ململانێكان وا چڕ بوونه‌وه په‌نا بۆ دوژمنانیش ده‌برێ
July 24, 2016
وتار و بیروڕا
هه‌ر نه‌خۆشێك بێ سه‌ردانی دكتۆر و پشكنینی پێویست بۆ نه‌خۆشیه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێ خۆی ده‌بێته بكوژی خۆی، كوردیش تا ئێستا پشكنینی مێژوویی بۆ نه‌خۆشی بنده‌ستی و بێ ده‌وڵه‌تی خۆی نه‌كردووه. ئه‌گه‌ر كه‌مێكیش بۆ مێژوو بگه‌ڕێینه‌وه ده‌بینین هه‌ر كاتێك بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد داشی سوار بووبێ، دوژمنان خۆیان خزاندۆته ناو داخوازیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی و چه‌كی كۆده‌نگی و یه‌كهه‌ڵوێستیان له ده‌ست ده‌رهێناوه، رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه و قووڵ كردنه‌وه‌ی ململانێ حزبیه‌كان و هێنانی نوری مالیكی بۆ سلێمانی و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵی باشترین به‌ڵگه‌ی ئه‌و راستییه‌ی سه‌ره‌وه‌یه، بۆیه هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌یه ئه‌گه‌ر پێمان وابێ به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ نوری مالیكی یان هه‌ر نوری مالیكیهكی تر ده‌توانین به ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بگه‌ین و خواستی خه‌ڵكی كوردستان بێنینه‌دی، چونكه ئه‌وه دووباره كردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵانه‌یه كه به درێژایی مێژوو رێگر بوون له‌به‌رده‌م به ده‌وڵه‌تبوونی كورد و مانه‌وه‌ی به ژێرده‌سته‌یی.
كورد ده‌ڵێ: تاقیكراوان تاقی مه‌كه‌وه، نوری مالیكی تاقی كراوه‌ته‌وه، هه‌ر ئه‌و بوو كێشه‌ی بۆ جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستوور درووست ده‌كرد، هه‌ر ئه‌و بوو مووچه و بودجی پێشمه‌رگه‌ی زه‌وت كرد و له دوای رووخانی رژێمی به‌عسه‌وه پێشمه‌رگه وه‌ك هێزێكی ده‌ستووری ماف خوراو كراوه، هه‌ر ئه‌و بوو فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجله‌ی درووست ده‌كرد و هه‌ڕه‌شه‌ی داگیركردنه‌وه‌ی كه‌ركوك و هاتنه‌وه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆكیشی ده‌كرد، هه‌ر ئه‌و بوو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی بڕی و به سیاسه‌تی برسی كردنی خه‌ڵكی كوردستان شه‌ڕی خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانی له‌گه‌ڵ كورد ده‌كرد، ئێستا كه خۆی باری كه‌وتووه و بۆ راست كردنه‌وه‌ی باری خۆی گفت و به‌ڵێنی درۆ به‌م حزب و ئه‌و حزب ده‌دات، ئایا ده‌كرێ خواست و ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به به‌ڵێنی عه‌ره‌بێكی شكستخوادووی بار لار بسپێرین؟ بۆیه هه‌ر حزب و لایه‌نێك پێی وابێ به دوور كه‌وتنه‌وه له حزب و لایه‌نه كوردستانیه‌كان و نزیك بوونه‌وه له نوری مالیكیه‌كان ده‌توانێ وه‌ڵامی ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بداته‌وه، ده‌كه‌وێته ئه‌و هه‌ڵه مێژووییه‌وه كه سه‌دان ساڵه باجی بێ ده‌وڵه‌تیمان پێده‌دات، لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم ئه‌و دوو پرسیاره ساده و ساكاره ی خوارله خه‌ڵكی كوردستان و هه‌موو حزب و لایه‌نه‌كان بكه‌م.
ئایا ماف و ئازادیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به رێكخستنی ناو ماڵی كورد دێنه‌دی یان به پشت له یه‌كتری كردن و رێككه‌وتنی نهێنی له‌گه‌ڵ كه‌سێكی وه‌ك نوری مالیكی؟ ئایا ده‌كرێ حزب و لایه‌نه‌كان به دوژمنان هه‌ڕه‌شه له یه‌كتری بكه‌ن و موزایه‌ده‌ی په‌رۆشی و دڵسۆزی بۆ چاره‌سه‌ر پرسی كورد به خه‌ڵك بفرۆشن؟!