ئێستا یه‌کگرتوویی عێراق خه‌ونی شاعیرانه‌یه
August 3, 2016
وتار و بیروڕا
ئه‌وان دوای ڕووداوی خۆپیشاندانه‌که‌ی به‌غدا و چوونه ناو ته‌لاری په‌ڕله‌مان و ده‌رکردن و بێ ڕێزی کردن به په‌ڕله‌مانتارانیان ،که‌چی زوتر گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا و هاوپه‌یمانێتیان به ناوی (هیوا) له په‌ڕله‌مانی عێراق پێکهێنا، له کاتێکدا نیوه زیاتری عێراقیه‌کان هیچ هیوایه‌کیان به په‌ڕله‌مان و حکومه‌ت نه‌ماوه و دۆسته‌کانیان له لیستی ده‌وڵه‌تی یاسای نوری مالکی له دوایین هه‌وڵیاندا داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌ڕله‌مان ده‌که‌ن.
بیریان چووه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی حیزبه‌کانی ئه‌وان چه‌ندینجار شانده باڵاکانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان که سه‌ردانی به‌غدایان کردووه هه‌موو ڕێگا و ڕێکارێکیان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا گرتووه‌ته‌به‌ر، به‌ڵام بێ ئه‌نجام بوون و حکومه‌تی به‌غدا هیچ نیه‌تێکی بۆ چاره‌سه‌ری و دانپێدانان به مافه‌کانی کورد نه‌بووه.
ئێستاش به پێچه‌وانه‌ی پێشوو که ده‌گوترا سه‌ربه‌خۆیی کوردستان خه‌ونی شاعیرانه، زه‌حمه‌تترین و پووچ ترین خه‌ون یه‌کگرتوویی عێراقه، بۆیه ته‌نها ڕێگایه‌ک که مابێته‌وه له بری هه‌وڵدان بۆ مانه‌وه له چوارچێوه‌ی عێراقێکی پڕکێشه‌ی تائفی و مه‌زهه‌بی، عێراقێک که به درێژایی مێژوو دژمان بووه، جگه له جیابوونه‌وه شتێکی تر نیه و باشترین چاره‌سه‌ریش یه‌کڕیزی ناوخۆیی و هه‌وڵدانه بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان.
سه‌نگه‌ر مسته‌فا