ئەوەی شەرەف و نامۆسی نەتەوەیشی هەبێت لە ئێمە نیە چونكە پارتیە....

ئەوەی شەرەف و نامۆسی نەتەوەیشی هەبێت لە ئێمە نیە چونكە پارتیە....
ئەمرۆ راپۆرتی ئێوارە شەقام وەشێنێكی ئێن ئارتی هەبوو، لەژێر ناوی تەوەری (سەیر!؟) پرسیاری لەخەڵك دەكرد كە چ شتێك سەیرە، ئاراستەی راپۆرتەكە لەكەشێكی سوكایەتی كردن بە نەتەوەی كورد تاو درابوو، كە وای لەخەڵكی سلێمانی دەكرد بەو ئاراستەیە قسە بكات، " شەرواڵ سەیرە! نەپێشی هەیە نەپاش" بنیشتی كوردی سەیرە! نە گلۆپی پێدەكرێت نەهیچ، كڵاشی كوردی سەیرە! تاك تاكی نیە،هەردوو تاكەكەی یەك" نەتەوەی كورد هەمووی سەیرە! شتی سەیرین لەدونیا ، ئەوە لە حكومەت و دەسەڵاتی كوردی گەرێ كە كرابووە بازاری سوكایەتی ئەو راپۆرتە لەژێر ناوی سەیر!، چەندانی تر كە ببوە نوكتەی گالتەجاری ناو ئەو میدیایە لە شەقامەكانی سلێمانی، ئەوە لەكاتێك كەسێك پێشكەشی دەكرد بەناوی كاروان، كەپێشتر خۆی و خێزان و منداڵەكانی خۆیان لەناو قوڕاوی رێگای قاچاخ وەردابوو لەژێر ناوی ڕاكردن لە وڵات هانی گەنجیان دەدا بەڵام هەر هەفتەیەكی نەبرد لەو وڵاتە دامەزراوە بنیشتە خۆشەی سەر زمانیان هەڵات و بەراكردن گەیشتەوە كوردستان، بێ شەرمانە هاتەوە كوردستان و خاكی كوردستانی ماچ كرد، بەڵام درێژەی نەكێشا جارێكی تر كەوتەوە وێزگەی ئەو خاك و خەڵك و كەلتورەی كوردستان و دەستی بە سوكایەتی كردەوە، ئەوەی سەرنجی منی راكێشا سوكایەتیەكانی ئەو كەناڵە لەژێر باڵی دژایەتی حزبیش ئاراستە دەبوو، نیەتی ئەو ئاراستەیە رێك ئەوەی وێنا كرد بۆم" مادەم پارتی سەرمەشقی پرسی نەتەوەیە كەوایە، سوكایەتی بەنەتەوەی كورد ئەرك و پێشكەوتنە" ئەم راپۆرتە و تەواوی راپۆرتەكانی ئەو كەناڵە چ لە كەناڵی ئێن ئارتی عەرەبی و چ كوردیەكەی، بۆتە جێگای سەرنج راكێشانی هەموو دوژمنانی كورد لەدژایەتی كورددا، ئاخر ئەگەر ئەوە ئاراستە سیاسی حزبی سیاسی نەبێت لەو دەڤەرە كە خەریكە شەرف و ناموسی نەتەوەیش لەو شارە بخاتە بەرەی پارتی و بلێت ئەوەی شەرف و نامووسی نەتەوەیشی هەبێت لەئێمە نیە، دوا كەوتوویە، چۆن رێگا بەوە دەدەن كەناڵی بەزمانی كوردی گاڵتە و قێز و بەناشیرن كردن و بەدوا كەوتن كردنی كورد بوون بكاتە ئامانج.
Top