چی ڕوو دەدات

چی ڕوو دەدات

لە جیهاندا تێرۆری ئیسلامی بووە بە واقیعێک لە شێوەی زنجیرەیەکی بێکۆتایی ترسناک
بڵاوبوونەوەی دیاردەی تیرۆر و بەکارهێنانی (اللە اکبر) بە هاوار پێش هەر تاوانێک وای کردووە کە تێرۆر و تاوان یەکسان بن بە ئیسلام و ئەمەش کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر دەروونی نەوەی ئیسلام پێش هەموو نەو و ئاینێکی دی، ئەگەر لە ناو پاسێکدا یان لە ناوبازاڕدا هەر یەکێک هاواری کرد (اللە اکبر) بێگومان هەر کەسەو بە لایەکدا دەرباز دەبێت، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ترس لە ناوی خودا دروست بووە بێئەوەی بەخۆمان بزاین، لە کاتێکدا خودا پێیخۆش نییە ئێمە لە ناوەکەی بترسین بەڵکو ناوەکەیمان خۆش بوێت، نکۆڵی ناکام و بێگومانیشم هیچ تیرۆریستێک پەیوەندی نییە بەو ئایینە ئیسلامییەی من دەیناسم، بەڵام ......
هەر کرسێک هەستا و ڤیدێۆیەکی تۆمار کرد و بڵاوی کردەوە، تیایدا هەموو بوونەتە بانگخوازی ئایینی و بە عەقڵێکی لاوازەوە فەتوا دەدات، ئەوا ئەکەومە شکەوە کە ئەو ئیسلامە یاخود داعش یاخود جەلادەکانی ئێران یان بن لادن یاخود من.
ئاخر چۆن دەتوانیت بەملاو ئەولادا ئامۆژگاری دابەش دەکەیت بەسەر مێشکی ئەو هەموو گەنجەدا، ئاخر خۆ بەوە نابێت کە شەهادەیەکی پڕ سەنگت پێبێت، لە کاتێکدا بێگومانانە و بە سەرێکی بەرزەوە هاوار بکەیت بفەرمویت (جامع) نێرینەیە و دەبێت خەڵک ڕووی تێبکات و (جامیعە) مێینەیەو نابێت خەڵک ڕووی تێبکات هەی مامۆستای ئەو جامیعە مێینەیە.
هەرکەس کە ڕیشی درێژ کردەوە ئەوە مانی ئەوە نییە کە زۆرزانە، قیت بۆم وەستاویت و دەفەرموویت ئافرەت نابێت مۆز (بکرمێنێت) لە بەردەم پیاودا، تۆ بڵێی ئەوەش بزانیت کە ئیسلام هیچ دەستێکی نییە لە زانیاری نوێدا.
ئیسلامییە نا موسوڵمانەکان شێوەی داعش و پاشکۆکانیان لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان بۆتە هۆی تێکدانی بیری گەنج و شێواندنی کولتور و ئەخلاق، ڕاکردن بە دوای ڕابوردوویەکی دوور، خۆ شاردنەوە لە ڕاستی هەوڵنەدان بۆ ژیانەوەی ئەو ناو و نیشانە ، ڕاکردن بە دوای (الاسلام هو الحل) و بڕوا کردن بەوەی پێشکەوتن بەو جۆرە دەبێت بە هیچ جۆرێک لەو تونێلە تاریکە نایەتە دەرەوە و هەر خەریکی درۆ و دەلەسە دەبن و زیاتر ڕوو لە تەکفیرکردن و کوشتن و بڕین دەکەن لە کاتێکدا هەست بە بێدەسەڵاتی دەکەن کە بگەن بە شەمەنەفەری پێشکەوتن.
هەر ئەمانەن ئەو نەوەیە پێدەگەیەنن کە خۆیان بتەقێننەوە و خەلك سەربڕن، هەموو کەسێک کە وەک ئەوان بیر نەکاتەوە بە کافر بزانن و کوشتن و بڕین و ژن لەناوبردن بە جیهاد بزانن، ئاخر خۆ بانگخوازەکانی کورد وەک مامۆستای گەورە و بەڕێز (مامۆستا عبدالرحمن صدیق) ژیر نین.
جگەلەوەی کە جەوهەرو نەریتی کۆمەڵگە توانای لەباوەشگرتنی پیاوکوژ و تێرۆر گرتنەخۆی هەیە، سیاسەتی حکومەتیش ڕۆڵێکی گەورەی هەیە لە بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی تاوان، ئەگەر باس لە ناوخۆ بکەین دەبێت حکومەت هێڵێکی سوور سوور بۆ ئەو کەلە پوتانە دابنێت.
ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ ئامار لە ماوەی ١٠ ساڵی رابووردودا دەبینین زۆرترین تێرۆر بە ناوی ئایینەوە لە ناوچە موسوڵمانەکاندا ڕوویداوە یاخود ئیسلام ئەنجامی داوە، هەرچەندە بەدەم و قسە هەموو ئیسلام بە هەموو جۆرە مەزهەبەکانییەوە دژی کاری تیرۆرن و بە تایبەت دژی بیری وەهابی تکفیرین کە رووی تفەنگ و چەقۆی لە هاو ئایینەکەیەتی، ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە ئیسلامە نا موسلمانەکان چ بۆگەناوێکیان ڕشتۆتە مێشکی خەڵکی بێتاوانەوە بۆ ئەوەی خەڵکی بێ تاوانی دی بتاقێننەوە و کوتەکوتەیان بکەن.
ئیسلام هیچ دەستێکی نییە لە زانیاری نوێدا، ئەم ڕستەیە هەموو ڕۆڵەی موسڵمانان دەخاتە لەرزە چونکە ئیتر بەهۆش خۆیاندا دەهێنێتەوە و لە زمانی درێژ و قسەی زلیان دەخات
ئیسلامییە نا موسڵمانەکانی شێوەی داعش و پاشکۆکانیان لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان بونەتە هۆی تێکدانی بیری گەنج و شێواندنی کولتور و ئەخلاق، ڕاکردن بە دوای ڕابوردوویەکی دوور، خۆ شاردنەوە لە ڕاستی ە هەوڵنەدان بۆ ژیانەوەی ئەو ناو و نیشانە، ڕاکردن بە دوای (الاسلام هو الحل) و بڕوا کردن بەوەی پێشکەوتن بەو جۆرە دەبێت بە هیچ جۆرێک لەو تونێلە تاریکە نایەتە دەرەوە و هەر خەریکی درۆ و دەلەسە دەبن
زیاتر ڕوو لە تەکفیرکردن و کوشتن و بڕین دەکەن لە کاتێکدا هەست بە بێدەسەڵاتی دەکەن کە بگەن بە شەمەنەفەری پێشکەوتن.
چەند زنجیرەیەکی بێکۆتایی ترسناکەکانی ئیسلامی نا موسڵمان لە چەند هەفتەیەکی کەمدا:
کەڕادە- لەگەڵ ئەوەی کە هێرشی خۆکوژی و کوشتن و تەقینەوە لە عێراق و سوریا بووە بە دیاردەیەکی ئاسایی و هەواڵەکانی جیهان هەند بایەخی پێنادەن بەراورد بە هێرشە خۆکوژییەکانی ئەوروپا و ئەمەریکا بەڵام دوا تەقینەوەکەی کەڕادە لە بەغدا دەنگدانەوەیەکی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا تا ئەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لێکۆڵینەوەی کرد لەو هێرشە ترسناکەی کە وادیار بوو تەنها بە ئۆتۆمۆبیلێکی بۆمبڕێژکراوی ئاسایی نەبوو، بەڵکوو زیاتر بە ناپاڵم دەچوو.
نیس- لە کاتی ئاهەنگگێڕانی هاووڵاتیانی فەرەنسا بە بۆنەی ڕۆژی نیشتمانی فەرەنساوە ( ڕۆژی باستیل) لە شاری نیس لە شەقامی برۆمیناد دیز ئەنگلێ، ئۆتۆمۆبێلێکی بارهەڵگری گەورە ٨٤ کەسی کوشت و ١٨ ی دیشی بریندار کرد
هەروەها سەرۆکی فەرەنسا لە ووتارێکی تەلەفزیۆنیدا بەو بۆنەیەوە گووتی: فەرەنسا لەژێر هەڕەشەی تێرۆری ئیسلامدایە.
٢٦/٧ لە فەرەنسا هەمدیسان بە هاوارکردن و اللە اکبر قەشەیەکیان سەربڕی.
ئەڵمانیا- زنجیرەیەک لە چالاکی خوێناوی بەخۆیەوە بینی لە چەند ناوچەیەکیدا
١٨/٧ : پەناهەندەیەکی ئەفغانی بە داس هێرشی کردە سەر شەمەنەفەرێک و پێنج کەسی بریندار کرد پێش ئەوەی خۆی بکوژرێت لە لەایەن پۆلیسی ئەڵمانییەوە، داعشیش بەرپرسیارێتی خۆی لە تاوانەکە ڕاگەیاند.
٢٢/٧ گەنجێکی بە ڕەگەز ئێرانی بە دەمانچە هێرش دەکاتە سەر هاووڵاتیان لە میونخ لە ئەنجامدا ٩ کەس دەکوژێت و پاشان خۆشی دەکوژێت.
٢٤/٧ پەناهەندێکی سوری دەگیرێت بە تۆمەتی کوشتنی ژنێک و بریندارکردنی دوو کەسیدی لە ڕۆتلینگن
٢٤/٧ پەناهەندێکی سوری کە ڕەزامەندی وەرنەگرتووە بۆ مانەوەی لە ئەڵمانیا، لە ئاهەنگێکی میوزیکدا لە شارۆچکەی ئەنسباخ خۆی دەتەقێنێتەوە و ١٢ برینداری لێدەکەوێتەوە، پاشان بۆیان دەرکەوت کە سەر بە ابو بکر البغدادییە.

و هێشتا هەر بەردەوامە........

Top