ئەمڕو ڕوژی بەرپرسیاریەتی نەتەوەیی و نیشتیمانیە
July 29, 2016
وتار و بیروڕا
شایانی باسە کورد ئەزمونێکی زوری هەیه لە گەڵ دەوڵەتانی ناوچەکەدا ،ئەم دەوڵەتانە بە درێژایی قوناغەکان کاریان لە سەرسڕینەوەو نە هێشتنی کوردیان کردووە و سادەترین مافیان بو کورد بە ڕەوا نەبینیوە هەمو هێزیکی سیاسی ،سەربازی ،مەعنەویان بە کار هیناوە بو ئەم مەبەستە نمونەی هەرە زیندوش ڕژیمە یەک لە دوا یەکەکانی عیڕاقە کە هەر لە فەیسە لەوە تا ێیستا لە سەر یەک شێوازی ئەقڵیەتی سیاسی فەرماڕوەوایی ئەم وڵاتەیان کردووە کە ئەویش شێوازی دیکتاتوری و توتالیتاریە وکوردو کوردسانیان بە گشتی هەتا وەکو ئەمڕوش بە دەست ئەم ئەقڵیەتە سیاسیەوە دەناڵێنن و باجێکی یەکجار زوریشیان داوە .
ئەقڵی سیاسی دیکاتوری و توتالیتاری نەک هەر لە کوردستان بەڵکو لە هیچ شوێنێکی دونیاد ا ناتوانێت لە کەڵ بیری سیاسی و نەەوەیی هتد جیاواز هەڵ بکات بەڵکو ئامادەیە لە پێناو مانەوەی خویدا لە سەر کورسی دەستەڵات هەمو ڕەنگە جیاوازەکان لە نێو وڵات دا لە ناو ببات و نەهێڵێت، ڕژیمە سیا سیەکاانی عیڕاق بەم شێوەیە لە ڕوی ماددی و مەعنەویەوە ڕوبەڕوی ماف و داخوازیەکانی کەلی کورد کوردستانیا ن بونەوە لە سەدەی ڕابردوو بە شێوازێک و ئەمڕوش بە شێوازێکی دیکە لە سەر بنەمای هەمان ێەقڵی شوفینی و ڕەگەزپەرستی جاران دژایەتی باشوری کوردسان دەکەن.
کەواتە پێویستە ئەمڕو کوردو کوردستانی پەند لە ڕابردو وەربکرێت و نەکەوێتە داوی دوژمنەکانی کە لە هەوڵدان ئەم شانسە گەورەیەی کە بو گەلەکەمان هاتوتە پێشەوە لە سەر ئاستی نێو نەتەوەییدا لە دەست کوردو کوردسانیان بدەن و زیاتر هەوڵ بو ئەوە بدات سوزی کومەڵگای نێو دەوڵەتی بو لای خوی ڕاکێشێت چونکە ئەوان لە جیهاندا بڕیار بە دەستن نەک خەڵکانی تر لە گەڵ ئەمەش دا هەوڵ بدات لە سه ر بنەمای ئاشتی ناوخویی هاوشانە ل گەڵ ئاشتی دەرەوە لە سەر ئاستی ناوچەکەمان بە گشتی مامەڵە بکات و ببێتە فاکتەری سەرەکی سە قامگیری سیاسی و ئەمنی وئاشتی ئارامی ڕەنگ بداتەوە لە ناوچەکەمان بە گشتی وە ئەمە پێم وایە پەیامێکی شارستانیانە یە و وەڵامێکی بە هێزە بو هەمو ئەو ئەقڵە سیاسیە سەرسەختانەی ناوچەکە کە بە درێژڵیی مێژوو سیا سی ویستویانەو ده یانەوێت کوردو کوردستانیان لە نێو ببەن .
لە کوێ ئاشتی و ئارامی بە هێز بێت لەوێدا جێگەی تیرور وئەقڵی دیکتاتوری نابێتەوە ئەم جورە ئەقڵیەتە سیاسیانە لە ژینگەیێکی سیاسی وادا گەشە دەکەن کە ژینگە کومەڵایەتی وسیاسیەکە هاوتەریب بێت لە گەڵ بیری سیاسی دیکتاتوری و تیرور دا .
بویە لە کوتایی دا ئەمڕو ێێمە ی کورد ،کوردستانی هەمو بە یێکەوە هەو ڵ بدەین ڕیزەکانی خومان ڕێک بخەین و بە یە ک دەنگ و یەک هەڵوێست بەرەو ئەو ئامانجە لە مێژینەمان هەنگاو بهاوێژین ودور بکەوینەوە لە وئە جیندا سیاسیانەی کە دوژمنان دەیانەوێت بە ڕێگای دەستوەردان لە کاروباری نێو خوییمان لە یەکترازانێکی سیاسی دیکە دروست بکەن و دژ بەوz هەوڵانەی کە بو یە ک خیتابی سیاسی و یەکخستنەوەی نێو ماڵی کوردی دەهاوێژرێن وە ئەمە لە ڕاستی دا بەپرسیایەتیەکی زور مەزنە وئەرکە لە سەر شانی هەر کوردێکی دڵسوز بە ڕوڵی نەتەویی و نیشتیمانی خوی هەڵبستێ و هاو شانی هەوڵەکڵنی سەروک بارزانی هەنگاو بێنن بو سەربە خویی کوردستان.