هۆشداریەك بۆ پارتی: لەپشتی هەڵبژاردنی سەرۆك لەناو پەرلەمان چ مەرامێك هەیە
August 3, 2016
وتار و بیروڕا
بۆیە ئەركی پارتی قورسە و نابێت بەهیچ شێوەیەك پاشەكشە لەو هەنگاوەی بكات، چونكە ئەو هەنگاوە تەنها مەرامی حزبی نیە، یان حیسابانی رێكخراوەیی سیاسی نیەكە لەبەرژەوەندی سیاسی دابێت، ئەم بابەتە بابەتێكی پەیوەندی راستەوخۆی بەچارەنووسی كوردستان و سیستەمی دیموكراسی كوردستانەوە هەیە، ئەگەر سیستەمی دیموكراسی كوردستان بەو شێوەیە رووەو تاریكی ئاراستە بێت ئەوە سیستەمێكی رووت و قوتی ئایدۆلۆژی و پۆلیسی لەژێر ناوی سیستەمی پەرلەمانی تاو دەدرێت، سیستەمی دیموكراسی كوردستان دەبێتە جێگای چاخواردنەوەی بێ ئیش و بێ ئیرادەكان، بریاری ریوی ئاسا لە تەپۆل و مەكتەبە سیاسیەكان دەدرێت، لەهەر كاتێكش كوردستان ئامادە دەبێت بۆ شەڕی یەكتر سرینەوە.
دەبێت بۆمان رۆشن بێت هەڵبژاردنی سەرۆك لەناو خەڵك تاكە دەسەڵات دەبێت كە حزب ناتوانێت لەسەری رێك كەوێت و بەمیزاجی ئەندامی مەكتەبی سیاسی بریاری لەسەر بدرێت، ئەگەر ئەوەش خرایە ژێر رەحمی مەكتەبی سیاسی دەبێت فاتیحا بۆ رای ئازادی خەڵك و دیموكراسیەتی كوردستان بخوێنرێت، هەڵبژاردنیش بێ ماناترین كردار دەبێت لەكوردستان، تەنها پرسە گورگانێ دەبێت، بۆیە دەبێت پارتی باش بزانێت پاشەكشە كردنی لەو داوایە پاشەكشە بە پێشكەوتنی گەلی كوردستان دەكات، لە پرۆسەی دیموكراسی.