گه‌نج وه‌ك توێژێكی گرینگ و كاریگه‌ر

گه‌نج وه‌ك توێژێكی گرینگ و كاریگه‌ر
گه‌نج بوون قۆناغێكی فیزیكیه‌ له‌ ژیانی مرۆڤ دا ئاماژه‌شه‌ بۆ ئه‌و چالاكی و بزێویه‌ی هه‌یه‌تی ئه‌م قۆناغه‌ له‌ ره‌فتارو شێوه‌ی بیركردنه‌وه‌ی كه‌سه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت .
هه‌رچه‌نده‌ له‌ پۆلین كردنی ئه‌م دوو چه‌مكه‌ واته‌ (گه‌نج بوون و چالاك بوون) پێویستی میكانیكیان له‌ده‌ست داوه‌ ،بۆیه‌ مه‌رج نیه‌ قۆناغی لاوی به‌ مانا فیزیكیه‌كه‌ی به‌ڵگه‌ بێت له‌سه‌ر چالاكی و بزێوی ،ئه‌م توێژه‌ له‌ هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك داهێنه‌ری ئه‌كتیڤ وكاركته‌ری چالاك و گۆره‌پانی پێشكه‌وتن و داینه‌مۆی به‌ره‌و پێش بردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ له‌هه‌مان كات دا هێزی بنیات نه‌رو گۆرینی ئاراسته‌ی رووداو پێشهاته‌كانن ،لای زۆربه‌ی توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی لاویه‌تی مرۆڤ به‌ند نیه‌ به‌ته‌مه‌نه‌وه‌ به‌ڵكو هێزو تێروانین بۆ بابه‌ته‌كان گه‌نج بوونی مرۆڤ دیاری ده‌كات ئه‌م ئاراسته‌یه‌ زۆر گونجاو دروسته‌ چونكه‌ له‌گه‌ڵ ماهیه‌ت و جه‌وهه‌ری لاوان دا كۆكه‌.
ئه‌گه‌ر چاوێك به‌ مێژووی گه‌لان دا بگێرین ده‌بینین زۆربه‌ی شۆرش و راپه‌رینه‌كان كه‌ هه‌ڵگیرساون توێژی لاوان سه‌ره‌ رم بوون ،سه‌باره‌ت به‌لاوانی ئێمه‌ش ده‌بینین له‌سه‌رده‌می شۆرشی ئه‌یلولی مه‌زن به‌رابه‌رایه‌تی باوكی رووحی نه‌ته‌وه‌ی كورد(بارزانی نه‌مر) و شۆرشی گوڵانی پێشكه‌وتوخواز هه‌ر توێژی لاوان بوون رۆڵی دیارو به‌رچاویان هه‌بوو بۆ به‌گژداچونه‌وه‌ی رژێمی به‌عسی گۆربه‌گۆر له‌ پێناو داكۆكی كردن له‌ مافی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان جا چ به‌چه‌ك بووبێت یان به‌شێوه‌ی نهێنی بۆ وشیاركردنه‌وی كوردستانیان له‌لایه‌كی تریش له‌یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ ساڵی 1992 به‌شی زۆری هه‌ر توێژی لاوان بوون له‌پێشه‌وه‌ی توێژه‌كانی تری كۆمه‌ڵگه‌ هوتافیان ده‌كێشاو به‌ژداری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنیان ده‌كرد له‌ ئێستاش دا به‌شی هه‌ره‌ زۆری توێژی لاوانن كه‌ به‌خوێن به‌رگری له‌شه‌ره‌ف و ناموسمان ده‌كه‌ن و روبه‌رووی درنده‌ترین دوژمنی مرۆڤاییه‌تی وه‌ستاون كه‌ (داعش) ه‌ ،بۆیه‌ ده‌كرێت بلێن كه‌ توێژی لاوان چاوه‌روانی گه‌وره‌یان لێده‌كرێت هه‌میشه‌ ئومێدی گۆرانكارین له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی ژیان، هه‌روه‌كو (بارزانی نه‌مر) فه‌رمویه‌تی "لاوان شورای پۆڵاینن بۆ پاراستنی كوردستان "ئه‌مه‌ش ئاماژیه‌كی روونه‌ بۆ گرینگی و گه‌وره‌یی ئه‌م توێژه‌ هه‌ستاره‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ ،كه‌چی ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانیه‌ له‌ئێستای كوردستان دا توێژی لاوان له‌هه‌موو كاتێك دا په‌رته‌وازه‌ تره‌ ،چونكه‌ ئه‌نته‌رنیت و ده‌هالیزه‌كانی چاتكردن و په‌یوه‌ندی كردن و ته‌كنه‌لۆژیای كات كوشتن ئه‌م توێژه‌ی غه‌رقی خۆی كردووه‌ و به‌شێكی زۆر گه‌نجی بێكار بوونی هه‌یه‌ كه‌ زۆربه‌یان ده‌رچوی زانكۆ و په‌یمانگاكانن هه‌ر بۆیه‌ پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رچه‌یه‌ك بدۆزیته‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی داوا و داخوازی توێژی لاوان جا چ له‌رێگه‌ی كه‌رتی تایبه‌تی بێت یاخود كه‌رتی گشتی یا هه‌رێگه‌یه‌كی تر بێت تا بتواندریت سود له‌ توانایان وه‌ربگیرێت هه‌روه‌ها ده‌بێت حزبه‌ كوردستانیه‌كانیش بیر له‌م توێژه‌ داهێنه‌ره‌ بكه‌نه‌وه‌ و به‌ژداریان پێ بكه‌ن له‌كایه‌ی سیاسی به‌مه‌رجیك ئه‌نجام لێكه‌وته‌ی ئه‌رینی لێبكه‌وێته‌وه‌ ،چونكه‌نابێت ئه‌وش له‌یاد بكه‌ین ئه‌گه‌ر گه‌نجان به‌ژداری له‌ پرۆسه‌ی سیاسی بكه‌ن ده‌بێت چالاك تر بكرێن وگۆش بكرێن به‌ بیری نه‌ته‌وه‌ی و نیشتمانی تا سیاسه‌ت له‌ پێناو چاكه‌ی گشتی دابكرێت دواجار ئه‌مه‌ش سودی ده‌بێت بۆ پێشخستنی كوردستان .
Top