سەربەخۆیی مافێكی رٍەوایە و خۆ دزینەوە خیانەتە لەخوێنی شەهیدان وكوردستان
August 4, 2016
وتار و بیروڕا
ریفراندۆم ئەركێكی گرینگی هەر تاكێكی كوردستانە، لەبەر ئەوەی دیاریكردنی چارەنووسی نەتەوەیەكە و دەبێت ئەو نەتەوەیە بە خواستی خۆی بڕیار لە سەر داهاتووی بدات، نەك گوێڕایەڵی دەر و جیران بێت، فەلسەفەی ریفراندۆم ئەوەیە كە تاكەكانی هەر نەتەوەیەك خۆیان چۆنیەتی سیستمی حوكمڕانی و ژیانی خۆیان دیاری بكەن، بۆیە ریفراندۆم پێمان دەڵێت كە نابێت وابەستەی وڵاتی دیكە بین و نابێت وڵاتانی دیكە داهاتوو بۆ ئێمە دیاری بكەن، لایەنێكی دیكە كە لە ریفراندۆمدا بەرجەستە دەبێت، ئەوەیە كە ئەگەر ئێمە سبەی ریفراندۆم ئەنجام بدەین بۆ ئەوە نییە دووسبەی سەربەخۆیی كوردستان رابگەیەنین، بەڵام كاریگەری ئەم پرۆسەیە ئەوەیە كە پیشانی جیهانی بدەین كە ئێمە وەك نەتەوەی كورد سەربەخۆییمان دەوێت، میللەتێكی 40 ملیۆن كەسی چیدیكە ژێردەستەیی قبووڵ ناكات و دەیەوێت سەربەخۆ بژی. بۆیە پێوستە بە هەستێكی كوردپەرەورانە بەرەو پیری ئەو پەیامە نەتەوەییەی سەرۆك بارزانی بچین بۆ بەدیهێنانی مافەرٍەواكانمان .