له كوردستان كار و پیشه‌ی سیاسی تا ئاستی خوار هێلێ هه‌ژاری ئه‌خلاقی دابه‌زیوه، دابه‌زینه‌كه به شێوه‌یه‌كه تا له‌گه‌ڵم بی پیاوی چاك و دڵسۆز و گۆڕانخواز و بنیاتنه‌ری، به پێچه‌وانه‌وه به هه‌ر هۆكارێك لێم دوور كه‌ویه‌وه به شه‌یتان ده‌كرێی و ته‌نانه‌ت مێژووی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش كه دڵسۆز و گۆڕانخواز و بنیاتنه‌ر بووی، ده‌گۆڕن به گه‌نده‌ڵ و دز و جاسووس، فه‌ره‌یدوون عه‌بدولقادر و دكتۆر محه‌مه‌د حاجی دوو نموونه‌ی زه‌قی ئه‌و به شه‌یتانی كردنه‌ن، ئه‌وه‌تا فه‌ره‌یدوون عه‌بدولقادر دوای ساڵانیك ژیان و ئه‌شكه‌نجه‌ی ناو زیندان و ده‌یان ساڵ پێشمه‌رگایه‌تی شاخ و ئه‌ندامێتی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وتی مه‌سعود بارزانیم خۆش ده‌وێ و به براگه‌وره‌ی ده‌زانم، تۆمه‌تی ئه‌وه‌یان دایه پاڵ گوایه له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو له زیندان جاسووسی به‌سه‌ر هاوڕێكانیه‌وه كردووه، ئای چ كاره‌ساتێكه دۆستایه‌تی و هاوڕێیه‌تی كه‌سیش به سیاسی بكرێ!!
مه‌لا به‌ختیار له كۆڕیكدا په‌رده‌ی له‌سه‌ر راستییه شاراوه‌كانی ناو كۆبوونه‌وه حزبیه‌كان لادان، ئیتر له هه‌موو لایه‌كه‌وه په‌لامار درا و چه‌ندین تۆمه‌تیان دایه پاڵ، ئێستا كه من نیه‌تم وایه واز له پارتی بێنم داواكارم هه‌ر كه‌سێك شتی له‌سه‌ر من هه‌یه بیخاته‌ڕوو، نه‌ك دوای وازهێنانم گه‌جه‌ر و گوجه‌ر و ماستاوچیه‌كان په‌لامارم بدن.