ئەو گەنجەی کەرکووک هەرچی کردبێت یاسا هەیە سزای بدات نەک بەمشێوە دڕندانەیە بکوژرێت
July 25, 2016
وتار و بیروڕا
عەدنان عوسمان هەڵسوڕاوی دیاری بزووتنەوەی گۆڕان و پەرلەمانتاری پێشووی ئەو حزبە بە(خۆرنیوز)ی ڕاگەیاند: نابێت هیچ كات به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵە بكرێت، یاسا هه‌یه ئه‌گه‌ر ئەو گەنجەی کەرکووک كاری نایاسایی كردبێت دیسان هه‌ر یاسا هه‌یه و ده‌بیت به یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت نه‌ك به‌م شێوه دڕندانه‌یه به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانین تاوانه‌كه‌ی چیه یاخود ناوی چیه یا سه‌ر به‌چ لایه‌نێكه سه‌ر به چ گروپێكه سه‌ر به چ حزبێكه سه‌ر به چ نه‌ته‌وه‌یه‌كه، بۆیه ده‌بێت ئه‌و كاره دڕندانه مه‌حكووم بكرێت و تاوانبارانی ئه‌و كاره ده‌بێت دادگایی بكرێن.
عوسمان وتیشی "هه‌موو كرده‌وه‌یه‌كی له‌و چه‌شنه سپی كردنه‌وەی رووی حزبی به‌عسه، هه‌موو جۆره كرده‌وه‌یه‌كی نامرۆڤانه له‌و جۆره له ژێر هه‌ر بیانوویه‌ك بێت به دڵنیایه‌وه سپیكردنه‌وه‌ی رووی سه‌رانی به‌عسه، جار هه‌ر حزبێك بیكات جا پارتی دژی ناحه‌زانی بیكات یا ناحه‌زانی پارتی دژی بیكه‌ن. بۆیه به‌ڕاستی ئه‌وه كارێكی نا مرۆڤانه‌یه بۆیه ده‌بێت بزانین یاسا هه‌یه، پێویستە له چوارچێوه دادگا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌یسه بكرێت، خه‌ڵك ئێستا ئازاده خه‌ڵك تاتۆ یاخود نیشانه‌ی هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌ك له‌سه‌ر له‌شی ده‌كات ، پیوویسته رێز له ئازادی خه‌ڵك بگیرێت له‌وه‌ی كه كێی خۆش ده‌وێ یا چ سه‌ركرده‌یه‌كی خۆش ده‌وێ، ئه‌وه به‌شیكه له مافی مرۆڤه‌كان، بۆیە ده‌بێت رێزی لێبگیرێ و نه‌ك به‌و جۆڕه درندانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێ.
ڕاشیگەیاند: هه‌موومان پێویستە مه‌حكوومی ئه‌م كرداره دڕندانه بكه‌ین، هیچ مرۆڤێك له سه‌ر بیروباوه‌ڕ و قه‌ناعه‌ته‌كانی خۆی نابێ به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت، مه‌حكووم كردن و ته‌حریمكردنی ئه‌و كرده‌وانه پێم وایه گه‌وره‌ترین دڵنه‌واییه بۆ خانه‌واده‌ی ئه‌و گەنجە.
خۆر