ده‌بێت داوای لێبوردن بكه‌ن

ده‌بێت داوای لێبوردن بكه‌ن
پێوویسته‌ هه‌م جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هەرێم و هه‌م دژه‌تیرۆری یه‌كێتی داوای لێبووردن بكه‌ن، چونكه‌ جامه‌نه‌ی سوور شووناس و ناسنامه‌ی میلله‌تێكی زوڵملێكراوه‌.

به‌داخه‌وه‌ جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قوباد تاڵه‌بانی له‌ میانه‌ی به‌ژداریكردنی له‌ نمایشێكی هێزی دژه‌ تیرۆری یه‌كێتی له‌به‌رچاوی ئه‌ودا جامانه‌ی سوور كه‌ ڕەمزی 8000 هه‌زار گه‌نج و پیر و ئافره‌تی بارزانییە دوور له‌ هه‌موو عورفێكی كوردانه‌ دووباره‌گولە باران کراییەوە.

پاش 33 ساڵ به‌رلەئەمڕۆ ڕژێمی فاشی بەعس بێ شه‌رمانه‌ ئەنفالی جامانەی سوری کرد، ئەمڕۆش وه‌ك فیدای سه‌دام جامانه‌ی سوور دووبارەگولە بارانکراییەوە، ئاخر بۆ ده‌بێ دیسان ئه‌مه‌ دووباره‌ ببێتەوە، له‌ كاتێكا ده‌زانن ئه‌وه‌ كاری كه‌س و حزبێكه‌ كه‌ ئه‌نفالی بارزان و گه‌رمیانی كرد به‌ بێ ئه‌وه‌ی باكی به‌ هیچ هه‌بێ.

ئه‌ی ئێوه‌ کە دووبارە جامانەی سورتان گولە باران کردەوە چۆن وه‌ڵامی بارزان و به‌رزانیه‌كان ده‌ده‌نه‌وه‌، بۆ خوێنی سووریان چیتان هه‌یه‌، نازانن جامانی سوور ئێستا له‌ زاخۆ تا خانه‌قین ناسنامه‌و ڕه‌مزی کوردە..!

رێبوار كه‌لاری
Top