دوژمنانی سەربەخویی کوردستان تا دێت ڕوی ڕاستەقینە یان زیاتر بە دەرەکەوێت
August 1, 2016
وتار و بیروڕا
شایانی باسە ڕوژنامەی سەفیری لوبنانی کە لە ڕژێمی سوریاوە نزیکە چاوپێکەوتنێکی لە گەڵ ڕەزا ئاڵتون ئەنجام داوە کە لە وەڵامی یەکێک لە پرسیارەکان دا دەڵێت ێێمە دژی سەربەخویی کوردستانین و باس لە ئازادی و بە دیموکراتیزە کردنی کومەڵگا دەکات وکوێلایەتی خوشیان بوڕژێمی ئەسەد ناشارێتەوە لە هەمان کات دا لە کاتێکدا ناوبراو هەڵگری ێایدولوژیایێکە دژی هەمو بنەماکانی دیموکراسیە و بەڵگەش لە سەر ئەم ڕاستیە ئەوەیە،پەیەدە وەک بەشێک لە پارتی کررێکارانی کوردستان لە ڕوژئاوای کوردستان زور دیکتاتورانە دەستەڵاتی خویان سەپاندووە بە سەر ئەم بەشەی کوردستاندا و بە هیچ شێوەیێک ڕێگا بە حزبێکی سیاسی تریان نەداوە تاکوێیستا چاڵاکی سیاسی ئەنجام بدەن بێجگە لە خویان ئەمە لە لایێک و لە لا یێکی تریشەوە هەر خودی ئەم باڵەی نێو پەکەکە بە فەرمانی دوژمنانی کورد پڕوسەی ئاشتیان لە بار برد و گەورەترین زیانیان بە دوزی کورد گەیاند لە باکوری کوردستاندا ودوخی سیاسی باکوریان بە قازانجی دوژمنانی کوردو کوردستان شکاندەوە و ڕێگایان خوش کرد بو میلیتاریای ئەم وڵاتە بە مەشەوە زوورێک لە شارو شاروچکەکانی باکوری کوردستانیان وێران کرد و خەڵکێکی زوری سیلیش بونە قوڕبانی.
کەسان و لایەنە دیموکراسیخوازەکان لە پێناو بەرژەوەندی گەل وڵاتەکەیان ئاراستەیێکی سیاسی ئەوتوو ناگرنە بەر بو بەرژەوەندی دوژمنانی گەل و وڵات ئەم جورە سیاسەت کردنە ی باڵێکی خوفروشی پەکەکە و هاوشێوەکانیان بە خیانەتی نشتیمانی ئەژمار دەکرێت وجێگەی نابێتەوە لە نێو کەلتوری دیموکراسی دا بویە هەر کەس و لایەنێک باسی دیموکراسی بکەن ێێوە مەیکەن چونکە دیموکراسی شتێکە و ێێوەششتێکی ترن.
پشتیوانی ڕاستەڤینەی کوردستان بە گشتی رێزدار سەروک بارزانیە ،بارزانی بە هانای ڕوژئاواوە چوو وە پڕوسەی ئاشتی لە تورکیا هینایە کایەوە بو ئەوەی دوزی کورد بەرەو پێشەوە بڕوات و کورد سەرکەوێت بەڵام ێێوە بونە هوکاری ئەوە کە دوزی کورد هەم لە باکور شکەست پێ بهێنن وهەم لە هەوڵدان بەشەکانی تریش بە دەردی باکوری سەربەرز ببەن و بە تایبەت باشوری کوردستان ئەوە ڕوی ڕاستەقینەی ێێوەیە و چیتر نابێ کورد ئەوە قەبوڵ بکات لە ێێوە گاڵتە بە چارەنوسیان بکەن و بەرژەوەندی نەتەوەیی و نیشتیمانی بە قوڕبانی بەرژەوەندی دوژمن و ناحەزانی کورد کوردستان بکەن لە پێناو بەرژەوەندی تەسکی حزبی خوتان.
بێگومان ئەم جورە قسانە کە لە زاری هندێ کەسو لایەن دەردەچن لە ڕاگەیاندن جا بیستراو ونوسراو بێت یان بینراوو ئەکترونی لە دژی سەرزەخویی کوردستان تەنها تەعبیر لەو باڵە بیر تەسکانە دەکات کە هەڵگری ئە جیندای هندێ دەوڵەتی هەرێمین و ئەمانەش بە پێی ئەو ئە جیندایە سیاسیە هەڵسوکەوت دەکەن دژ بە گەل و وڵات چونکە مەسەلەی سەربەحویی مورکی هیچ کەس و لایەنێک نیە بەڵکو مورکێ هەمو نەتەوەی کورد و کوردستانیەکانە بێ جیاۆازی ئەوەی دژی بوەستێتنە وە هیچ جیاوازیەکی نیەلە گەڵ هەمو ئە و نەیارانەی کە ساڵەها ی یساڵە گەورەترین ستەمیان دەرحەق بە کورد و کوردستانیان کردووە.
فواد مەعسوم سەروک کوماری عیڕاقیش بە هەمان شێوە وزور ڕاشکاوانە دژی سەربەخویی کوردستان قسەی کردووە ئەم قسانەی ناوبراویش ڕێک دەکەونە خانەی پشتگیری کردن لە قسەکانی ڕەزا ئاڵتون و بە م شێوەیەش دەیانەوێت هاوشانی دوژمنانی سەربەحویی هەوڵەکانیان چڕتر بکەنەوە بو لێدانی ئەم پڕوژە نەتەوەیی و نیشتیمانیە پیروزە تا وەکو جارێکی تر مەسەلەی کورد بگەڕێننەوە دواوە.
لە کوتایی ئەوە دەڵێم کە ئم جورە لێدوان و قسانە ئە جیندایێکی سیاسی مەترسیداری لەپشتەوەیە بویە سەربەخوییخوازان پێویستە زیاتر هەوڵ بدەن بەرەی بەرگریکردن لە بەرژەوەندیە باڵاکانی کوردستان بە هێز بکەن و پاڵپشتی سەروک بارزانی بن بو سەربەخویی و ڕزگڵر بونی کورد لەو هەمو دوژمن و ناحەزانە کە ساڵەهای ساڵە سەنگەریان لە دوزی نەتەوەیێک گرتووە کە سەدان هەزار شەهیدی پێشکەش کردووە لە م پێناو ئەم ئامانجە پیروزو مەزنەدا.