هەموو جموجۆڵەكانی یەكێتی بەقیادەی نەوشێروان بۆ شەڕی براكوژی هەنگاو دەنبێت.. بۆچی؟
July 24, 2016
وتار و بیروڕا
چونكە نەوشێروان و بنەماڵەی ئیبراهیم ئەحمەد، گەیشتۆتە ئەو قەناعەتە كە جگە لە شەڕی براكوژی هیچ رێگای مانەوەی پێگەی جەماوەریان ناهێلێتەوە، چونكە ئەگەر هاتوو شەڕی براكوژی دروست بكرێت، ئەوە دژایەتی پارتی و بارزانی لەناو جەماوەری شارەكانی ژێر دەسەڵاتی خۆیان بۆ پارتی دەگاتە ئاستی رەش كردنەوی پارتی، چونكە بابەتی خوێن دێتەوە بوون، ئەمەش وا لەو جەماوەرە دەكات چاوی هیچ " چەوتیەكی یەكێتی و گۆڕان نەبینێت و ئەو هەموو گەندەلیەی رابردوو لە سلێمانی قبوڵ بكەن لەپێناوی رەشكردنەوەی پارتی ، ئەمە تەنها بە خوێن رژان دەستەبەر دەبێت بۆ نەوشێروان بۆیە نەوشێروان كە رێبەرایەتی بنەماڵەی ئیبراهی ئەحمەدیش دەكات، هەموو ئاراستەكانی بۆ ئەوەیە كە شەڕی براكوژی دروست ببێتەوە...