لهم چهند سالهى رابردووه به تایبهتى له گهل دوور كهوتنى جلال تالبانى سكرتیرى یهكیتى ,ئهم حزبه كهوته دهستى چهند كهسانیكى بى سهنگ و پاوانخواز كه به بى گوى گرتن له بهرژهوهنده بالاكانى ئهم وهلاته و خهلكهكهى ههنگاوى زور ترسناكیان گرته بهر كه له گهل ههر ههنگاوێك دا دهرهنجامیكى خراپى بهدواى خویدا هیناوه , بیگومان خهلكى كوردستان بو گوتهى خودى سهركردهكانى ئهم حزبه شاهیدى ئهوه بون چون له گهل مالكى یهكیان گرت ! له پیناو چى ؟ بو برینى بودجهى كوردستان. له كاتیكدا دا كوردستان لهوپهرى خوشگوزهرانى دابوو , ئهمه له كاتیك دابوو كه سهركردایهتى كوردى ههولهكانى چر كردبوو بو سهربهخوو كردنى ئابورى كوردستان و به هیزكردنى بناغهكهیى گرنگى دهولهتى داهاتووى كوردى , ههر كاتیك سهركردایهتى كوردى له پهیوهندى دا بوبیت له گهل وولاتانى روژئاوا , دهماندید حزبى یهكیتى دهست به كوبونهوه و سهرهدانى گوماناوى دهكردن , بو نمونه كه سهروكى كوردستان سهرهدانى امریكا و اوروپاى كرد بو به دهست هینانى پشتگیرى ئهو وولاتانه بو كوردستان و پیشمهرگه , ئهم لایهنه سهرهدانى ایرانیان دهكرد و له گهل مالكى كوو دهبون به بههانهى وهرگرتنى پشتگیرى مادى بو پیشمهرگه !! كه چى ههر ئهوان بوون له گهل مالكى قوتى كوردستانیان برى! لهم دوائیه شاهیدى ریكهوتنیكى میژوى بوین له نیوان كوردستان و ئهمریكا به ئامادهبونى سهروكى كوردستان , كه چى گروپیك له یهكیتى پیشوازیان له مالكییان كرد له شارى سلیمانى!
له كوتایى كارى دور له رهوشت و گهمه كردن به ههستى خهلكى دل بریندارى كوردستان له روژى سالیادى ئهنفالكردنى بارزانیان كه 8000 ههزار له مندال و ئافرهت و پیاو زیندهبهچال كران, لهو ساتهى كه دایكى ئهنفالهكان له سهر مهزارى خوشهویستانى فرمیسكیان دهباراند , قوبادى كورى جلال تالبانى و لاهورى ئاموزاى چهپلهى بو چهكدارهكانیان لى دهدا له كاتیك دا جامانى سور دهكردنه ئامانجى گولهكانیان .
ئهمه چ بیرهوشتى و نارهفتارى دور له مروڤایهتى یه ! ئهمه چ حهقد و نهخوشى دهرونیه !كه توشى ئهم جهماعهته بووه .
دور نیه له سالیادى ئهنفالى 180 ههزار كوردى كوردستانى ههر له خانهقین و گهرمیانهوه تا زاخو ئهم دهسته چاو كوێرانه مونومینتى وینهكانى هاوریتیان له گهل رژیمى بهعس و كیمیاوى و دورى پیشكیش بكهن .!؟