با راستگۆیانە بدوێین، بڕینی مووچە لەسەر بنەمای كۆتای قەوارەی سەربەخۆی كورد تاودراو لەژێر ناوی شكاندنی كورد و "كش و ماتی" هەرێمی كوردستان لەئاراستە گۆڕینی داعش درێژ كرایەوە، تەواوی ئەو پیلانانەی كە بۆ "كش ماتی" كوردستان كراوە، لەژێر ناوی لەناو بردنی كورد ئاراستە بوو، هەر ئەوەشە هیچ دەرەچەیەك بۆ مانەوە لەعێراق بۆ كورد نەماوەتەوە، گەر گەلی كوردستان بیەوێت بەئازادی بژیت، چونكە ئاراستە بوونی " قەیرانەكان" لەسەر بنەمای تەسلیم بوونی كورد و كۆتای هێنان بەئازادی كورد هاتۆتە بوون، بەپشت بەستن بە دوو بەڵگەی " یەكەم هێنانی سوپای عێراقی بۆ سەر سنورەكانی هەرێمی كوردستان لەلایان مالیكی دووەمیش بڕینی مووچە و بووجەی كوردستان" كە یەكێتی و گۆڕان بیانووی ئەو كارەی مالیكی بە بوونی بۆریەكانی كوردستان جوان دەكەن، جا ئەگەر خواستی ژێر دەستەی بنەمای تاودانی هێزی سیاسی بێـت، بۆ رێكەوتن لەگەڵ مالیكی و هێشتنەوەی عێراقی یەكپارچەی تەنها لەبەر " ئەوەی بارزانی كاری بۆ دەوڵەت كردووە، یان هەر بیانوێكی تر" ئەوە بێ شك بوونەوە بە جاش و كۆیلە چارەسەری بێ مووچەی دەكات، بەڵام بەویستی مالیكی" كە خۆی لەكۆیلە كردنی كورد و كۆتای ئازادی كورد دا ئاراستەكراوە، كاتێك دەلێن خواستی مالیكی چارەسەری كێشەی مووچە دەكات، بەو واتایەدێت، كە كورد دەبێت ئیتر دەست لە ناسنامەی كورد بوونێكی ئازادی خواز هەڵگرێت و پلە دووی عێراقی قبوڵ بكات دەبێت خۆی لە عەرەبێكی عێراقی دا كە خاوەنی راستەقینەی ئەو دەوڵەتەیە، پێ بچووكتر و كەمتر بێت، هەر رێكەوتنێك بچێتە چوارچێوەی سیاسەتی مالیكی لەو چوارچێوەیەدا ئاراستە دەبێت، راستگۆیان بدوێین یان مانەوە لەژێر پای عەقلیەتی سیاسی مالیكی كە هەرچی ویست دەبێت كورد بۆی جێبەجێ بكات، یان رزگار بونی لەعێراق و راگەیاندنی دەوڵەتی و ئازاد بوونی كوردستان و چارەسەری بنەرەتی قەیرانە.