یهكیتى واز له خوى ناهینیت دوینى ایران و ئهمرو مالكى و سوبهینى !!!یا ستار
July 21, 2016
وتار و بیروڕا
مروڤ كاتیك كه توشى ههلهیهك دهبیت ههولى راستكردنهوه یاخود دوباره نهبوونى دهدات , بهلام ئهمه له عهقیده و بنهماكانى یهكیتیدا نهنوسراوه و وجودى بوى نیه , بهلكو به عهكسهوه ههموو كات له ههولدان دان بو دوباره كردنى ههلهیهكى ترى گهورهتر.
ئهگهر بروانینه ههلسوكهوتى ئهم حیزبه و به تایبهتى پاش نهخوشكهوتنى جلال تالبانى , تهنها ههنگاوهكانى دور كهوتنه له ریزهكانى كوردایهتى و ههتا بنهماكانى پهیرهوى حیزبهكهیانیش جیبهجى ناكهن . لیره پرسیاریك دروست دهبیت ئهم حیزبه كه له لایهن كچى برایم احمدهوه بهریوه دهبردریت و به دارائیهكى زهبهلاح!! ,به دواى چ پلانیك دایه! ئهم ژنه له بهریوهبردنى مهلبهندیك سهركهوتوو نهبووه و شكهستى هیناوه كه چى ئیستا حوكمى خوى له سهر یهكیتى سهپاندووه , مافى یهكیتیهكانه بپرسن ! چى بو!! ئیوه حزبهكانى تر به حزبى بنهمالهى تومهتبارتان دهكرد كه چى ئیوه یهكیتیتان كرد به حیزبى ژنهماله , و كهسانیكى بى وهسف و رهفتار وهكو شاناز له پایه سهركیهكانى ئهم حزبه جى دهگرن.
راویژكارى حیزب كهسانیكى بیر مهزههبى توندرهو وهكو عادل مورادن كه پلانداریژهرى برینى بودجهى كوردستان بووه , بهم ههنگاو نانهوهى نادروستى یهكیتى هوكارهكهى دهگریتهوه بو بهرپرسى ئهم حیزبه كه هیرو و ئهو گروپهیه كه له دهوروبهرى دهسورین و به پیى بهرژهوهندیهكانیان پلان دادهریژن و بریار دهردهكهن . سلیمانیهكان دهبیت قسهى خویان ههبیت و بلین واز له گیانتان بینین و بگهرینهوه ریزى كوردپهروهران , یاخود له سهر ریگهى دلسوزانى نیشتمان لادهن, دیاره كوردایهتیكردن به ئیوه ناكریت كه نهكراوه.