كام پرۆژه؟ وه‌ڵامێك بۆ عارف قوربانی
July 25, 2016
وتار و بیروڕا
عارف قوربانی به‌بادانه‌وه‌یه‌ك و له ژێر فشارێكی حزبی و كه‌سێتیدا قوربانی ئه‌وه بدات دڵی خه‌ڵكانێك رازی بكات، واش تێبگات به نووسینێك یه‌كلایی ده‌كاته‌وه كێ خاوه‌ن پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆییه و تۆمه‌تێك بۆ حزبه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵبه‌ستێ كه پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌تیان هه‌بووه، بێگومان دادی كرده‌وه و رێككه‌وتنه ژێربه‌ژێره‌كانی یه‌كێتی نادات كه چه‌نده له‌گه‌ڵ ره‌وتی دژه ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆیی بوونه و ناشكرێ بۆ ده‌رهێنانی حزبه‌كه‌ی له باوه‌شی نه‌یارانی كورد، په‌لاماری خه‌باتی پارتی بدات.
عارف قوربانی، زۆرجار خاوه‌نی بینین و خوێندنه‌وه‌ی خۆی بووه، به‌ڵام دوای فشاری خه‌ڵكانێكی ده‌ستڕۆیشتووی ناو یه‌كێتی و هه‌ڕه‌شه لێكردنی، بادانه‌وه‌یه‌كی پێوه دیاره و ده‌یه‌وێ تۆڵه‌ی ئه‌و رۆژانه بكاته‌وه كه به‌خواستی ئه‌وان نووسینی نه‌بووه، بۆیه ده‌ست بۆ مێژوویه‌كی گه‌وره ده‌بات، زۆر له حزبه‌كه‌ی خۆی و له تێگه‌یشتنی خۆی گه‌وره‌تره.
ئه‌م به‌ڕێزه‌ی له نوسینێكدا(یه‌كێتی، وه‌ك خاوه‌ن پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌ت) به ئاگایی یا بێ ئاگایی ده‌كه‌وێته پێهاڵدان به خه‌باتی یه‌كێتی، پێده‌نێ به‌سه‌ر زۆر شت‌دا و به بۆچوونی خۆی ده‌یه‌وێ ئه‌و شانازییه له پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی وه‌رگرێته‌وه(خاوه‌نی پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆی)ین!.
كه‌سێك خۆی له ریزبه‌ندی تێگه‌یشتووه‌كان و خاوه‌ن باكگراوه‌نده مێژووییه‌كان هه‌ژمار بكات، نابێ بكه‌وێته هه‌ڵه‌یه‌ك، كه خه‌ڵكی ئاسایی پێ هه‌زم ناكرێ، ئه‌ویش ده‌ستبردنه بۆ مێژووی خه‌باتی پارتی و بارزانی. بۆیه ده‌رفه‌تی زۆر و سه‌رچاوه‌ی گرنك هه‌ن له‌به‌رده‌م كاك عارف پێداچوونه‌وه‌یه‌ك به مێژووی خه‌باتی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی،ی‌دا بكات، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م بوختان به حزبه‌كه‌ی خۆی نه‌كات و هه‌میش نه‌كه‌وێته هه‌ڵه‌ی زه‌قه‌وه.
له‌به‌شێكی نووسینه‌كه‌یدا، بێ شه‌رمانه، وه‌ك بڵێ: كه‌س ناخوێنێته‌وه و تێناگات، پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له ده‌ره‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌ت ناو ده‌بات!. كاتێك ئه‌م دێره‌م بینی، نووسینه‌كه‌ی خۆیم بیرهاته‌وه(بارزانی بۆ ماڵی باوكی ئه‌م شه‌ڕه ناكات). رێك به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچوونه‌ی پێشووی، ئێستا ده‌یه‌وێ حوكم به‌بێ پشت به‌ستنی مێژووی به‌سه‌ر پارتی و مأڵباتی بارزانی بدات، كه پرۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆییان نه‌بووه.
