به‌ئامانجگرتنی سیمبوڵا په‌لاماردانی شكۆی نه‌ته‌وه‌یه‌....

به‌ئامانجگرتنی سیمبوڵا په‌لاماردانی شكۆی نه‌ته‌وه‌یه‌....
به‌درێژایی مێژوو داگیركه‌روناحه‌زان كوردستان به‌سیمبوڵه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان هه‌راسان بوون ئه‌وه‌بۆیه‌ چه‌ند بۆیان كرابێت وبۆیان لوابێت ده‌ستیان لێی نه‌پاراسته‌وه‌ وبێ‌ ره‌حمانه‌ كه‌وتونه‌ته‌ وێزه‌ی شوناسی ئێمه‌ی كورد.
جامانه‌ی سور سیمبوڵی به‌رخودانی نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ زیاتر له‌چل ملیۆنه‌وله‌سه‌ره‌رێی چاوه‌روانی سه‌رخۆبوندایه‌ ،سیمبوڵی خۆرارگری وشكۆی مقاوه‌مه‌تی رێبازێكه‌ چاوی له‌ئاینده‌ی ده‌وڵه‌تی كوردستانه‌ وبۆ ئه‌م دۆزه‌ ره‌وایه‌ تێده‌كۆشێت .
هه‌ربه‌ته‌نها له‌پارچه‌یه‌كی ئه‌م كوردستانه‌دا ئاوێته‌ی گیانی به‌رگری نه‌بۆته‌وه‌وبه‌س به‌ڵكو له‌سه‌رئاستی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رانسه‌ری كوردستان ره‌وتی تێكۆشانی نه‌خشاندووه‌ ئاخر ئه‌وهێزه‌ پشتیوانیه‌ی كه‌له‌باشوره‌وه‌ی به‌ره‌ورۆژهه‌ڵات بۆ پشتیوانی له‌كۆماری كوردستان له‌مهاباد به‌رێكه‌وتن وپشكی به‌شداریان له‌سه‌رپێخستنی ئه‌وكۆماره‌ مه‌زنه‌دا هه‌بوو جامانه‌ی سوریان له‌سه‌روگه‌ردن ئاڵابوو.
ئه‌وه‌بۆیه‌ داگیركه‌رانی كوردستان به‌بینینی ئه‌م هێما به‌شكۆیه‌ له‌رزدایانده‌گرێت له‌33 ساڵی رابردوودا هاونیشتیمانیانی باشوری كوردستان له‌به‌رده‌م دووبژارده‌دا بوون یان ئه‌وه‌تا جامانه‌ی سور به‌لاوه‌ بنێن یان رووبه‌رووی مه‌رگ ببنه‌وه‌ تێكۆشه‌ران بژارده‌ی دووه‌میان به‌شانازییه‌وه‌ قبوڵ كرد وهه‌شت هه‌زار بارزانی گیانفیدای رێی سه‌ربه‌خۆیی بوون به‌جامانه‌ی سوره‌وه‌.
دوێنێ‌ 33 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌وقات وقریه‌ تێپه‌ری كرد هه‌موان چاوبه‌ئه‌سرینه‌وه‌ یادی رۆڵی جوامێرانه‌ی گیانبه‌خه‌تكردوانی رێی سه‌ربه‌خۆییمان ده‌كرده‌وه‌ ،له‌و واده‌ دڵته‌زێنه‌دا ئه‌وده‌می هه‌موومان ده‌ستله‌سه‌ر سنگ شانازی به‌ره‌مزی به‌رخودان وجامانه‌ی سوره‌وه‌ ده‌كه‌ین رێك له‌ورۆژه‌دا به‌ئاماده‌بونی قوباد تاڵه‌بانی وله‌نمایشێكدا ئه‌م ره‌مزه‌ به‌ئامانده‌گرن!
قوباد تاڵه‌بانی كه‌زمانی مۆدێرنه‌ته‌ی به‌ته‌نافی شیعاراتی سیاسی دا هه‌ڵده‌واسی وباسی له‌ئه‌زمونی ژیانی خۆی له‌بریتانیا وئه‌مریكا ده‌كرد سه‌یره‌ له‌وه‌ها مه‌راسێمێكدا رێگر نابێت له‌به‌ئامامجگرتنی سیبوڵی به‌رخودانی نه‌ته‌وه‌!
بڵێی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ئه‌وپرسیاره‌ی له‌خۆی نه‌كردبێت كه‌ بۆچی 33 ساڵ به‌رله‌ئه‌مرۆ داگیركه‌رانی كوردستان بوون نیشانه‌یان له‌جامانه‌ی سورده‌گرته‌وه‌ ؟
چما كولانه‌وه‌ی ئه‌وبرینه‌ قوڵه‌ له‌به‌رژوه‌ندی كێیه‌؟ئێستا واده‌ی ئه‌وه‌یه‌ ده‌ست له‌ناوده‌ست هه‌نگاو به‌ره‌وئه‌وئاواته‌ مه‌زنه‌ بنێین كه‌ هه‌شت بارزانی به‌جامانه‌ی سوره‌وه‌وئه‌نفال وقوربانیانی كیمیای وجینۆساید بۆی تێكۆشان ئێستا واده‌ی هه‌نگاونانه‌ به‌ره‌و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان باهه‌موومان به‌یه‌كه‌وه‌ رێز له‌سیمبوڵی به‌رخودان بگرین ئه‌مه‌ ره‌وایه‌ ره‌وا.
Top