هەمووان بۆ شنگال
August 3, 2016
وتار و بیروڕا
بەداخەوە دوای دووساڵ لە ڕوودانی کارەساتی شنگال هێشتا خەریکی تۆمەتبارکردنی یەکترين، خۆ ئەگەر کورد تاوانێکی وەهای ئەنجامدابێت ئەوه کەس ناتوانێ ئەو تاوانە بیسڕێتەوە. بەڵام ئەوەی ڕوویدا لە شنگال دەستی عەرەبی شۆفێنی و بەعسیەکان بوو، هەربۆیە بەملدادانی یەکتری ئەو تاوانە خزمەتێکی گەورەی کەلتورو ئامانجی لەمێژینەی بەعس دەکات و شوشتنەوەی ئەو تاوانە و سڕینەوەی ئەو تاوانە گەورەییە لەملی شۆفێنییەتی عەرەبی و تیرۆرستانی داعش.
کاتێ یادی کارەساتی جەرگ بڕی شنگال دەکەینەوە لەسەر هەموو لایەک پێویستە ئیتر لەجیاتی یەکتر تۆمەتبارکردن، هەمووان بەیەکەوە دوور لەهەموو بیرکردنەوەو بەرژەوەندییەکی حزبی کاربکات، نەوستێت لە بە جیهانیکردن و ناساندنی کارەساتی شنگال.