ئایا شایسته‌ی سه‌ربه‌خۆیین؟؟
July 28, 2016
وتار و بیروڕا
حه‌زى ڕزگاربوون له داگیركارى و گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیى ده‌كرێ له دوو لایه‌نه‌وه سه‌یری بكرێ , كه لایه‌نه‌كیان ئه‌خلاقیه و زۆرتر ل خه‌ون ده‌چێ و زۆر كه‌س به خه‌ونى شاعیرانه‌ى ناو ده‌بات و پێیانوایه ته‌نیا له دونیاى خه‌یاڵاتا بوونى هه‌یه و پێویستى به هه‌وڵى جددى و قوربانى دان نیه و كێشه‌ى گه‌وره بۆ داگیركاران و كه‌سه ڕووخاوو لاوازه‌كان و خۆ به‌كه‌م زانه‌كانى میلله‌تى داگیركراویش دروست ناكات, به‌ڵام لایه‌نه واقیعى و كرداریه‌كه‌ى ڕزگار بوون له داگیركارى و گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی. دوژمن و ڕكابه‌رى ده‌ره‌كى و ناوخۆیى زۆرن و هه‌ندێ جار هه‌ست ده‌كرێ ناڕازییانى ناوخۆیى به گوڕترو دڵسۆز تربن بۆ دژایه‌تى كردنى سه‌ربه‌خۆیی له داگیركه‌ر خۆى.
ئاشكرایه میكرۆب و ڤایرۆس زۆرتر هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌و لاشانه‌ى لاوازترن و به‌رگریان لاوازتره‌و ده‌توانن باشتر درێژه به مانه‌ویان بده‌ن له ناو ئه‌و لاشانه‌دا, به‌ڵام لۆژیكى نیه له به‌رئه‌وه‌ى به‌رگرى له‌ش لاوازه ده‌ست له‌سه‌ر ده‌ست دابندرێت و به یه‌كجارى واز له به‌رگرى كردن بهێنرێت و لێبگه‌ڕێن ته‌واوى لاشه دابڕزێنن به‌و بیانووه‌ى كاتى نیه و زه‌مینه سازى بۆ نه‌كراوه.
ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بیست و سه‌د ساڵ پێش ئێستا وا لێكداریه‌وه كه گه‌لى كورد ڕاسته جیاوازه‌و له سه‌ر خاكى خۆى ده‌ژى و زمان و كه‌لتورى جیاوازى خۆى هه‌یه و مافى خۆیه‌تى چوارچێوه‌یه‌كى تایبه‌ت به خۆى هه‌بێت وه‌ك ئه‌وانى تر, به‌ڵام به‌هۆى نه‌بوونى ڕه‌هه‌نده‌كانى سه‌به‌خۆیى تیایدا ناتوانێت بۆ خۆى سه‌ربه‌خۆییانه خۆى به‌ڕێوه به‌رێت و بۆ ماوه‌ى سه‌د ساڵ كه‌وته به‌ر سته‌مى مێژوویى دابه‌شكارى و پارچه پارچه بوون. ئه‌مڕۆ هه‌ر له ناو خۆمان و له پێستى خۆمان خه‌ڵكانێك هه‌نه هه‌مان بۆچوونیان هه‌یه و هه‌مان پاساوى سه‌د ساڵى ڕابردوو بۆته چه‌كى ده‌ستیان.
ئه‌م جۆره خه‌ڵكه دابڕاون و گۆڕانكاریه‌كان نابینن و به جۆرێك داڕووخاون له ناوه‌وه‌و نه‌ستیاندا جێگه‌ى به‌زه‌یى پێداهاتنه‌وه‌ن, تا زووه ده‌بێ میلله‌تیان لێ‌ئاگادار بكرێته‌وه‌و تێبگه‌یه‌ندرێن كه میلله‌تێك به‌و هه‌موو قه‌یران و بێ ئیمكانیاته‌وه بتوانێت له ماوه‌یه‌كى كه‌مدا ئه‌فسانه‌ى داعشێك تێكبشكێنێت كه بۆته سه‌ر ئێشه بۆ هه‌موو جیهان, نه‌ك شایسته‌ى سه‌ربه‌خۆییه به‌ڵكو زلهێزانى جیهان ده‌بێ دان به‌وه‌دا بنێن كه میلله‌تێكى زۆر كاریگه‌ریان بۆ ماوه‌ى سه‌د ساڵ دوور خسته‌وه له گۆڕه‌پانى ئارامى و سه‌قامگیرى گشت مرۆڤایه‌تى و پێویسته له سه‌ریان داواى لێبووردنى لێبكه‌ن, داواى لێبووردنێك كه بارته‌قاى گه‌وره‌یى ئه‌و سته‌مه مێژووییه بێت و قه‌ره‌بووى ئه‌و وه‌لانانه‌شى بكه‌نه‌وه....