لەسلێمانی دۆخی كوردستان تێكچوو وەك چۆن هەر لەوێش پێشنیاری مووچە بڕێن كرا

لەسلێمانی دۆخی كوردستان تێكچوو وەك چۆن هەر لەوێش پێشنیاری مووچە بڕێن كرا
ماوەی چەند رۆژێكە بەبۆنە و بێ بۆنە " نەوشێروان و پاشكۆكانی وەك كۆمەڵ و ئەمیرەكەی، باس لە تێكچوونی دۆخی كوردستان دەكەن و هەولێر تۆمەتبار دەكەن، ئەم چەند بارەكردنەوەیە، تێكچوونی دۆخەكە لەهەولێرە و هەر دەبێت لەوێش چاك بكرێتەوە، درۆیەكی رووتە ئاخر كەس هەیە نەزانێت لە سلێمانی گۆڕان بارەگاكانی پارتی بەرد باران كرد، كادیرانی لەناوی سوتاند، ئاخر كەسێك بە ریشێكی دینیەوە لەخەون دا لەگەڵ خودا پیاسە بكات، لەسەر پردی سیرات رێگری لەو كەسانە بكات كە دەنگی پێ نادەن، هەر دەبێت چاوەرێی لەو چەشنەش لێ بكەین كە لەبەردەم خەڵك بیری بچێت و نەچێتەوە خەونیشی كە لە سلێمانی پارتی بەرد باران كراو كادیرانی سوتێنرا، دەبێت پارتی زۆر بەروونی ئەوە بلێت كە دۆخی سیاسی كوردستان لە سوتاندنی بارەگاكانی پارتی و بەردباران كردنیان دەستی پێكرد، ئەوەشی لەهەولێر روویدا كاردانەوە بوو، بۆیە ناكرێت چیتر پارتی باری قورس لەخۆی هەڵدا و داش بەداش مامەڵە لەگەڵ ئەمیر و رێكخەر و میدیاكان نەكات....
Top