حیانه‌تكاری شانازییه‌

حیانه‌تكاری شانازییه‌
له‌ هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان شؤڕش ده‌ست پێبكات دوژمنان شۆڕشگێڕه‌كان به‌ هه‌ڵگه‌ڕأوه‌ له‌ دین و خیانه‌تكار و ده‌ستێ ئێره‌ و ئه‌وێ ناو ده‌به‌ن، ئه‌وه‌تا له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كورد له‌تاوی ئازاره‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی و سته‌می كۆماره‌ ئسلامیه‌كه‌ی ئێران په‌نای بۆ چه‌ك بردووه‌، دوژمنان داگیركاری خۆیان به‌ ره‌وا ده‌زانن، كه‌چی شۆڕش و داواكاری كورد رۆژێك به‌ هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ له‌ دین ناو ده‌به‌ن و رۆژێكیش به‌ خیانه‌تكار، ئێستاش هه‌ڵمه‌ته‌ شۆڕشگێڕیه‌كان له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ ده‌ستی سعودیه‌ ده‌زانن، بۆیه‌ ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر داواكاری ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی خیانه‌ت بێ، ئه‌وا خیانه‌ت كردن گه‌وره‌ترین شانازییه‌، ئه‌گه‌ر داوای ماف كردن هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ بێ له‌ دین، ئه‌وا هیچ شتێك له‌وه‌ پیرۆزتر نییه‌ ده‌ست له‌گه‌ڵ ئیسرائیل تێكه‌ڵ بكرێ
Top