سیسته‌مى پولیستاریه‌تى تاك حیزبى , ئازارى دانه‌وه‌ى سلیمانى و گه‌رمیانه‌

سیسته‌مى پولیستاریه‌تى تاك حیزبى , ئازارى دانه‌وه‌ى سلیمانى و گه‌رمیانه‌
ئه‌وه‌ى ئازار ده‌گه‌ینێته‌ سلێمانیه‌كان ره‌فتارى ناسروشتى سه‌ركرده‌ داماوه‌كانى یه‌كێتین ,
عه‌ره‌به‌كان له‌ مالكیه‌ت رازى نین و به‌ عه‌له‌ن ره‌جمى ده‌كه‌ن یه‌عنى تا ئه‌م راده‌یه‌ مالكى كه‌سێكى بێسیفه‌ته‌ , چى لێتان قه‌وماوه‌ به‌ سراگیرى و ده‌ست له‌ سینه‌ و سه‌ر چه‌ماوه‌ پیشوازى لیى ده‌كه‌ن , نه‌كه‌ بیر له‌وه‌ ده‌كه‌ن ببنه‌ وارسى مولكى مالكى !!,
وه‌كو كه‌ ده‌لین له‌ ره‌قى به‌رامبه‌رى خوى هاویشته‌ ناو بیرى !؟
گومانى تیا نیه‌ كه‌ سه‌ره‌دانه‌كه‌ى مالكى بو لاى سه‌ركردایه‌تى یه‌كیتى و گرده‌كه‌ى نوشیروان , لیكنیزیكبونه‌وه‌ى زیادتره‌ و نویكردنه‌وه‌ى هاوپه‌یمانیتى رابردووه‌ له‌ نیوانیاندا , وه‌ ئه‌م سه‌ره‌دانه‌ زه‌نگیكه‌ بو گورانكارى داهاتوو له‌ به‌غدا , و مالكى پیویستى به‌ هاوریانى هه‌یه‌ وبه‌ كاریان بینیت بو ئه‌و گورانكاریه‌ى كه‌ له‌ ریگا دایه‌ ,
لیره‌دا شتیك بو خه‌لكى كوردستان روون بووته‌وه‌ كه‌ ئه‌م سه‌ره‌دانى ئه‌م لا و ئه‌و لا بو لاى یه‌كترى , پره‌ له‌ بونى عه‌ترى به‌رژه‌وه‌ندى حیزبایه‌تى و له‌وه‌ خرابتر له‌ سه‌ر حیسابى به‌رژه‌وه‌نده‌ بالاكانى نه‌ته‌وه‌ى كورد.
سلیمانیه‌كان به‌ دلیكى پر خه‌فه‌ته‌وه‌ سه‌یرى سه‌راگیرى سه‌ركرده‌كانى یه‌كتیان ده‌كرد شان به‌ شانى نوشیروانه‌كان , كه‌ چون له‌ پیشوازى دان بو كه‌سیك كه‌ قوت و نانى ئه‌وانى برى , وه‌ نه‌یانتوانى ده‌نگى ناره‌زائیى ده‌رببرن , چونكه‌ ده‌زانن به‌ بى یه‌ك و دوو ده‌ست به‌ند ده‌كرین و به‌ره‌و زیندانه‌ تاریكه‌كانى ئاسایش و زانیارى لاهور به‌رى ده‌كه‌ن , وه‌ نمونه‌ش چون گردبونه‌وه‌ى گه‌نجانى حه‌له‌بچه‌یان تیك دان وه‌ له‌ ژووره‌ تاریكه‌كانى ئاسایش گه‌نجه‌كان ئه‌شكه‌نجه‌ دران .
ئه‌وانیش باش ده‌زانن هه‌ر كات بریار بریارى گه‌ل بیت ئه‌م ژووره‌ تاریكانه‌ و ئاسایشتاریه‌تى حیزبه‌ قورخكه‌رى سولته له‌ سلیمانى كوتایى پیى دیت.
Top