دوو جۆرە سازان، ژیانی گەنجان وەک بنەمای سیاسەت

دوو جۆرە سازان، ژیانی گەنجان وەک بنەمای سیاسەت
رۆژی سێ شەممە 26-7-2016 دانیشتنی ژمارە پێنجی خولی یەكەم لەساڵی سێیەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو.
لەدانیشتنەكەد ا پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا هەلێك بۆخوێندكارانی پۆلی هەشت فەراهەم بكات، بەشێوەیەك ئەو خوێندكارانەی لەهەموو وانەكان كەوتوون، دەتوانن جارێكی دیكه لەتاقیكردنەوەكانی خولی دووەم بەشداری بكەن، هەروەها پلەش بە خوێندكارانی پۆلی 12 ببەخشێت بۆبەرزكردنەوەی نمرەیان. (رووداو ٢٦ی مانگی ٧ی ٢٠١٦).
ئەم خالە نیشاندەرێکی گەورە وبەرچاو و تیپیکە بۆ ولاتانی داڕماو و ناسەرکەوتوو، ئەمە یاریی کردنە بە چارەنووس و داهاتووی گەنجانی بەتایبەت پۆلی هەشت و دوازدە کە بە چارەنووس سازترین دەورانی ژیانیاندا تێدەپەرێن.
گۆڕانی دێمۆگرافیکی ولاتانی ئێمە و زۆریی ژمارەی گەنجان تەحەددای هەرە گەورەی ئەمرۆ و چەند دەهەنی داهاتووی ولاتانی ئێمەن ، ئەم خالە لە مووناقیشاتی ستراتێژیکی ئۆرگانەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکەتی ئەوروپا دا بە روونی دەردەکەوێت. دابینکردنی مەجالی خۆێندنی بە کوالیتی و بەرز کردنەوەی خواست لە سەر هێزی کاری بە توانا چارەنووسی ولاتان دیار دەکات . ئەم خالە بریاردەر لە سەر ئەوە کە دۆراوەکانی دەهەکانی داهاتوو و براوەکان کامە کۆمەلگایان دەبن. لەم پێوەندییەدا سیاسەتی پەروەردە و سیاسەتی ئابووریی کە هەر دوویان پێویستیان بە سەقامگیریی کۆمەلایەتی و زامن کردنی ئاسایشی نەتەوەییەوە هەیە زۆر گرینگن.
لەنت پریچێت لە زانکۆی هاروارد چاوی لە رووپێویی بانکی جیهانی ژمارەی ١٥ی کردووە و نموونەی ئەو ولاتانە ی بەرجەستە کردووە کە چۆن ژیانی گەنجان بە خۆێندنی خەراپ بە فێرۆ دەدەن ، لە ولاتی تانزانیا دا ئەو خۆێندکارانە کە پۆلی هەوت خەلاس دەکەن لە فێرکارییدا ٨٣٪خۆێندکاران نمرەی کەمتر لە ١٣یان وەرگرتووە و لە زبانی ئینگلیزیدا ٨٠٪خۆیندکاران کەمتر لە ١٣یان وەرگرتووە.
لە نایجێریا لە دوا ناوەندی دا ٨٢.٥٪لە زبانی ئینگلیزی سەرنەکەوتن و لە فێرکاریدا ٦٣٪سەرنەکەوتن ولە گشت ئەم رووپێوەدا هیچ شتێک نییە کە نیشان بدات کە چوار لە پێنجی خۆێندکاران بە درێژایی خۆێندنی خۆیاندا شتێکی بە سوود فێر بوو بن.
