چ كارەساتێكە ئەوە نوخبەی وڵات بێت و شتی بخوێنیەوە...

چ كارەساتێكە ئەوە نوخبەی وڵات بێت و شتی بخوێنیەوە...
ماوەیەكە لێرە و لەوێ وەڵام دەبیستین لەبارەی وتارێك لەژێرناوی ئەگەر لەجێگای كاك مەسعود بارزانی بوومایە، قسە لەسەر وتارەكە ناكەم كە هیچ حەوسەڵەیەكی نیە، توانای واقیعێكی تێدا نابینرێت، تەنها خۆی لە چەند نمایشێكی هاوشێوەی " دراماكان یان جل و بەرگی مۆدێرنی دا نمایش دەكات كە نووسەرەكەی لەعەقلی ئێن ئارتی دا پەخشی كرد، بەڵام لەوەڵام و وەڵامەكاندا، ئەوەی بۆمن جێگای سەرنج بوو، وتارێكی بەناو نوخبەیەكی سەرسورهێنەر بوو كە هەر شایانی ئەوەیە دیوی دووەمی ئەو حەزە سیاسیەی، هێزی سیاسی سلێمانی تێدا بخوێنینەوە، عەزیز رەئووف ناوێك لەژێر ناوی "ئه‌گه‌ر له‌بری كاك مه‌سعود بوومایه‌ بۆ هاوڕێم توانا عوسمان" وتاریكی نووسیوە هەر شایانی ئەوەیە بۆی دانیشی حەزە وێرانكاریە سیاسیەكەی پشتی ئەو وتارە بخوێنیەوە كە ئەو جۆرە بەناو نووسەرانەی تێدا پەروەردە كراوە، كە من لەسەرەتاوە سێ فەقەرەی ئەساسی وتارەكە دەهێنمەوە، "عه‌زیز ڕه‌ئووف دەلێت، ئه‌گه‌ر له‌جێی كاك مه‌سعود بومایه‌ له‌ كه‌ناڵه‌كانی زاگرۆس و كوردستان تی ڤی و ڕووداو و كه‌ناڵ بیست و چوارم داده‌خست، یان ته‌نها گۆرانی حه‌سه‌ن زیره‌ك و حه‌یرانه‌كانی حه‌سه‌ن سیساوه‌ییم داده‌به‌زاند، ئەم نووسەرە پەروەردە كراوە، بێ ئەوەی هیچ پەرژینێكی مەنتقی سیاسی یان ئاورێكی پشتی خۆی بداتەوە كە باگراوندە دیماگۆجیەتەكەی پڕیەتی لەچەواشەی ئازادی و رای جیاواز و دیموكراسی و چەندانی تر لەو جۆرە چەواشەكاریانە، حەزی سنوردار كردنی ئازادی میدیای و رای جیاواز ، فرەی و ئازادی سیاسی تێدا ئەوەندە بە جوانی ئاراستە دەكات كە تا بیناقاقای پڕە لە حزبی قائید و شكاندن و لەناو بردن، ئەوەندە بەگەرمی و بێ هەناسەیەوە ئەو دێرەی سەرەوە دەنووسێت هەر شایانی ئەوەیە بپرسین ئەرێ لەوڵاتی دیموكراسی و ئازادی میدیا و فرەی سیاسی دا ئەو بۆچوونە شایانی گاڵتەجاری نیە؟! ئەرێ ئەو بۆچوونە لەپشتی حەزی حزبی قائید ئاراستە نابێت؟ ئەرێ نوخبەیەكی بەناو رۆشەنبیر كە فوڵكراوە لە حەزی حزبی قائید بۆ ئەوەندە بێ شەرمە و ناكۆكە لەناوەخۆی دا، لەلایەك دەلێت دەبێت بارزانی ئەوە بلێت" هه‌موو كه‌س ئازاده‌ ڕه‌خنه‌ بگرێت و هێڵی سورم نیه‌" لەلایەكیش بێ گەرانەوە بۆ ئەوەی چی نووسیوە لەوتارە گرچ و كاڵەكەی پەلاماری ئازادی میدیا دەدات و بەحەزی حزبی قائید داوای داخستن و بێ دەنگ كردنێكی بێ ویژدانانەی میدیا دەكات.
