ئیتر بو گەلی کوردستان ڕون بوتەوە ئێوە چین و ئێوە کێن
July 24, 2016
وتار و بیروڕا
شایانی باسە پارتی و بارزانی بە درێژایی تەمەنیان خەباتیان کردووە و قوڕبانییان داوە لە پێناو سەرفیرازی کوردو کوردستاندا و هەڵگری ئەو ئامانجە پیروزە بونە کە ئەمڕو بارزانی بە هەمو توانایێکەوە هەوڵی سەرخستنی بو دەدات لە سە ر ئاستی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی و ناوخوییەوە ودوزی کورد ئەمڕو لەنێو هەمو نێوەندە سیاسیە بڕیار بە دەستەکانی جیهان بە هەند وەردەگیرێت و کەسایەتی بارزانیش دەتوانم بڵێم تاکە کەسایەتیە کە دەوڵەتانی دونیا ڕێزی لێدەگرن و سەردانەکانیان بو لای بارزانیە لە
سەر هەمو ئاستەکان دا .
واتە بارزانی وەک سەروک وڵاتێک هەم پێشوازی لێدەکرێت وهەم وەکو سەروکی وڵاتێکیش سەردانی دەکەن ئەمەش دوژمنان و نەیارانی بارزانی و پارتی توشی نیگەرانی کردووە هەر بویەشە چەندین ساڵە ناحەزانی کورد کوردستان دەبینین بە هەمو شێوەیێک هەوڵ دەدەن ئەو پێگەیەی کە بارزانی هەیەتی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا لاواز بکەن تاکو دەریچەیێک بدوزنەوە بو زیاتر سەپاندنی هەژمونی تاران و بەغداو دیمەشق بەسەر باشوری کوردستاندا بە گشتی
دەستکاری کردنی بەڵگەنامەکانی رێکخراوی ویکلیکس ودواتر بڵاوکردنەوەیان بە فراوانی لە دژی ڕێزدار بارزانی بو چەواشەکردنی ڕای گشتی کوردستان لە دەرەوەو ناوەوە ی کوردستان بێجگە لە دەرکەوتنی ڕوی ڕاستەقینەیان کە ئەویش سیخوڕی و خوفروشیە بو هەمو ئەو وڵاتانەی دەوروبەرمان کە دژی پڕوژەی سەربەخویی کوردستانن هیچی تر ناگەیەنێت ،هەمو خەڵک ێێوە دەناسێ کە ێێوە فەرمان لە کێ وەردەگرن و چین و مەبەستتان چیە ڕوی ڕاستەقینەتان دەمێکە بە دەرکەوتووە.
لە کوتاییشدا بەری خور بێژینگ ناگیرێت وچەمیش بێ چەقەڵ نابێت بەڵام بارزانی و پارتی لە ڕابردوو و ێیستا و داهاتودا سەربەرزانە هەنگاویان ناوەو هەنگاو دەنێن و سەرشوڕی و ڕوڕەشیش هەر بو ئەوانە دەبێت کە خیانەت لە گەل و نیشتیمان دەکەن .