ئێمە کێین؟
July 26, 2016
وتار و بیروڕا
کورد نەتەوەیێکی مروڤ دوست و ئاشتیخوازە ،حەزی لە شەڕو کوشتن و بڕڕین نەبووە ،پەلاماری کەسی نەداوە بەڵکو پەلامار دراوە بە بەردەوام و ئەویش هەمیشە بو مانەوەی خوی بەرگری کردووە زور مەر،دوو مەردانە ، جیاوازی کورد لە گەڵ ئەو دەوڵەتە سەردەستنانە ئەوەیە کورد شەڕی کردووە بو ژیان ،بەڵام ئەوانی کە ئاماژەم پێدان شەڕیان بە کورد فروشتووە بو ئەوەی شتێک نەهێڵن بەناوی کورد،کورد بەرامبەرەکەی پێ قبوڵە و ڕێزی لێ دەگرێت بەڵام ئەوان نەک هەر کورد ڤەبوڵ ناکەن بەڵکو بوونی کوردیان پێ زیادەیە لەناوچەکە هەبێت،کورد حەزی لە پێکەوە ژیانی سیاسیانە و ئایینیانەو نەتەوەییانەیە ،ئەوان بە پێچەوانەوە.
بە داخەوە خوزگە جوغرافیای کوردستان لە نێو چەقی ئەقڵی سیاسی وشوفینیزمی ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست دا نەبوایە ،عەرەب بیستو سێ دەوڵەتی بوخوی حەلال کردووە بو،تورک ،عەجەم دەوڵەت حەلالە بویان بەڵام بوکورد حەڕامە و نابێ هەبێت،ئەگەر هەڵکەوتی جوغڕافی ێێمە هاوسنور بوایە لە گەڵ دونیای ئازاد ،دونیای دیموکراسی واتە ئەوڕوپا و ئەمریکا بونایە دەمێک بوو دەوڵەت بوین ،دەوڵەتێکی یەکجڵر بەهێز ،چونکە لە وێ دیموکراسی چه سپاوە ولێرەش هەرگیز دموکرڵسی ناچەسپێت.
کورد لەناو خویدا تەبا نەبووە ،خەڵکی نامو خاێین جێگای خویان کردوتەوە و لە کوردستاندا هێزیان لە ناوخودی کوردستاندا سەرچاوەی نەگرتووە بەڵکو هێزیان لە دوژمنانی کوردستان وەرگرتووە بو لێدانی دوزی نەتەوەییمان ،ئەمان ێیڕادەی خویان لە دەست خویاندا نەماوە بونەتە سویچی دەستی دوژمنانی گەل و وڵات ،لەولاشەوە حەزی سەربەخویی کوردستان هەیەبارزانی قوناغەکە بە قوناغی نزیک بونەوە لەو ئامانجە دەرانێت ئەوانیتریش پێچەوانەکەی پێییان ڕاستە دەیانەوێ بمانکەنەوە کوێلەی جاران و بمانخەنەوە ژێر پوستاڵی دەوڵەتە داگیرکارەکانی کوردستان و ئاواتی کورد لە گۆڕ بنێن کە سەربەخویی کوردستانە،بەڵام کوردو کوردستان بارزانیان هەیە و خاوەنی ڕێبەرێکی دلسوزو سەرکەوتوون و کەشتیە کەمان دە گەیێنێتە کەنا ری ئارام وهەمو شەپوڵەکان ڕادەگرێت و زاڵدەبێت بە سەریاندا .
نەتەوەی بێ دەوڵەت وەک ئەوەوایە مناڵێکی بێ دایک و باوک بێت ،دەوڵەت بو ێێمە هەمو شتێکە تا نەبین بە دەوڵەت نابین بە خاوەن ناسنامەی نەتەوەیی خومان.
ئەمڕو سەردەم سەردەمێکی ترە سیستەمی جیهانی گۆڕاوە واخەریکە سەروەری نەتەوە بێ دەوڵەتەکان هە ڵدەکشێت کورد پشتگیری بە هێزی هەیە بەڵام بە داخەوە لە ناو خویدا تەبا و هاوهەڵوێست نیە ئەمەش لەلایێک زیانی هەیە و وگەیشتن بە ئامانجی کوتایی دوا دەخات بویە لە کوتایی دا ماوە بیڵێم با یەکڕیزی خومان پتەو بکەین وخومان ئامادە بکەین بو ئەم دەرفەتە زێڕڕینەی کە ئەمڕو هاتوتە پێشەوە وهەوڵ بدەین بەرەی سەربەخویی بە هێز بکەین و پشتیوانی بین و دژی هەمو ئەوانە بوەستینەوە کە سەنگەری خیانەتیان هەڵبژاردووە دژی کوردو کوردستان ، پێویستە سود لەم قوناغەی ێیستا وەربگرین وهاوشانی بارزانی بو پێشەوە بڕوێن
سڵاو
ئەڤە بابەتێ نووە.
bale bra slav butazhi
ئەڤە منێ بڵاڤ كری و لینكیش من بووتە فرێكر
http://www.gulan-media.com/sorani/articles.php?id=2961&eid=289
سەلاح بەیتولا ئاکرەیی - ئیتر بو گەلی کوردستان ڕون بوتەوە ێێوە چین و ێێوە کێن
سیخوڕو خوفروشەکانی کوردستان بە هەمو هێزو توانایێکیانەوە لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەکانیەوە لە هەوڵدان سوکایەتی بە پارتی وبارزانی بکەن وخەریکی تومەت بە خینەوەی بێ بنەمان لە دژی پارتی وبارزانی ،ئامانجی سەرەکییان بریتیە لە وەی زیان بە پێگەی جەماوەری پارتی و بارزانی بگەیێنن تاکو ئافەرینێک لە ئاغاکانی خویان وەرب...
gulan-media.com
إنهاء الدردشة