بارزانی زۆر بەروونی دەستی لەسەر دانا..

بارزانی زۆر بەروونی دەستی لەسەر دانا..
عێراق كە فاشلترین جۆری دەوڵەتی دونیایە، خراپترین جۆری جوگرافیای ئیتنكی دژە یەكی و مەزهەبی دژە یەك و ئاینی دژە یەكی تێدا كۆكراوەتەوە، ئەو جوگرافیایە خراپترین جۆری تەسفیاتی مێژووی ئیسلامی تێدا كراوە، بەخوێنی موقەدەساتی ئیسلام سوور بووە، هەموو رێگاكانی جگە لە " تەقاندنەوە مرۆڤ و سەربرین و كیمیا باران و شنگال و لەژێرخاك نانی تێدا تاقیكراوەتەوە كە هەموو خاكەكەی بۆتە شوێنی گۆڕی بەكۆمەڵ ، بەملیۆنان مرۆڤی تێدا كوژراوە، ئێستا بۆتە مەترسی بەسەر هەموو جیهان وەك دەوڵەت مانەوەی، كەچی لەبەر ئەوەی لەسەر بنەمای دەوڵەت ماوە، دەتوانێت جەنگاوەرە بەهێزەكانی دژی داعش كە داعشیان تێك شكاند لەپێناوی پاراستنی مرۆڤایەتی و شارستانیەتە جیاوازەكان، لەسەر دەستی ئەو دەوڵەتە بەرهەم هێنە تیرۆرستیە، بێ بەش بكرێت، هۆكارەكەی تەنها لەبەر ئەوەی كورد كە خاوەنی ئەو هەموو قوربانیەیە" نزیكەی 2000 پێشمەرگەی شەهیدە و مووچە و بووجەی براوە" خۆی ئەفسانەی داعشی شكاند، بەڵام لەبەر ئەوەی دەوڵەت نیە، ئەگەری هەیە داهاتووی ئەو هەموو قوربانیەی جارێكی تر بچێتە گیرڤانی عێراقی دژە كورد، حیسابی ئەوان پێ بەرز بكاتەوە و بەو حیسابە كورد بخاتەوە ژێر پۆستاڵەكانی سەربازە مەزهەبە دەسەڵاتدارەكەی ئێستای عێراق....
پاڵپشت بەو هەموو حیساباتە بارزانی لێرەدا، راگەیاندراوێكە بەو مانایانە ئاراستە دەبێت، كە تێیدا دەلێت قوربانیدانەكەی كوردستان، لەچوارچێوەی فیدرالی و مانەوەی لەگەڵ عێراقدا، بەفیرۆ دەچێت، چیتر كورد ناتوانێت لەوەی كە هەیە زیاتر بكات، یان دەبێت بگەرێتەوە بۆ پاشكۆی بەغدا یان دەبێت بریار لە چارەنووس و قوربانیەكانی بدات، هیچ رێگا چارەسەری تر نیە.
Top