پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان

پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان
یه‌كێتی و گۆڕان چ ئه‌و كاته‌ی یه‌ك حزب بوون و چ ئه‌و كاته‌ی خۆیان كرد به‌ دوو كه‌رته‌وه‌ و چ ئێستاش كه‌ له‌ ژێره‌وه‌ بوونه‌وه‌ یه‌ك و به‌ڵام خۆیان به‌ دوو ده‌رده‌خه‌ن، هه‌ر زاریان بكردایه‌وه‌ ده‌یانگوت: پارتی حزبی بنه‌ماڵه‌یه‌، پارتی عه‌شایره‌، ئیتر چی تۆمه‌تی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ هه‌یه‌ ده‌یاندایه‌ پاڵ پارتی.
پارتی دوای چه‌ند رۆژێكی تر مۆمی ته‌مه‌نی (70) ساڵه‌ی خه‌بات و قوربانیدانی خۆی ده‌كوژێنێته‌وه، له‌ ماوه‌ی ئه‌و (70) ساڵه‌دا به‌ بێ كۆنگره‌ و ده‌نگدان یه‌ك كه‌س نه‌بۆته‌ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یان مه‌كته‌بی سیاسی، كه‌چی به‌بێ كۆنگره‌ و به‌ بڕیارێك قادر عه‌زیز بوو به‌ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، دوو ئه‌ندامی تری مه‌كته‌بی سیاسی حزبی ئاینده‌ی قادر عه‌زیز بوونه‌ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، ئه‌وه‌ یه‌كه‌م جار نییه‌ له‌ناو یه‌كێتی و بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ كۆنگره‌ خه‌ڵك ده‌چێته‌ ناوه‌ندی بڕیاری سیاسی ئه‌و حزبه‌ و زۆر جاری تریش ئه‌و سه‌یروسه‌مه‌ره‌ سیاسیه‌ له‌ناو ئه‌و حزبه‌دا روویداوه‌، گۆڕانیش ئه‌گه‌ر له‌ به‌رده‌ركی سه‌را ته‌له‌فۆن بكه‌ی و بڵێی منیش ده‌یگۆڕم و ده‌بمه‌ گۆڕانخواز، تا ته‌كسی ده‌گری و ده‌گه‌یه‌ گرده‌كه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بڕیاری ئه‌ندامی جڤاتت بۆ ده‌رده‌كات، ئه‌وه‌ پارتی عه‌شایر و بنه‌ماڵه‌، ئه‌وه‌ش یه‌كێتی و گۆڕانی مۆدێرن و سۆشیال دیموكرات و گۆڕانخواز!!!
یه‌كێتی و گۆڕان ده‌ڵێن پارتی حزبی بنه‌ماڵه‌یه‌، پارتیه‌ ره‌سه‌نه‌كانیش شانازی به‌ مێژووی خه‌بات و قوربانیدانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌وه‌ ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر ئه‌و بنه‌ماڵه‌ نه‌بێ نه‌ك پارتی بوونی نابێ، بوونی كوردیش ده‌كه‌وێته‌ به‌ر مه‌ترسی، ده‌پێم بڵێن له‌ناو یه‌كێتی و گۆڕان جگه‌ له‌ هێرۆخان و نه‌وشیروان مسته‌فا كێ له‌ دانوان ئاویشی به‌ده‌سته‌، ئه‌ی ئه‌وان حزبی چین؟!
Top