عەزیز رەئووف لە بەشێكی تری ماستاوە تیرەكەی دەلێت ئه‌گه‌ر كاك مه‌سعود بوومایه‌، هه‌رچی ڕاوێژكار و ڕۆژنامه‌نووس و ده‌رباره‌كانی ده‌ورم هه‌یه‌ هه‌موویم ده‌رده‌كرد" بۆچی ؟نازانرێت! بەڵام دیوی دووەمی ئەو بەناو نووسەرە كە خۆی پەروەردەی سیاسی حزبەكانی ئەو دەڤەرەیە، پێمان دەلێت رەشكردن و شكاندنی ئێسك لە سیاسەتی ئەواندا ئەولەویەتە، ئەمەش هەر بەشان و باڵای حزبی قائید دا دەدورێت، بۆیە تا حزبەكانی ئەو پەروەردە سیاسیە رێبازیانە، نە لەگەڵ دیموكراسیەتدا گونجاون، نە كەسانێكن ئەتوانن لە دونیای دیموكراسی و فرەی و رای جیاوازدا بژین، ئەم بۆچوونانە میراسێكی رووتی بەعسیەكانە، كە بەرۆكی پەروەردەی حزبی ئەو دەڤەری گرتووە، لەژێرناوی ئازادی رادەربریندا، دەم و چاوی فرەی دەشكێنن و ئازادی بە حەزبی حزبی قائید رەنگ دەكەن، چونكە بێ ئەوەی رێز لە راوێژكار و رۆژنانەنووسەكان دەربارەكانی دەورو بەری بارزانی دابنێت و بیان ناسێت كە رۆژانە چی دەكەن لەسەر بنەمای جیاوازدا، حەزی شكاندن و لەناو بردنی هەیە بۆیان، ئەوەش پێمان دەلێت لەدونیای دیموكراسیەكاندا چەندە دابراو و سەرگەردانی تێگەیشتنن لە بوونی سیستەمی دیموكراسیەتدا.
لە بەشێكی تری ئەو بەناو نووسەرەدا دەلێت "من له‌جێی كاك مه‌سعود بوومایه‌، هه‌رچی حیمایه‌م هه‌یه‌ ده‌منارد بۆ لادێكان و ده‌مكردن به‌ شوان، هه‌رچی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌م هه‌یه‌، ده‌مكردن به‌ گاوان".! ئەو پەرەگرافە لەنووسینەكەی دا هیچ شكاریەكی ناوێت، كە داوای داخستنی حزبی سیاسی دەكات، جەماوەر و پێگەی ئەو حزبەش یەكسان كردووە بە سفر، ئاخر كاتێك بەناو نووسەرێك كە گوایە، بەرگری كاری میللەت، ئازادی و دیموكراسی و فەریە، نەیاری سیاسی ئەوەندە بەڵاوە سفر بێت و حەزی بەشكاندنی بكات، داوای داخستنی رووتی بكات، ئیتر بۆ دەبێت شكاری بكرێت لەكاتێكدا ئەو حزبەی ئەو داوای داخستنی دەكات، تەنها رەئی و سیاسەتی جیاوازی لەو هەیە، نووسەرێك بگاتە ئەو ئاستە لە نووسیندا هەر لێگەرین بۆ خەڵك كە بریار بدات، ئەرێ ئەوە شینەكەی بۆ چ بزنێكە.
بۆیە لێرەدا ئەوەی روون دەبێتەوە تا حزبی سیاسی ئەو دەڤەرە، لەماناو بنەماكانی دیموكراسی و ململانێی سیاسی تێنەگەن، ناتوانن بووونێكی سیاسی بن لەناو دونیای دیموكراسی و دەستاو دەست كردنی دەسەڵاتدا، ئاخر ئەو بۆچوونە سیاسیانە كە پڕن لە پەروەردەی ئاراستەی سیاسی ئەو حزبانە، بێ گەران بەدوایان دا دەمامكی شكاندن و لەناو بردنیان حزبی بەرامبەر و نەیاریان هەڵدەماڵنن، خۆیان بۆمان شی دەكەنەوە كە ئەوان لەبۆسەی لەناو بردن دان تاوەكو ئێستا دونیای دیموكراسی و فرەی ئەوان لە ململانێی حزبی دا لەگەڵ شەڕی مان و نەمان جیا نەكردۆتەوە.
Top