په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی راگه‌یاندنی ویستی نه‌ته‌وه‌یه...
July 26, 2016
وتار و بیروڕا
ئه‌وده‌مه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق به‌وهه‌موو شكسته سیاسیه‌ی به‌رۆكی گرتون له‌هه‌ڵپه‌ی هه‌لپه‌رستانه‌دان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ژمونی خۆیان به‌سه‌رماندا بسه‌پێنن ودیسانه‌وه له‌به‌رگێكی ترومۆدێلێكی تردا دێره‌كانی سته‌م تۆخ ده‌كه‌نه‌وه‌وده‌گه‌نه ئه‌وئاسته‌ی ته‌نانه‌ت له‌كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی دا ئاسته‌نگ بۆ به‌شداری كورد دروست بكه‌ن دیسان وێنه‌یه‌كی تری سته‌مكاریان نمایش ده‌كه‌ن ،ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئه‌وه‌هێزوسوپای مونه‌زه‌می پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه ئه‌مرۆ له‌دژی تێرور له‌بری هه‌موو جیهان ده‌جه‌نگێ .
خۆ ئه‌مه یه‌كه‌م جار نیه ودواجاریش نا‌بێـت ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق به‌ته‌رزی خۆسه‌پێنی داگیركه‌رانه‌وه رووبه‌رووی كوردستان ده‌بنه‌وه زۆر دوور نه‌بوو ئه‌وده‌مه‌ی هه‌ره‌شه‌یان به‌فرۆكه‌ی ئێف 16 ده‌كردوهێزی فشۆڵی دیجله‌یان پێكده‌هێنا تاكه‌ركوك له‌كوردستان داببرن وخۆشبه‌ختانه به‌همیه‌تی پێشمه‌رگه ونه‌خشه رێی سه‌رۆك بارزانی ئه‌م خه‌ونه‌سته‌مكاریه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا زرا .
به‌درێژایی مێژوو راستیه‌ك هه‌یه خۆی ساغ كردۆته‌وه به‌رده‌وام خۆی به‌یان ده‌كات ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئه‌زمونی پێكه‌وه‌ژیانمان له‌گه‌ڵ عێراق ئه‌زمونێكی شكست خواردووه نه‌ك هه‌ربه‌ته‌نها له‌سیسته‌م دا به‌ڵكو به‌وئه‌ندازه‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا هه‌رده‌م به‌باوه‌ری خۆسه‌پاندنه‌وه ره‌فتاریان كردوه‌وله‌فۆرمی داگیركه‌ردا شوناسی خۆیان كردۆته‌وه كه هه‌موو پرنسیپه‌كانی پێكه‌وه‌هه‌ڵكردن ده‌خاته به‌رنه‌شته‌ری كولی خۆسه‌پاندن.
سه‌رۆك به‌روونی وبه‌وپه‌ری راشكاوییه‌وه ئه‌وه راده‌گه‌یه‌نێت چی دی ئه‌م قۆناغه له‌دوو ئه‌گه‌ر زیاتر هه‌ڵناگرێت ،یه‌كه‌میان كۆیله‌بوونی به‌رده‌می سته‌مكاره‌ودووه‌میشیان كه‌خواست وئیراده‌ی میلله‌ته سه‌ربه‌خۆیی وجیابونه‌وه‌وراگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستانه.
ئه‌وكاته‌ی ئه‌گه‌ره‌كان به‌كراوه‌یی ده‌مێننه‌وه ئیدی سه‌ره‌نجام خۆی راده‌گه‌یه‌نێت به‌وه‌ی پۆلێنبه‌ندی وه‌رده‌گرێت ئاینده ئه‌وراستیه ده‌نه‌خشێنیت كه میلله‌ت خواستی له‌ئه‌گه‌ری دووه‌م ونه‌خشه‌رێی سه‌رۆك بارزانی دا ده‌بینێته‌وه.
هه‌رنێوه‌رۆكی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك به‌گشتی راگه‌یاندنی هه‌نگاوی بێ چه‌ند وچوونه له‌پێناوی سه‌ربه‌خۆیی دا وتێپه‌رینه له‌قۆناغی روانگه‌ی سه‌خۆبونه‌وه به‌ره‌و قۆناغی پراكتیك كه‌خۆی له‌راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان دا ده‌بینێته‌وه.