چۆنت ده‌وێ، با وابێ

چۆنت ده‌وێ، با وابێ
ئه‌و جۆره‌ پێداگیری و مه‌رج كه‌ڵه‌كه‌ كردن، بووه‌ته‌ به‌شێك له‌ سیاسه‌تی هه‌ندێك لایه‌ن و به‌رامبه‌ره‌كه‌یشیان به‌ نه‌هاتنه‌ پێش تاوانبار ده‌كه‌ن، بۆچوون و (بڕیاردانی ره‌های)یان، ره‌وایی و خزمه‌تكردن نییه‌ به‌‌ چاره‌سه‌ر، به‌ڵكو سه‌رچاوه‌كه‌ی بیری تاكڕه‌ویی و سه‌پاندنه‌.
حزبه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا و به‌شێك له‌ بیرمه‌نده‌كانی سه‌رشاشه‌ و فه‌یسبووكیان له‌به‌رده‌م جموجۆڵی گفتوگۆ و ره‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی دیكه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و كێشانه‌ی ئێستا زیاد له‌ هه‌موو قۆناغێك پێیوستی به‌ چاره‌سه‌ره‌، كێشه‌ دروست ده‌كه‌ن و پێداگیری ده‌كه‌ن له‌سه‌ر مه‌رجه‌كانیان و خۆیان له‌سه‌رووی ویست و رای خه‌ڵكیش ناساندوه‌.
پارتی هیچكات به‌و شێوه‌ ره‌هایه‌ خۆی له‌به‌رپرسیاریه‌تی نه‌دزیوه‌ته‌وه‌، باش و خراپی دۆخه‌كه‌ی وه‌ك خۆی قبوڵ كردوه‌ و مرونه‌تی زۆریشی نواندوه‌ تا هه‌موو لایه‌ك به‌شداربن له‌ رێگاكانی چاره‌سه‌ری و دۆزینه‌وه‌ی خاڵی هاوبه‌ش. له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌وه‌ گۆڕان و یه‌كێتیه‌ به‌بێ بوونی ئیراده‌یه‌كی چاره‌سه‌ر و هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیاریه‌تی ته‌نیا خراپی دۆخه‌كه‌ و چاره‌سه‌رییه‌كه‌ی ده‌خه‌نه‌ گۆڕه‌پانی پارتیه‌وه‌ و ئاماده‌ییان تێدا نابینرێ بۆ تێپه‌ڕاندنی هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ لای ئه‌وان پرسێكی موزایه‌ده‌ پێكردنه‌ نه‌ك خه‌م لێخواردن.
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان تێپه‌ڕاندنی ئه‌و چه‌قبه‌ستوویه‌ كه‌ باسی لێوه‌ ده‌كه‌ن، با بیر له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بكه‌نه‌وه‌ و ده‌ستهه‌ڵگرن له‌و مه‌رج و پێداگیریانه‌ی كردوویانه‌ به‌ بیانوو. چی ئه‌وان ویستیان و بیانه‌وێ و داوای بكه‌ن و خواستیان بێ بكرێت و ئیتر هه‌ر لایه‌نێكی دیكه‌ رایه‌كی جیاواز و خاڵێكی گرنگیشی هه‌بێ، به‌لایانه‌وه‌ جێ بایه‌خ نه‌بێ.
سیاسه‌تیش گۆرانی وتن نییه‌ بڵێ: چۆنم ده‌وێ، باوابێ.
Top