وەرگرتن لە ماركسیسم دەولەت بە میكانیزمی دەستی كەمینەی چەوسینەر دەزانیت و ئەویش بۆ هێشتنەوەی چەوساوەكان و پێیان وایە كە ئەبیت دەولەت نەمینیت و كاتێك كە گەیشتن بە كۆمۆنیزم ئەركی دەولەت كۆتاییی دێت.و لە روانگەی ئەو چینەدا ،لە باشترین حالەتی سۆسیالیزم دا دەولەت شێوەیەكی كاتی بەخۆیەوە دەگریت نەوەك هەمیشەییی.
بەڵام ئەوانەی كە بیرۆكەی ئانارشیستییان هەیە،هیچ زەرورەتێك بە دروست بوونی دەولەت نابینن تەنانەت لەرووی تیئۆریشەوی بە شێوەیەكی سەرسەختانە دژایەتی دەكەن هەر یەك لە بیرۆكەكان ئاگۆمنتی جیاوازبەخۆیانەوە هەیە بۆ ئەوی كە مشتومری لە سەر بكەن بەڵام ئەوەی كە لە كۆمەڵگای كوردەواریدا هەیە جیاوازە لە هەموو ئەوانەی كە لە سەرەوە باسی لێوە كراوە بەڵكوو ئەو بیرۆكەیە زیاتر پەیوەندی بە مەكتەبی شیعەگەراییی و ئیرانینیزمەوە هەیە كە بە هەموو شێوەیەك دژایەتی ئەو بیرۆكەیە دەكەن و زۆرجارئەوە دەخەنە روو كە دەولەت نەیتوانیوە لە چەن ساڵی رابردوو ئەوو زەمینەیە برەخسێنێت بەڵام ئەو پرسیارە هەموو جار دێتە ئاراوە كە كێ‌ بوو لە دوو دەیەی رابردوو بە بەردەوامی دەولەتی سەر قالی كێشە ناو خۆییەكانی ناو خۆی كردووە و هەموو جار لە ئاوی لیل ماسی گرتووەئەوەش راستییەكان زیاتر دەردەخات و بیرۆكەی ئەوەی كە شفرەی دژە سەربەخۆییی كێیە و چییە مان زیاتر بۆ دەر دەخات.
(رووداو پێشکەوتنەکانی مێژوویی لە پێش دەرکەوتنی چەمکی ریفراندۆم و مافی چارەنووس ئەوە دەڵێن کە: ھیچ گەلێک بە رەزامەندی داگیرکەر یان ستەمکار ئازادی بە دەست نەھێناوە، ئەم مافە لە رێگەی گەل خۆیەوە، بەدی دێت )
هەر بۆیەشدەبینین هەندێك لە وولاتانی ئیسكاندیناوی وچكوسڵڤاكیا و سكۆتلەندا و ئەیالەتی كبكبە ئارەزومەندانە مافی خۆیان دیاری دەكەن بەڵام لە گەڵ هەموو ئەوانەش دەكرێت رێك بكەوین لە گەڵ هەموو ئەوانەی كە دژایەتی ئەو رێككەوتنە نیشتمانییە دەكەن و هەروەكوو سەرۆك بارزانی ووتی دەكرێت ئەگەر نەمانتوانی وەكوو دوو هاوبەش كار بكەین دەتوانین وەكوو دوو جیران كار بكەین بەڵام ئایا تابووری پێنجەم هەوڵی هەڵوەشاندنەوە یان دروست كردنی بەر بەست ناكات ؟
Top