ئەم تەمەنە زۆر گرینگە بۆ داهاتووی گەنجان بۆیە تەنانەت بزووتنەوەیەک وەک گولەن لە پرۆگرامی پەروەردە دا تەرکیز لە سەر ئەم تەمەنە دا دەکات و ئەوە بۆتە مایەی سەرکەوتنەکانی و بلاو بوونەوەی لە ولاتانێکی زۆردا ، ئەوە بۆ ئێمە گرینگە کە دەرسی لێ وەرگرین،
-شەری دەستەلات لە تورکیادا لە ناو پۆلەکاندا دەست پێدەکات. سەردەمی هەر بە تینی جێگیر کردنی ئایدیئۆلۆژی بۆ زۆربەی تورکەکان لە نێوان پۆلی ٨ و ١٢ دا دایە. بزووتنەوەی گولەن لە چوار دەهەی رابردوودا بە چڕی کاری کردووە لە سەر شکل دان بە مێشکی گەنجی تورک لە مەکتەب و مال و لە دەرەوەدا. ئامانج پەروەردەی جیلێکی نۆی تورکە کە خۆێندنی باشیان هەیە و لایەنگری گولەنن و توانای تێکنیکی بەرچاویان دەبێ. و لە ژێر سێبەری ئاک پارتی دا وەک لایەنی پێوەندی سیاسی هەول بدەن شۆینی گرینگی حکوومی لە سێکتۆری ستراتێژیکی ئابووریی و دەولەت و ئەرتێش دا خۆیان جێگیر بکەن
-مەکتەبەکانی گولەن مەدرەسەی دینی نین بەلکوو زیاتر کار لە سەر زانست و فێرکاریی دا دەکەن . بەلام خۆێندن و پەروەردەی دینی هەر رێگای خۆیان بۆ ناو خۆێندنەکان دەبیننەوە بە تایبەت لەو ولاتانەدا کە پێوەندی ئیسلامییان هەیە. خۆێندگاکانی گولەن بە راحەتی دەناسرێنەوە لەبەر ئەوە کە بینای تازە و تەجهیزاتی باشتریان هەیە وکۆرسی زۆر باشتر بۆ خۆ ئامادە کردن بۆ ئیمتیحانی چوونە زانکۆکان پێشکەش دەکەن. ئەم ئیمتیحانانە بریاردەر و چارەنووس سازن بۆ خۆێندکاران. زۆربەی دایک و بابان ئامادەن پارەیەکی زۆر بدەن تاکوو منالەکانیان لەو ئیمتیحانە دەربچن و رێیان بکەوێتە زانکۆیەکی باش. بۆیە مەکەتەبەکانی گولەن بە شێوەیەکی ستراتێژیک کورسی تایبەت و- ئشک ئێولەری- ئامادە کردووە ، کە باشترین خۆێندن بۆ ئیمتیحانی زانکۆ پێشکەش دەکەن. .(ئەنیستیتۆی ستراتفۆرد).
لە بار و دۆخی ئێستای کوردستاندا بەرپرسیارییەتییەکی زۆر دەکەویتە سەر ئەستۆی ئاکتۆرە سیاسییەکان و ئەحزابی کورد لە دابینکردنی سەقامگیریی سیاسی، زامنکردنی ئاسایشی نەتەوەیی و پەیرەوکردنی سیاسەتێکی سەرکەوتووانەی پەروەردە و بەروپێش بردنی سیاسەتێکی ئابووریی کە بتوانێ خواست بۆ هێزی کاریی بە کوالیتی بەرز کاتەوە.
هەر بۆیەشە بە یەکگەیشتنی ئەحزاب و رێککەوتنەکانیان دەبێ نەک لە سەر دابەشکردنی دەستەلات و شۆێن وپێگەی حیزبی بەلکوو لە یەک نێزیک بوونەوە و لە یەک دوور کەوتنەوەیان لە سەر بنەمای ئەو بەرنامەیەدا بێ کە بۆ چارەسەری ئەم گرفتانە پێشکەشی دەکەن ، ببێت.
پێشنیارەکانی سەرۆکی هەریم لەو ئاراستەیەدا کە سەقامگیریی و سەروەریی نەتەوەیی و ئاسایشی نەتەوەیی زامن بکات ، سیاسەتی ئۆپۆزیسیۆن لە سەربنەمای زەخت هێنانە بۆ دابەشکردنی پۆستەکان و جۆرێک نێزیکایەتی و هاوپەیمانیلە گەل بەغدای داڕماو و شکست خواردوو دایە . هەر کام لەم لایەنانەن دەتوانن لە سەر سیاسەتی خۆیان بەردەوام بن بەلام میللەت و کۆمەلگا تووشی گرفتی مێژوویی دێتەوە و گرینگتر لە هەمووی فرسەتی مێژوویی بۆ رزگاریی کورد دەکرێ لە دەست بدرێت، لەبەرانبەر ئەم مەترسییەدا دەبێ هەست بە مەسئولییەتی مێژووی بکرێت. بیریی گشتی دەورێکی گەورەی دەبێ لەوە دا کە کام یەک لەم رێبازانە دەبنە سەردەست، و لەم پێوەندییەدا مێدیا و مێدیاکاران دەوری گرینگیان هەیە لە شیکردنەوەی ئەم دوو رێبازەدا.
Top