نه‌وشیروان مسته‌فا دوای زیاتر له چل ساڵ هاتوهاواری مافی چاره‌ی خۆنووسین و بانگه‌شه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی، تازه به تازه به‌ری ره‌نجی خوێن و خه‌باتی ئه‌و ده‌یان ساڵه هه‌رزان فرۆش ده‌كا و چاره‌سه‌رس پرسی كورد له گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا و چوونه‌وه ژێر باری عرووبه‌دا كورت هه‌ڵدێنێ، ئه‌وه‌تا به‌سه‌ر مه‌ینه‌تیه‌كانی سیاسه‌تی برسی كردن و پرسی مووچه و بودجه بڕین و چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوكیه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێم و، بۆسه‌ی حه‌شدی شه‌عبی بازده‌دات و چاره‌سه‌ری پرسی كورد به سه‌ری دێڕ ده‌سپێرێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر و له ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو به‌غدای تاقی نه‌كردبێته‌وه، به سه‌ردانێكی كورتی نوری مالیكی ئاڕاسته‌ی داخوازیه‌كانی به‌ره‌و چوونه‌وه به‌غدا ده‌گۆڕێ، جا ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری پرسی كورد له به‌غدا بوو!! خۆ به‌ر له‌وه‌ی بێته چیا و بیانووی ئه‌نفال و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه بداته ده‌ست رژێم كاك نه‌وشیروان له به‌غدا بوو، ئه‌ی له پێناو چییدا هاته چیا و ئێستا له پێنا چیدا ده‌چێته‌وه به‌غدا؟؟!!
نه‌وشیروان مسته‌فا دوای حه‌وت ساڵ هاتوهاواری ده‌یگۆڕین و گه‌نده‌ڵكاران ده‌ده‌ینه دادگا و قووتی خه‌ڵكیان له قوڕگ دێنینه ده‌ره‌وه، بێ هیچ گۆڕانكاریه‌ك چۆوه ناو هه‌مان ئه‌و گه‌نده‌ڵخانه‌ی كه لێوه‌ی هاتبووه ده‌ره‌وه، ئه‌وه‌یه مێژووی سیاسی نه‌وشیروان مسته‌فا، له‌و رۆژه‌وه‌ی هاتۆته ناو دونیای سیاسه‌ت، به سیاسه‌تی گه‌وجاندنی خه‌ڵك بازاڕی سیاسی خۆی گه‌رم ده‌كات و بێ ئه‌وه‌ی دێڕێك ته‌واو بكات ده‌ڵێ: نوقته و سه‌ری دێڕ، سه‌یر له‌وه‌دایه هه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه‌ی بێ ده‌ست كه‌وت چه‌ندین جار له گه‌ڵێ چوونه سه‌ری دێڕ، دووباره له گه‌ڵی ده‌چنه‌وه سه‌ری دێڕ!!!