بیری ده‌هێنینه‌وه ئه‌و په‌ره‌گرافه‌ی پێشنووسینه‌كه كه (له نیسانی 1914 شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانی له‌گه‌ڵ مار شه‌معون له ئاشورییه‌كان و ئه‌ندریك پاشای ئه‌رمه‌نی له ته‌بلیس(جۆرجیا) كۆده‌بنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵی گه‌وره له‌گه‌ڵ قه‌یسه‌ری رووسیا تاوتوێ بكه‌ن.) له‌و سه‌رده‌مه‌ی نه كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌بووه و نه حزبی به‌عس و نه ئه‌تاتوركه‌كان بوونیان هه‌بووه، نه حزبی ده‌عووه هه‌بووه.!
چه‌واشه‌كردنی مێژوو و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك و رێبه‌ره‌كانی، به‌ده‌ستی نوسه‌رێكی كورد، له خانه‌ی خیانه‌ت زیاتر هیچ پێناسه‌یه‌ك هه‌ڵناگرێ، له‌باسكردنی خه‌باتی شێخ مه‌حمودی حه‌فید، وانیشان ده‌دات، ئه‌وكات بارزانیی نه‌مر، له‌كایه‌ی سیاسی‌دا بوونی نه‌بووه، ئه‌م بده‌حأڵی كردنه به‌شێكه له‌و مێژووه درێژه‌ی چه‌واشه‌كردن و به‌لاڕێبردن، ده‌نا گه‌وره نوسه‌ران و شاعیران و پیاوه دیار و كه‌سانی دڵسۆزی ئه‌م وڵاته ده‌زانن، بارزانیی نه‌مر به فه‌رمانی شێخ ئه‌حمه‌د، سه‌رپه‌رشتی هێزێكی كرد بۆ به‌هاناوه‌چوونی شۆڕشه‌كه‌ی شێخ مه‌حمود، چۆن جورئه‌تی وا ده‌كه‌ن ده‌ست بۆ ئه‌و مێژووه پڕشانازییانه ببه‌ن.!؟
نه‌ده‌بوو عارف قوربانی خۆی له‌و مێژووه لابدات، چۆن بارزانیی نه‌مر به خۆی و هێزێكه‌وه چوونه پاڵ كۆماری مهاباد، له نووسینه‌كه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی چه‌واشه‌كارییه‌كه‌ی خۆی جێی بكاته‌وه ئاماژه‌ی پێ نه‌داوه، ئه‌گه‌ر خاوه‌نی پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆیی نه‌بێ، چۆن ده‌چێت هاوشانی خه‌باتی كوردانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌بێته وه‌زیری به‌رگری له كۆماری مهاباد؟
عارف قوربانی له نووسینه‌كه‌یدا وه‌ك بڵێ: بۆ خه‌ڵكانێك ده‌نوسێ ئاگایان له مێژووی رووداوه‌كان نییه، ئه‌و له په‌ره‌گرافی پێش كۆتایدا دیسان ده‌كه‌وێته‌وه چه‌واشه‌كاری و باس له هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان ده‌كات، كه ئێستایش عه‌ره‌به شۆڤینیه‌كان و هاوپه‌یمانه‌كانی حزبه‌كه‌ی كاك عارف له په‌لاماردانه‌كانیان بۆ كورد په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان راده‌كێشن كه ئاڵای كوردستان له جیاتی ئاڵای عێراق هه‌ڵكردووه، مێژووه‌كه دوور نییه باس له 2002 ده‌كات، كه تاكۆتایی ژیانی سیاسی مامجه‌لالیش حزبه‌كه‌ی ئێوه له دیو دێگه‌ڵه‌وه به‌شه‌رمه‌وه ئاڵای كوردستانتان هه‌ڵده‌كرد و به‌شێك له باڵه‌خانه‌كان هه‌ر ئاڵاكه‌ی حزبی به‌عسی تێدا بوو.
كۆتا قسه‌م بۆ كاك عارف ئه‌ویه: ئه‌وه خه‌ڵك ده‌بنێ و به‌ئاگاییه، كێ موچه‌ی كوردستانی بڕی و دژی ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆیی بوو؟ كێ له‌گه‌ڵیدا هاوپه‌یمانێتی ده‌به‌ستێت؟ كێ پێشوازی ده‌كات و كێیه ده‌ڵێ: وه‌ختی سه‌ربه‌خۆیی نییه و له‌به‌رامبه‌ریشدا هه‌موو خه‌ڵك ده‌زانن ئه‌وه پارتی و سه‌رۆك بارزانیه ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر وه‌ختی سه‌ربه‌خۆیی نییه، وه‌ختی ژێر ده‌سته‌یش نییه.