ئه‌ی ره‌قیب لای من و ئه‌ی ره‌قیب لای ئه‌وان

ئه‌ی ره‌قیب لای من و ئه‌ی ره‌قیب لای ئه‌وان
له‌ بیرمه‌ سه‌رده‌می رۆژه‌ سه‌خته‌كان و له‌ كاتی ئه‌وپه‌ڕی ته‌نگانه‌ و نائومێد بوون له‌ ژیان، كاتێ گوێبیستی (ئه‌ی ره‌قیب) ده‌بووین هێزی رووبه‌ڕوو بوونه‌وی ته‌نگانه‌كه‌ ده‌گه‌یشته‌ لوتكه‌ وئومێدی به‌رده‌وامی و ژیانی هه‌تاهه‌تایی پێده‌به‌خشینه‌وه‌، له‌و كاته‌وه‌ و تا ئێستاش له‌ كاتی گوتنی (ئه‌ی ره‌قیب) هه‌ستانه‌ سه‌رپێ به‌ مانای وه‌ستانێكی ئاسایی نییه‌، به‌ مانای رابوون و نه‌وه‌ستانه‌ تا گه‌یشتن به‌ ماف و ئازادیه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، بۆیه‌ ئه‌وانه‌ی به‌ هه‌ر بیانوویه‌ك له‌به‌ر (ئه‌ی رقیب) هه‌ڵناستنه سه‌رپێ، له‌ كورد بوون و كوردایه‌تی داشۆراون و بڕواشیان به‌ رابوون نییه‌ و له‌ بچوكترین ته‌نگانه‌شدا ده‌ستی خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دان هه‌ڵده‌بڕن، زۆرم بیر كرده‌وه‌ چی به‌وانه‌ بڵێم كه‌ له‌به‌ر (ئه‌ی ره‌قیب) هه‌ڵناستنه‌ سه‌رپێ، له‌وه‌م باشتر و شایانتر شك نه‌برد كه‌ پێیان بڵێم: ئه‌گه‌ر مردم له‌باتی ئه‌و ته‌ڵقینه‌ عه‌ره‌بیه‌ی دوای كوشتنمان به‌سه‌رماندا ده‌خوێندرێ، به‌ كۆڕس شێعری (ئه‌ی رقیب) به‌سه‌رمدا بڵێنه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ژار گوته‌نی:
به‌ كوردی دیسان زیندوو ده‌بمه‌وه‌
له‌و دنیاش بۆ كورد تێهه‌ڵده‌چمه‌وه‌‌
Top