پیلانی هێرشکردنە سەر هەولێر و ئاگادارنامەی بارزانی
July 23, 2016
وتار و بیروڕا
مالیکی ئەگەر هاتوو دۆخی عێراق بەم شێوەیە بڕوات دوو رێگا هەڵدەبژێرێت رێگای یەکەم: کودەتایە، بەسەر حکوومەتی عێراق، بەڵام لەبەر گێکی دیکە و بەشێوەیەکی دیکە چونکە راستییەکی حاشا هەڵنەگرە کە حەشدی شەعبی لەلایەن مالیکیەوە بەرێوە دەبرێت، ئێستاش دەیەوێت هەرجۆرێک هەیە لایەنەکان بەکوردیشەوە رازی بکات بۆ ئەوەی حەشدی شەعبی بەشداری بکات لە ئازاد کردنەوەی شاری موسڵ و جێ پێ قایمکردنی لە کاتێکدا بەشێک لە سوننەکانی لەو بارەوە کڕیووە.
ئێستا یەکێتی نیشیتیمانی کوردستان راگەیاندووە کە لەگەڵ مالیکی رێککەوتوون هەمووشتێکمان بڕیوەتەوە، پرسیارەکە ئەوەیە چی بڕاوەتەوە؟ ئەو رێککەوتنە نهێنییە چیە باس دەکرێت؟ ئەو هاوپەیمانییەتیە چییە کە مالیکی هەوڵی بۆ دەدات؟ لە کاتێکدا دەبێت پێش هەموو کەسێک لایەنە کوردستانییەکان باش لەوە دڵنیابن کە مەترسی هەیە کورد دابەشی بەرەیەکی سەر بە عێراق بکرێت، بۆ ئەوەی پرسی ڕیفراندۆم و سەربەخۆی کوردستان سەرنەگرێت، بە جۆرێک مەترسیەکە لەوە دایە کە مالیکی ببێتە ئەجێندای ئەو مەترسییە و بیەوێت لە رێگای بودجە و دابینکردنی پارە بۆ شارێک بیەوێت هەڵوێسنی سیاسی بکرێت.
پێش هەموو لایەنەکان دەبێت یەکێتی نیشتییمانی کوردستان باش لەوە دڵنیابێت کە هەرهەنگاوێک بۆ نزیک بوونەوە لە عێراق دەنێرێت، نەبێتە مایەی چوونە بەرەیەکی دژە ویستی کوردستانەوە، چونکە دواجار هەموومان تێدا زەرەرمەند دەبین.