نامه‌یه‌كی كراوه‌ بۆ سه‌ركرده‌ و سیاسیه‌كان ناوماڵی كورد و ناوماڵی عه‌ره‌ب

نامه‌یه‌كی كراوه‌ بۆ سه‌ركرده‌ و سیاسیه‌كان ناوماڵی كورد و ناوماڵی عه‌ره‌ب
چه‌ندی ناوماڵی عه‌ره‌ب پڕ قه‌یران و كێشه‌ و فه‌وزا و هه‌رابێ، ئه‌وه‌نده‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی پرسی كورد و دۆزه‌ ره‌واكه‌یه‌تی، به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ چه‌ندی ناوماڵی كورد لێكترازاو و په‌رتوبڵاو بێ، راسته‌وخۆ خزمه‌ت به‌ سیاسه‌تی داگیركاری و خواستی كوردقڕانی ئه‌وان ده‌كرێ، ئه‌وه‌ بیردۆزه‌یه‌كی سه‌لمێنراوه‌ و چۆن 2+2=4، هه‌رای ناوماڵی عه‌ره‌بیش خزمه‌تی كورد ده‌كا و ناكۆكی و دڕدۆنگی ناوماڵی كوردیش ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م حه‌ز و خولیای دوژمنكارانه‌ی عه‌ره‌ب راده‌ماڵێ، ئه‌وه‌ بۆ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستانیش راسته‌.
به‌ڕێزان.. سه‌ركرده‌ و سیاسیه‌كان نامه‌وێ به‌ نامه‌یه‌كی دوورودرێژ له‌ كاتتان بگرم و زۆر به‌ كورتی پێتان ده‌ڵێم: ناوماڵی عه‌ره‌ب خراپ تێكچووه‌، له‌ناو ماڵی عه‌ره‌بیش ناوماڵی سوننه‌ و شیعه‌ش شڵه‌ژاوه‌، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه‌ رق و كینه‌ و ململانێی سیاسی به‌لاوه‌ بنێن و ناوماڵی كورد رێكبحه‌ن و، كه‌ڵك له‌ ئاژاوه‌ی ناوماڵی عه‌ره‌ب وه‌ربگرن و ئه‌م كورده‌ خۆشی نه‌دیوه‌ له‌ ناخۆشی رزگار بكه‌ن و ده‌رگای خۆشی به‌ روودا بكه‌نه‌وه‌، له‌ كۆتاییدا ئه‌و راستیه‌شتان پێده‌ڵێم: چه‌ندی ناشیرین بن هێشتا له‌ نوری مالیكی جواترن، بۆیه‌ له‌باتی ئه‌وه‌ی نوری مالیكی بێننه‌ ناوماڵی كورد و بیكه‌نه‌ جێگره‌وه‌ی یه‌كتری، ناو ماڵی خۆتان رێكبخه‌ن و به‌ یه‌كگرتوویی خواستی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌رنه‌ ناوماڵی لێكترازاوی عه‌ره‌ب.
Top